ڕۆژنامه‌ی "ڕووداو"پاش فراوان بون وكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی نوێ وبونی به‌تۆڕی میدیاییه‌كی گه‌وره، سه‌رنجی زۆری هاوڵاتیان وحیزب وكه‌سایه‌تیه‌كانی به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا، ئه‌و توانا زۆره‌ی ئه‌م تۆڕه هه‌یه‌تی له‌بواری ئابوری‌دا، بووته جێی گومان لای هاوڵاتیان.
لای خۆیه‌وه ئاكۆ محمد به‌ڕێوبه‌ری تۆڕی میدیایی ڕووداو به‌بزاڤی ڕاگه‌یاند" ئه‌م تۆڕه پاره له‌حكومه‌ت وه‌رناگرێت وله‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت".
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش پێی وایه ڕووداو میدیای حیزبه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه، سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌ی به بزاڤ ڕاگه‌یاند" له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا بێده‌نگ نابین له‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ڕووداو سه‌رف ده‌كرێت"، هه‌روه‌ها ڕایشی گه‌یاندووه،" ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌ك هه‌یه وبۆ میدیا سه‌رف ده‌كرێت، باهه‌موو میدیاكان به‌بێ جیاوازی لێی سودمه‌ندبن، نه‌ك به‌ته‌نها كه‌ناڵێك، له‌پاڵیشیدا لافی سه‌ربه‌خۆیی لێبدات".
هه‌رده‌وان نه‌قش به‌ندی پسپۆڕی بواری ئابوری ومامۆستای ڕاگه‌یاندن، پێی وایه دیار نه‌بونی سه‌رچاوه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رده‌زگایه‌ك، به‌پێی بنه‌ما ئابورییه‌كان ناتوانرێت پێی بوترێت سه‌ربه‌خۆ، یان بێلایه‌ن.
به‌رێوبه‌ره‌كه‌ی تۆڕی میدیای ڕوداو ده‌ڵێت" بۆ ئێمه گرنگ نییه كێ پاڵپشتی دارایمان ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌وه به‌لامانه‌وه‌گرنگه، وێنه‌ی ڕوداوه‌كان به‌ته‌واوی بگوازینه‌وه، زانیاری ورد ودروست وته‌واو بده‌ینه بینه‌ر وبیسه‌ر و خوێنه‌رمان، بڕیار بۆخه‌ڵك به‌جێ ده‌هێڵین".
گۆڤاری بزاڤ له‌ژماره "چوار"ی‌دا، به‌دواداچونێكی ووردی بۆ شیكردنه‌وه‌ی بڕی خه‌رجی كه‌ناڵی ڕووداو له‌مانگێكدا، ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ "بزاڤ پرێس" به‌شێوه‌یه‌كی شكاری ورد، ئه‌و خه‌رجیانه بۆ خوێنه‌رانی له‌رێگه‌ی دوو ڕاپۆرته‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م خه‌رجی یه‌ك مانگی كه‌ناڵه‌كه بۆ"مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانه"
ئه‌گه‌ر بڕی مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانی ڕووداو هه‌ژمار بكه‌ین، ئه‌م بڕه‌ده‌كات له‌خواره‌وه هێمای بۆكراوه.
ئه‌گه‌ر كارمه‌نده‌كانی ڕووداو به‌و نوسینگانه‌شه‌وه حساب بكه‌ین كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌یه‌تی، بۆنمونه ته‌واوی كارمه‌ندانی به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی كه‌ناكه ژماره‌یان 300 كه‌سه وموچه‌كه‌یان به‌گشتی بۆهه‌ریه‌ك له‌وانه 1500 هه‌زار وپێنجسه‌د دۆلار حساب بكه‌ین،(بۆیه به‌گشتی هه‌ژماری ده‌كه‌ین چونكه به‌رزوو نزمی له‌موچه‌ی كارمه‌نداندا هه‌یه، كارمه‌ندی واهه‌یه 4 هه‌زار دۆلار موچه‌ی یه‌ك مانگیه‌تی وكارمه‌ندی واش هه‌یه 700حه‌سه‌د دۆلار موچه‌ی هه‌یه بۆیه‌ك مانگ)، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ئێمه بڕی 1500 دۆلارمان بۆهه‌ركارمه‌ندێك حساب كردووه، بۆهه‌ر مانگێك، به‌و پێیه‌ش بۆ ته‌واوی كارمه‌نده‌كانی ڕووداو 450 چوارسه‌د وپه‌نجا هه‌زار دۆلار، واته 45 ده‌فته‌ر له‌هه‌ر مانگێكدا.
ئه‌مه جیا له‌وپارانه‌ی بۆ ئامێر وده‌زگای نوێ سه‌رف ده‌كرێت، بۆنمونه ئه‌گه‌ر حسابی یه‌ك ده‌زگای په‌خشی ڕاسته‌وخۆ (SNG) بكه‌ین نرخی هه‌رده‌زگایه‌ك به‌سێتی ته‌واو به‌ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یه‌وه ده‌گاته 100 هه‌زار دۆلار، واته 10 ده‌فته‌ر، كه ته‌له‌فیزیۆنی ڕووداو زیاد له‌یه‌ك ئامێری هه‌یه.
جیا له‌وانه ئه‌و تۆڕه چه‌ند نوسینگه‌یه‌كی كردووه‌ته‌وه، له‌وانه نوسینگه‌ی ئه‌مریكا وئه‌ڵمانیا وئه‌سته‌نبوڵ ودیاربه‌كر وڕوسیا و چه‌ند وڵاتێكی تر له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی سلێمانی ودهۆك، بۆخۆی پاره‌یه‌كی باشی ده‌وێت بۆ ڕاهی كردنی كاره‌كانیان.
خودی بینای ناوه‌ندی له‌شاری هه‌ولێره كرێی یه‌ك مانگی 48 هه‌زاردۆلاره، واته له‌ساڵكه‌دا ده‌كاته 480 هه‌زار دۆلار، واته 48 ده‌فته‌ر.
بڕیاره ئه‌و بینایه‌ی ئێستا نوسینگه‌ی سه‌ره‌كییه، بكرێته بینای ته‌له‌فیزیۆنی زارۆك بۆمنداڵان، وبینای نویًی كه‌ناڵێ ڕووجاو ده‌نرێت له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌حركه، پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی میدیایی كه‌بودجه‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆسه‌رفكراوه وده‌ستكراوه به‌بونیادنانی، ئه‌مه‌ش تائێستا نه‌زانراوه بودحه‌كه‌ی چه‌نده.