لهپهيوهندييهكى ته‌له‌فۆنيدا، جۆبايدن وبارزانى هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگى پێكهێنانى حكومه‌ت و كۆتايى پێهێنانى ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
كۆشكى سپى لهڕاگهيهنراوێكيدا، بڵاوى كرده‌وه، ئێواره‌ى دوێنێ جۆ بايدن، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌كه له‌مه‌سعود بارزانى وئوسامه نوجه‌يفى ئه‌نجام داوه.
هه‌ر لهوڕاگهيهنراوهى كۆشكى سپيدا هاتووه، بارزانى وبايدن هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگیی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له زووترین كات‌و له‌و ماوه‌یه‌دا كه ده‌ستووری هه‌میشه‌یی بۆی دیارییكردووه، بهپێویستیشیانزانی ئه‌ركی سه‌ره‌كیی حكومه‌تی داهاتوو كۆتاییهێنان بێت به ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌دا بارزانی‌و بایدن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتن كه هه‌ر ناكۆكییه‌ك له‌سه‌ر خاك دروست بووبێت به‌شێوازێكی شهفافو ئاشتییانه‌و دادگه‌رانه چاره‌سه‌ر بكرێت‌و سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كیشی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت.