12/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جه‌له‌ولا، چوار پێشمه‌رگه بووه قوربانى
له‌شه‌ڕو پێكدادانه‌كانى ئه‌مڕۆى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه وچهكدارانى"داعش" چوار پێشمه‌رگه بووه قوربانى.
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ كتژمێر دوو شه‌ڕو پێكدادانى قورس له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وچهكدارانى داعش ڕويداوه و به‌وهۆيه‌شه‌وه چوار پێشمه‌رگه كهدوانيان پله‌دارن بووه قوربانى و ڕائيدێكيش بهسوكى بريندار بوو.
هه‌رچى له‌و زه‌ره‌رو زيانانهيه بهرداعش كه‌وتووه، تائێستا نه‌زانراوه، به‌ڵام ناحييه‌ى جه‌له‌ولا كه‌وتووه‌ته ژێر هێزى پێشمه‌رگه ودهنگۆى ئهوهههيه چه‌كدارانى "داعش" له‌و ناوچه‌يه نه‌مابن.