په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر ڕوشى هه‌رێمى كوبانێ ى ڕوۆئاواى كوردستان هاته ده‌نگ، وداوا له‌رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئه‌وروپا و کۆمکاری عەرەبی ده‌كات بە بەرپرسیارێتیەوە بڕواننە دۆخی کوردانی رۆژئاوا و هەڕچی زوە دەرگای هاوکاری و یارمەتیە مرۆییەکان بەڕوی خەڵکی کۆبانیدا بکەنهوە.
ئه‌ه‌مڕۆ 13-7-2014 په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاگهيهنراوێكى له‌سه‌ر ڕه‌وشى هه‌رێمى كوبانێ بڵاو كرده‌وه.
لهڕاگهيهنراوهكهى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌ماندا هاتووه، ماوەیەکە ناوچه‌ی کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان لە لایەن گروپه چەکداره‌كان روبەڕوی پەلامارێکی رێکخراوی رۆژانە بوەتەوە و بەهۆیەوە هەڕەشەی جیدی لە سەر خەڵکی سڤیل و خۆراگری ئەو ناوچەیە دروست بوەو و ئەو ئارامی و ئازادیەی کە لە ماوەی رابردودا لەو ناوچەیەدا بەرقەرار بوە روبەڕوی مەترسی بوەتەوە.
هه‌ر له‌و ڕاگهيهنراوهى په‌رله‌ماندا هاتوو، ئەوەی جێگەی مەترسیە ئەو پەلامارانە بەوردی نەخشەی بۆ داڕێژراوەو بە چەکی قورس و ئەو جبەخانە زۆروزەبەندە ئەنجام دەدرێت کە گروپه چەکداره‌كان لە عێراق دەستیان کەوتوە.
سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان داواى لە هەمو هێزە سیاسیەکانی رۆژئاوای کوردستان كردووه هەرچی زوە ناکۆکی و ململانێکانیان بەلاوە بنێن، و لەو هەلومەرجە دژوار و ناسکەدا کە هەڕەشە لە ئایندەی گەلەکەمان دەکرێت، یەک دەست و یەک هەڵوێست روبەڕوی مەترسیەکان ببنەوە و رێگە به‌دوژمنانی کورد نەدەن مەرامەکانیان بێنەدی.
هه‌ر له‌و ڕاگهيهنراوهدا سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان داواى له نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئه‌وروپا و کۆمکاری عەرەبی كردووه بە بەرپرسیارێتیەوە بڕواننە دۆخی کوردانی رۆژئاوا و هەڕچی زوە دەرگای هاوکاری و یارمەتیە مرۆییەکان بەڕوی خەڵکی کۆبانیدا بکەنهوە، و رێگە لە رودانی کارەساتێکی مرۆیی و کۆمەڵکوژی له‌دژی کوردانی ئه‌و ناوچەیە بگرن.
هەروەها داواى لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وهێزە سیاسییەکانی پارچەکانی کوردستان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی كردووه هەستیاری دۆخەکە لەبەرچاو بگرن، و بەهەرشێوەیەک کە بە گونجاوی دەزانن، و پێیان دەکرێت پشتیوانی لە برا کوردەکانیان بکەن به‌سه‌رجه‌م بیروبۆچون و هێزه جیاوازه‌كانیانه‌وه لە رۆژئاوای کوردستان، بە زوترین کات بە هانایانەوە بچن و لەم کاتەدا ببنە پشت وپەنا بۆیان.