12/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سكرتێرى نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان ده‌ستى لهتيرۆر كردنى "قاسملۆ"هه‌بوه
سكرتێرى نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان ده‌ستى لهتيرۆر كردنى دكتۆر قاسملۆ دا هه‌بووه.
له 13-7-1989 لهسامناكترين و فێڵاويترين ڕوداوه‌كانى مێژوى كورددا لهڤييهنناى پايته‌ختى نه‌مسا دكتۆر قاسم لۆ له‌گه‌ڵ عبدوڵاى قادرى ودكتۆر فازيل ڕه‌سوڵ له‌سه‌ر مێزى وتوێژى ديبلۆماسى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌سه‌ر پرسى كوردانى ڕۆژهه‌ڵات تيرۆركران.
بۆچى نه‌مسا؟
به‌رپرسانى وڵاتى ئيسلامى ئێران بۆخۆيان نه‌مسا بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره هه‌ڵبژاردبوو، ده‌يانزانى قاسملۆ بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵيان له‌وڵاتانى ناوچه‌كه ڕ‌ازى نابێت.
بۆيه ئێرانييه‌كان له‌ناو وڵاتانى ئه‌وروپى ڕۆژئاوا شوێنێكىيان بۆوتو وێژ"تيرۆر" كردنى قاسم لۆ دۆزييه‌وه. وڵاتانى ڕۆژئاوا زۆربه‌يان يان خاوه‌نى ده‌سته‌ڵاتى سياسى به‌هێز بوون، كه كۆمارى ئيسلامى دهيتوانى به‌رپرسه‌كانيان بكڕێت، يان ئه‌وه‌ى كه‌خاوه‌نى ده‌ستگاى قهزايى به‌هێز بوون كهسهربهخۆييان هه‌بوو وه بۆ كرده‌ى تيرۆرستى پڕ مه‌ترسى بون، به‌ڵام وڵاتى نه‌مسا له‌چه‌ند بوارێكهىوه بۆ كۆمارى ئيسلامى شوێنێكى شياوبوو.
گرنگترينيشيان،شه‌خسى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته په‌يوه‌ندى و ڕلبردويهكى سه‌ير وكه‌م وێنه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئێران‌دا هه‌بوو.
ڕابردوى ئاشنايهتييهكانى "كۆرت والدهايم" كه‌له‌كاتى تيرۆرى قاسملۆدا سه‌رۆكى كۆمارى ئه‌و وڵاته بوو، ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ چه‌ندساڵ پێشتر وئهوكاتهى لهنييۆرك سكرتێرى نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان بووه. پاش ڕوداوى گرێوگانگيرى باڵوێزى ئه‌مريكا له‌تاران، ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان، به‌تێكڕاى ده‌نگ بڕيارنامهيهكى سه‌باره‌ت به مه‌حكومكردنى ئێران وپێويستى ئازادكردنى باڵوێزه‌كه‌ى ئه‌مريكا په‌سه‌ندكرد.
فه‌رمان به" كۆرت والدهايم" درا كه‌وه‌ك سكرتێرى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى تاران بكات وهه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشهكهبدات.
خومه‌ينى بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ى " كۆرت والدهايم" موافهقهتى كرد، به‌ڵام حازر نه‌بوو چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات، بڕياريشى دا سكرتێرى نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان " كۆرت والدهايم" ببه‌ن بۆ به‌هه‌شتى زه‌هرا تاگۆڕى شههيدانى ئيسلامى ببينێت.
" كۆرت والدهايم" به‌ته‌واوى سه‌رى سوڕمابوو، به‌و هيوايهبوو كهلايهنى كه‌م پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى له گۆڕستانى به‌هه‌شتى زه‌هرا ئيزنى بينينى خومه‌ينى پێبدرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌يربوو دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له گۆڕستان به فه‌رمانى خومه‌ينى به‌سوارى فڕۆكه‌يه‌ك گه‌ڕێنرايه‌وه بۆ نييۆرك.
ئه‌و كردهييهى كۆمارى ئيسلامى و ڕێبهرهكهى، شوێنى له‌سه‌ر والدهام دانابوو، واته بهههيبهتهوه ڕوانيبويه ئێرانيه‌كان، وه پاش كۆتايى هێنان به‌كێشه‌ى باڵيۆزه‌كه‌ى ئه‌مريكا، دوبارهگهڕايهوه ئێران به‌ڵام ديسان ڕگه نه‌درا چاوى بهخومهينى بكه‌وێت به‌ڵا/ ته‌نها له‌گه‌ڵ ڕهجايى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته چاويان به‌يه‌ك كه‌وتبوو.
پاش ئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كه‌ى والدهام وه‌ك سكرتێرى نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان كۆتايى هات و گه‌ڕايه‌وه نه‌مسا هه‌ر هه‌وڵى ئه‌وه‌ى ده‌دا په‌يوه‌ندى سياسى و ئابورى له‌كه‌ڵ ئێران ببه‌ستێت.
هه‌رچه‌نده تائێستا به‌ڵگه‌يه‌كى ديار له‌به‌رده‌ست نييه سه‌باره‌ت به ده‌ورى كۆرت والديهام له‌ڕوداوى دكتۆر قاسملۆدا نيه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ئه‌و كردهيه له‌سه‌رده‌مى ده‌سته‌ڵاتى ئه‌ودا ڕويداوه جێگه‌ى بايه‌خ ولێكۆڵينه‌وه‌ى زياتره.
كات وساتى تيرۆرى دكتۆر قاسملۆ به‌هه‌ڵكه‌وت نه‌بوو
كۆمارى ئيسلامى ئێران توانى ڕۆژ، مامگ، ساڵ وساتى ساتى تيرۆرهكه ديارى بكات، دكتۆر قاسملۆ بۆ ڕۆژى 14- 7 يانى ته‌نيا ڕۆژێك دواى تيرۆرهكه له‌پاريس بۆ به‌شدارى يادىبوو. دوو يهد ساڵه‌ى شۆڕشى فه‌ره‌نسا بانگهێشترابوو.
ئه‌گه‌ر ڕۆى تيرۆركردنهكهى قاسملۆ له‌گه‌ڵ جه‌ژنى قوربان ههڵكهوتبوبێ، به‌دڵنياييه‌وه هاوكات بونى له‌گه‌ڵ چله‌ى مه‌رگى خومهينييهوه ڕێكه‌وت نه‌بووه، ده‌زانرا خومه‌ينى فه‌تواى كوشتنى دكتۆر قاسملۆى دابوو بۆ كاربه‌ده‌ستانى وڵاته‌كه‌ى.
تيرۆرى قاسملۆ له‌چله‌ى خومه‌ينيدا مانا‌و سومبولى تايبه‌تى خۆى هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕوداوانه‌ى سه‌ره‌وه به‌هه‌ڵكه‌وت دابنێين ولهمانگ وڕۆژه‌كه‌ى گهڕێين، هه‌ڵبژاردنى ساڵى 1989 به‌قه‌ستى و به‌رنامه بۆداڕێژراو بوه، چونكه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ده‌زانرا ئه‌و ساڵه پڕ ڕووداو ده‌بێت وشته گرنگه‌كان له‌ناو شته گرنگترهكاندا دهساردرانهوه، ساڵێك به‌شێكى ته‌واوى ئه‌و روپا شڵه‌ژابوو، به‌شه‌كه‌ى تر‌ى نهيدهزانى چۆن له‌گه‌ڵ ڕه‌وتى خێراى ئاڵوگۆڕه‌كانى جيهاندا خۆى بگونجێنێت، له‌و بواره‌شدا ديسانه‌وه هه‌ڵبژاردنى نه‌مسا هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوبوو، چونكه ئه‌وكات ئه‌و وڵاته له‌ئاگرى ئه‌ڵمانياى ڕۆژهه‌ڵاتتدا ده‌سوتا، ئه‌ڵمانياى ڕۆژئاوا هه‌ستى ده‌كرد برايه‌كى خۆى به‌نه‌خۆشى دۆزيوه‌ته‌وه، ئه‌ڵمان سه‌رخۆشى يه‌كگرتنه‌وه و په‌رۆشى ڕوخانى ئابورى بوو، مه‌جالى چاودێرى ويارمهتى هيچ وڵاتێك نه‌مابوو.
ئه‌و ڕه‌وشه‌ى نه‌مسا به‌گشتى وزۆربوون و خێرابونى ڕوداوه‌كان به‌تايبه‌تى له‌ساڵى 1989ى ئه‌وروپا، باش‌ترين هه‌لى بۆ كۆمارى ئيسلامى ڕه‌خساند ودڵنياى كردن كه به‌كارێكى ئابورى كاربه‌ده‌ستانى ئه‌و وڵاته ڕ‌ازى ده‌كه‌ن و بير وڕاى گشتى جيهانيش نايپهرژێته سه‌ر ئه‌و تاوانه.
به‌كرده‌وه‌ش هه‌رواى لێهات، كۆمارى ئيسلامى ئێران توانى هه‌م تيرۆرهكه ئه‌نجام بدات وههم تاك وئێستاش خۆى له‌و تاوانه بدزێته‌وه.
بۆ ئاشنابونت بهڕهههندهكانى ديكه‌ى تاوانه‌كه و كه‌سايه‌تى دكتۆر قاسملۆ، بڕوانه گۆڤارى بزاڤ، ژماره (7)، ئێستا لكتێبخانهكاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت.