13/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گه‌شتی زاهیدانه‌ی خه‌یاڵ
15)
نۆڤلێت
ئه‌زیزم موسیبه‌تی هه‌موو كورد ئه‌وه‌یه سه‌فه‌ر به‌لایه‌وه بڤه‌یه و كوفرێكی مێژووییه!، چونكه نه‌بینراوه له هیچ مێژوویهكدا كورد له شوێنی خۆیانه‌وه بڕۆن بۆ شوێنێكی دیكه و ئیدی نه‌یه‌نه‌وه بۆ شوێنی یه‌كه‌مجاریان و له‌وێ ده‌ست بكه‌نه‌وه به ژیانێكی نوێ و هه‌ر له‌وێش ده‌ست بكه‌ن به درووستكردنی ژیار و ژیانی خۆیان، له مێژووی میلله‌تاندا شتی له‌و جۆره زۆر ڕوویداوه و ده‌بینین له زۆر شوێندا میلله‌تی تازه و نوێ سه‌ری هه‌ڵداوه و له شوێنی دیكه‌وه هاتوون و ده‌ستیان كردوو به ژیانێكی نوێ و مێژوویه‌كی نوێ، كێشه‌ی منیش ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه ڕقم له شته ناچێزهكانه!، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سمان له هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆمان شتێكی ڕه‌چه‌شكێن و تازه‌مان درووست نه‌كرد!، كه ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كی زیندووی ڕۆحییه‌تی هه‌موو تاكێكی كورده، یان وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ ژیانێكی ڕاقیی و له‌سه‌ر ئه‌رقام و ئه‌ته‌كێت هه‌ڵبژێری و سه‌ر و كه‌لله و عه‌قڵێكی بۆگه‌نت هه‌بێت!، یان ته‌نسیق له جلوبه‌رگ و شكڵ و شێوه‌دا هه‌بێت بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ت ته‌بابێت له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌تدا، له كاتێكدا ده‌بێت ته‌نسیق له ڕۆح و عه‌قڵتدا وه‌ك یه‌ك بن و هاوته‌ریب بن له‌گه‌ڵ فۆڕمی ده‌ره‌وه‌تدا، من هه‌میشه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه بووم كه په‌یڕه‌وی ئه‌و یاسایه ناكه‌ن، ئه‌و كهسانهشم خۆشئه‌ویست كه ئه‌قڵێكی ڕاقیان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژیانێكی ساده‌یان هه‌ڵبژاردووه.
دڵی من گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌میشه خاڵین له وه‌فا، وێرانهیهكین له نیگا، له بازاڕێكی بێده‌نگ و سه‌دا ئه‌چین و چۆڵین به خۆمان و هه‌مووشت!، ڕه‌نگه له‌ززه‌تی بێ عه‌قڵی له هه‌موو شتێكی كردبین و دواجار له‌وسه‌ری كهرێَیهتیهوه فڕێی دابێتینه ئه‌وبه‌ری گهمژهییمانهوه!، ئه‌زیزم ئێوه چووزانن گیرفانی دڵی من چیتێدایه!؟، ئێوه چووزانن چاوی دڵی من كه‌ی سوژده له سه‌ر ئاو ئه‌بات!؟... ئێوه چووزانن كه من له‌سه‌ر گه‌ردیله نهبینراوهكانم نوسراوه جوانیی و ئومێد و هیوای گه‌وره!؟، له‌سه‌ر خانه ئه‌ستێره‌ییه‌كانی ئێسكم‌دا نوسراوه به‌خشنده‌یی و ساده‌یی و ویژدان!، له‌ناو خڕۆكه سور و سپییهكانمدا نوسراوه عه‌شق و عیشق و عاشیقی!، له مهغزمدا هه‌ڵكۆڵراوه هیومانیی له هه‌موو شتێك‌دا!، له هه‌ناومدا... له ههناسهكانمدا نوسراوه خۆشمده‌وێت... خۆشیده‌وێم!.
كه گه‌شتینه شاری بێ دهعوهتیترین مه‌ردوومی دونیا، ئه‌و شاره‌ی ناسراوه به شاری پێنج شه‌و و ڕۆژ تۆفانه‌كه‌ی ساڵی بیست و سێیه‌مین ته‌مه‌نی من، كه ئه‌وده‌م ته‌مه‌نم بیست و سێ ساڵی ته‌واو بوو.
یه‌كه‌م ڕۆژی بارانێكی تووڕه و به‌خوڕ، ئه‌وكات بۆم ده‌ركه‌وت كه هه‌مووشت وه‌همه، جگه له‌و شته‌ی كه هێزی ته‌عالای باڵاده‌ست ده‌یكات.
دووه‌م ڕۆژی گه‌رده‌لولێكی دێز و مرقن، به‌ڵام چۆن!؟، ترسناك!، شێت و شبر و ناواده و بێتام و دڵتهنگكهر، له‌و ڕۆژه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت كه ژیان درۆیه‌كی گه‌ره‌یه و ده‌یشبێت ته‌سلیمی بیت و كۆیلهیشی بیت!، چونكه هه‌ر كه‌س له ژیان ڕابكات جگه له دۆزه‌خ چ شوێنێك نایگرێته خۆی، جگه له سه‌قه‌ر هیچ كه‌سێ ده‌عوه‌تی ناكات، ئه‌وه ته‌نیا بیری قیامه‌ته له ژیاندا وا ده‌كات كه جه‌ننه‌ت به‌نسیبت بێت!.
سێیه‌م ڕۆژی ئه‌وه‌نده هه‌وری ڕه‌شی ئه‌و خوارانه‌ی هێنابوو (قورئان به‌حه‌قت) ڕۆژت له شه‌وی جیانهدهكردهوه، ئه‌وكات دڵی من و ڕه‌شی نقێمێك وه‌ك یه‌ك بوون، ئه‌و ده‌م هیچ باوه‌ڕم به‌وه نه‌بوو كه‌من ئه‌بێ شتێك بم و بۆشاییهكم له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه داگیر كردبێت!، جگه له‌وه‌ی كه وامده‌زانی ئه‌وه ته‌نیا خۆشه‌ویستی منه بۆ ئێوه وائه‌كات ئیدی به‌سم بێت بژیم، یه‌عنی من خۆشه‌ویستی ئێوه‌م هه‌بێت به‌سمه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسوده و په‌رێشانی ژیان بم، وام لێهاتبوو بڵێم ئاخر بۆ به‌م ته‌مه‌نه كورته‌وه ببم به ڕابردوویه‌كی دوور و ماندوو!، چما چ ڕابردوویه‌ك!، تۆزم له‌و په‌رتوكه نهنوسراوانه هه‌ڵده‌ستاند كه چه‌ندین سه‌ده‌یه له مێشكی خاوهنهكانیاندایه و چانسی نووسینه‌وه‌یان نه‌بووه!.
چواره‌م ڕۆژی ئه‌وه‌نده زریان زۆر بووبوو، نهم ئه‌زانی ئاخۆ من بوومه‌ته(محه‌ممه‌دی دڵشوشه)و پاڵه‌وانی ئه‌م چیرۆكه‌م یان نا!؟، نا! خۆ من كه ئه‌و نیم و پاشانیش من كه‌ی دڵم به‌رگه‌ی ئه‌و كونتێبوونهی ئه‌و ئه‌گرێ!، تۆزێك له خۆم ورد ئه‌بوومه‌وه و قووڵ بۆی دائهچوم و نهختێكیتر وشك و بێ‌ئاگا له خۆم ڕائه‌مام و ئه‌موت وه‌ڵڵا ڕاسته، ئێمه هه‌موومان یه‌ك چیرۆكمان هه‌یه و هه‌میشه‌ش پاڵهوانهكانیشمان قوربانین، دواجار كه‌سی قوربانیش بێمنه‌ته له په‌شیمانبوونه‌وه و نه‌بوونه‌وه‌ی جه‌للاده‌كه‌ی!، به كردن و نه كردنی هه‌رشتێكی چاك له لایه‌ن كه‌سی جه‌للاده‌وه بۆ كه‌سی قوربانی، چونكه ئه‌و تازه قوربانییه، قوربانیش دواجار باكی به هیچ نییه، ئه‌م بێباكییهشی له‌وه‌وه‌یه كه تازه ئه‌و نه ئیشی به دۆڕاندن و بردنه‌وه‌یه و نه كاری به ئه‌وه‌یه كه شته‌كانی له تاقیكردنه‌وه‌دا به‌كاربهێنێ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری و برادهرهكانیدا، جگه له‌وه‌ش كه‌سی قوربانی ته‌نیا ئومێدی به‌وه‌یه كه مردنێكی جوانی به نسیب ببێت و به‌س، چونكه كه‌سی قوربانی حه‌ز و ئاره‌زوه‌كانی وایانپێكراوه كه هه‌رگیز نه‌توانێت ئاینده ببینێت، یان كه بیشیبینێت تازه تهوفیرێكی نییه بۆ ئه‌و!.
پێنجه‌م ڕۆژی زۆر به‌زه‌یم به‌خۆمدا ده‌هاته‌وه و وه‌ك بڵێی ئیتر من نه‌توانم نۆته‌ی ده‌نكه بارانه‌كان لێكجیابكهمهوه، واته به جۆرێك له جۆره‌كان من خاوه‌نی ئه‌و لێوانه نه‌بم، من موڵكی ئه‌و گۆنایانه نه‌بم، من بینایی ئه‌و چاوانه نه‌بم، من هه‌ستیاریی و گه‌رمیی ئه‌و له‌پی ده‌ستانه نه‌بم، كه كه‌سێ خاوه‌نێتی!، كه یه‌كێ هی ئه‌ون!، كه چاره‌نووس له‌سه‌ری نووسیبن بۆ به‌رائه‌ت و به‌خشین و ئیستیخاره و توانه‌وه و عه‌شق و قوربانیی و فهزهڵیهت...!!.