12/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نوجێفی: سەرۆكی حكومەت داهاتوی عێراق نوێ نەبێت جەنگی ناوخۆ هەڵدەگیرسێت
سەرۆكی ئیئتیلافی موتەحیدون دەڵێت:" ئەگەر حكومەتی داهاتوی عێراق گشت هێزەكان بەشداری تێدانەكەن و سەرۆكی حكومەت نوێ نەبێت، ئەوا "جەنگی ناوخۆ" لە عێراق هەڵدەگیرسێت".
ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی ئیئتیلافی موتەحیدون بۆ چاكسازی رایگەیاند: عێراق لە بەردەم چەند دوڕیانێكدایە، یادەبێت حكومەتێكی هاوپەیمانی نیشتیمانی سەرۆكێكی نوێی هەبێت و تونای چاكسازی هەبێت و هەڵەكانی رابردو چارەسەر بكات، یا عێراق دەچێتە جەنگێكی ناوخۆیی و وڵات دابەش دەبێت كە ئەمە زیانە بۆ تێكڕای لایەنەكان.
رونیشیكردەوە، بون بە هەرێمی پارێزگاكان مافێكی دەستوریە بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پارێزگاری كردنە لە یەكریزی وڵات.
ناوبراو داوای لە هاوپەیمانی نیشتیمانی كرد، كاندیدی جێگرەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دیاریبكەن و كوردیش كاندیدی خۆیان بۆ سەرۆك كۆمار دیاریبكەن.