گۆڕان ودیموکراسی !
04/07/2013 نوسەر: bzavpress

گۆڕان ودیموکراسی !


سایتی سبەی گۆڕان، بابەتەکانی بڵاودەکاتەوەو بەناوە دیموکراسیەتیان دەوێت، بەڵام لەهەمانکاتدا دژی دیموکراسی و دەسەڵاتی مەدەنی دەوەستێتەوەو سەردێڕی بابەتێکی سایتەکەیان ئەو دیموکراسیەی کە لە میسردا بەجێهێنرا لە هیچ ووڵاتێکی جیهاندا بەوشێوەیە نەکراوە ، ئێستاش گۆڕان وڕۆشنبیرانی گۆڕان بە دیکتاتۆریەتی ناودەبەن هەروەکو لەسەر دێڕی بابەتێکیاندا بەم شێوەیە هاتووە، { هاوڵاتیانی میسر دوەم شۆڕشیان (دژی دیکتاتۆریەت) ئەنجامدا }.
خۆڵکردن بەچاوی خەڵکیدا بەتایبەت گەل ومیللەتەکەی خۆت ئەوە گەورەترین گەندەڵیە کە گۆڕان هوتافی دەکوتێت، لە ووتە فەری ونافەرمیەکانیاندا هوتافی ئەوە لێدەدەن کە ئێمە دیموراسیمان دەوێت و دەوڵەتێکی مەدەنی کە هێزە چەکدارەکان و ئاسایش وپۆلیسی ناوخۆ لەژێردەسەڵاتی عیزبەکاندا نەمێنن !
کاتێك میسر سەرمەشقی ئەو بیروبۆچونەبون و بەجێیان هێناو هەڵبژاردنێکی دیموکراسیانەیان ئەنجامدا، لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا ئیخوانولموسلین پلەی یەکەمیان هێناو حوکومەتێکی مەدەنیان دروستکرد و کەمینەی عەلمانی کە دەستایان لەبن هەمبانەکەوە بە بەتاڵی دەرچوو، بە ویستی ئیسرائیل وووڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا کەوتنە سەرجادەو بشێویەکی زۆریان لەناو ووڵاتی میسردا نایەوەو بو بەهۆی کوشتنی سەدان کەسی بێتاوان ودەست درێژیکردنی بەدڕەوشتی لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەکاندا، و تاوایانکرد کە نەدەبوو بکرێت و ئینقلابێکی سەربازیان لەدژی دیموکراسیەت و حوکومەتی مەدەنی دروستکرد و دیموکراسیان لەباربرد کە نەیانهێشت ساڵێکی بەسەردا تێپەڕێت .
بێگومان ئێمەش زۆردڵگران نین کە دیموکراسیەت لەبارببرێت، یان ئینقلانبی بەسەردا بکرێت، چونکە ئەو هوتافانەی کە عەلمانیەکان دیکوتن ئێمە باوەڕمان پێی نیەو ناشمانەوێت، ئەوەی کە پێمان ناخۆشە ئەوەیە کە محمد مورسی خوای گەورە بیپارێزێت تەنهاو تاکە سەرۆك بوو لە هەموو ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە بە دیموکراسی هاتبوە سەر حوکم و تاکە سەرکۆكبوو کە ڕاستگۆو خیانتکارنەبێت لە ووڵاتەکی و بە هەڵبژاردنێکی یاسایی و پاك هاتبوە سەر حوکم، ئێمەش حەزماندەکرد کە ووڵاتانی عەرەب چاولە میسربکەن و ئەگەر دیموکراسی بەو شێوەیە بڕۆیشتایەتەسەر خۆشحال دەبوین ووڵتان بشێوی وئاژاوەو خیانەت و گەندەڵی تیادا نەمێنێت .
بەڵام پاش ئەوەی کە ئەو ڕووداوانە ڕوویانداو بینیمان بەچاوی خۆمان ئەوانەی کە هوتافی دیموکراسی دەکوتن خۆیان باوەڕیان پێنیە ئەوەش جێگای دڵخۆشیە بۆئێمە، کەهەرکات دیمکراسی بەتەواوی سەربگرێت هەرخۆیان ئەوانەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن دیڕۆخێنن و لەباری دەبەن، بزوتنەوەی گۆڕان وگۆڕانخوازان کاتێك ئەم بڵاوکراوەیە بڵاودەکەنەوە بێگومان لەناوەڕۆکی بابەتەکەیاندا پشتگیری لەو گێرەشێوێنانەدەکەن کە دیموکراسیان لەباربرد و دژی محمد مورسی شت دەنوسن بێگومان ئەوانیش لەوانەی میسر باشترنابن، تکامان وایە بەخۆیاندابچنەوەو هەڵەکەی خۆیان ڕاست بکەنەوە، گەرچی پێیان ڕاست ناکرێتەوە .