12/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌كه‌رتى غه‌ززه، بۆردومان به‌رده‌وامه
هێرشه‌كانى سوپاى ئيسرائيل بۆكهرتى غه‌ززه پێى نايه ڕۆژى پێنجهميهوه و تادێت كوژراو وبرينداران لهزيادبوندان.
ئۆپه‌راسيۆنه سه‌ربازييه‌كه‌ى ئيسرائيل له‌قۆناغێكى ترسناكدايه و به‌وته‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كيش، هێرشى زه‌مينى بۆسهركهرتى غه‌ززه ده‌ستى پێكردووه.
به‌پێى ئاماره نافهڕمييهكان، قوربانيان ژماره‌يان 122 كوژراو وزياد له900 بريندارى تێپه‌ڕاندووه.
به‌شێكى زۆرى كوژراوان و بريندارانيش خه‌ڵكى سڤيلن ولهناوياندا منداڵ وژن هه‌يه.
بۆردومانى فڕۆكه‌جه‌نگييه‌كانى سوپاى ئيسرائيل، بۆكهرتى غه‌ززه به‌رده‌وامه وبه‌شێكى زۆرى خان وماڵى هاوڵاتيان به‌ته‌واوى خاپوربوون.
به‌پێى زانيارييهكا، فرِۆكهى ئێف 16 به‌شدارى كردووه له بۆردومانه‌كانى ئه‌مڕۆ وشهقامهكانى كردووه‌ته ئامانج.
له‌ئێستاشدا هه‌ريه‌كه لهئهڵمانيا وئهمريكاو فه‌ڕه‌نسا به‌ريتانيا، گفتوگۆده‌كه‌ن له‌باره‌ى ڕاگرتنى شه‌ڕ له‌كه‌رتى غه‌ززه.