12/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆژو گرتن چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیانه ده‌كات
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری ئه‌مه‌ریكی و ئیتاڵیه‌وه ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتوه رۆژوگرتن ده‌بێته چاره‌سه‌ری هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی مێشك و مولوله‌كانی خوێن كه مرۆڤ توشی زه‌هایمه‌ر و ئیفلیجی ده‌كه‌ن.
جگه‌له‌وه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی گه‌رمی له‌ش، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژیش به رۆژو بین له‌گه‌ڵ سیسته‌می خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌وزه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی هه‌وردنی جومگه به‌سوده، ئه‌گه‌ر رۆژوه‌كه بۆ ماوه‌ی ١٢ رۆژ بو، ئه‌وا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رۆژو بیت،
ده‌تپارێزێت له توشبون به نه‌خۆشی شه‌كره به رێژه‌ی ٤٠%، چونكه خانه چه‌وریه‌كانی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه. هه‌ر به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، به رۆژو بون به‌رگری له هه‌ندێك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كات، وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و پێست و مێشك، رۆژوگرتن بۆ ماوه‌ی ٥ رۆژ هۆكارێكه بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی وه‌رمی شێرپه‌نجه.