11/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تاڵه‌بانی: عه‌لاوی ناتوانێت كۆنتڕۆڵی خێزانه‌كه‌شی بكات
هه‌میشه پشتگیری مالیكی كردووه
له‌به‌شی دووه‌می وه‌رگێڕانی دیداره‌كه‌ی رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی (جۆن لی ئه‌ندرسۆن) له‌گه‌ل جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ژێر سه‌رناوی (كاكی گه‌وره؛ جه‌لال تاڵه‌بانی عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟) كه له‌رۆژنامه‌ی (زه نیۆركه‌ری) ئه‌مه‌ریكی بلاَوكراوهتهوه، تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند وێسگه‌یه‌كی ژیانی ناوبراو و باس له‌شوێنی مانه‌وه‌و ههڵسوكهوتو رای له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا دهكاتو هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌تاڵه‌بانی پشگیری نوری مالكی ده‌كات وه‌ك لهئهیاد عهلاویو هه‌روه‌ها باس له‌كێشه‌یه‌كی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌و رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ش رای وایه یه‌كێك له‌خاڵه به‌هێزه‌كانی تاڵه‌بانی بریتیه لهسامانهكهی.
شوێنی مانه‌وه‌ی
له‌به‌غدا تاڵه‌بانی لهكۆشكێك كه له‌خشتی زه‌رد دروستكراوه‌و ئه‌كه‌وێته كه‌ناری رۆژههلاَتی رووباری دیجله‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، له‌نیسانی (2003)ه‌وه تاڵه‌بانی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ئه‌و كۆشكه‌دا كهدهگهرێتهوه بۆ به‌رزان تكریتی زڕبرای سه‌دام حسێن‌و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگیری پێشووی رژێمی به‌عس، نوسینگه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیش نزیك ئهونو له‌كۆشكی ساجیده‌ی ژنی سه‌دام جێگیركراون.
كه‌لوپه‌لی كۆشكه‌كانی تاڵه‌بانی بهمۆبیلیاتی فه‌ره‌نسی رازێندراونه‌ته‌وه، گه‌رچی نوسینگه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌كه‌ونه ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه بهلاَم به‌ده‌گمه‌ن سه‌ردانیان ده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌ی تاڵه‌بانیش ده‌كه‌وێته به‌شی باكوری پردی جادریه، باره‌گاكانی تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌پارێزرێن كهلهژێر فه‌رمانی خودی خۆیدانو پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانن‌و نزیكه‌ی 50000 په‌نجا هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌بن.
دینداری تاڵه‌بانی
له‌به‌شێكی دیكه‌ی باسه‌كه‌دا (جۆن لی ئه‌ندرسۆن)ی رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی باس له‌دینداری تاڵهبانیو داروده‌سته‌كه‌ی دهكاتو ده‌ڵێت (له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی به‌سه‌رم برد نهخۆیو نهدارودهستهكهیم نه‌بینی نوێژ بكه‌ن، تاڵه‌بانی رێگری له‌خواردنه‌وه كهولیه‌كان ناكات‌و زۆر چێژ له‌یاری (كۆنكان) ده‌بینێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بچوك له‌هاورێ كۆنه‌كانی).
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندرسۆن روداوێك ده‌گێرێته‌وه‌و ده‌ڵێت (رۆژێك لهئۆتومبێلێكدا بوم‌و ته‌ماشام ده‌كرد هه‌ندێك له‌پیاوه‌كانی حه‌كیم "عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئیسلامی له‌عێراق" خۆیان ئامادهكربوو بۆ یاری تۆپی پێ، پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌ست پێ بكات لهمایكرۆفۆنێكهوه بانگیدا، یاریزانه‌كان به‌سه‌رێكی چه‌ماوه‌وه وه‌ستان له‌یاری، به‌رپرسێكی كوردیش كه‌له ئوتومبێله‌كه له‌گه‌ڵم بوو سه‌ری باداو ووتی "په‌یوه‌ندی خوا‌و وه‌رزش چیه؟" روی تێكردمو درێژه‌ی پێدا "ئه‌بینی؟ ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مانه مامه‌ڵه بكه‌ین".
هه‌ڵه‌شه‌یی ئه‌مه‌ریكا
له‌یه‌كێك لهبهیانییهكان تاڵه‌بانی بانگی كردم بۆ شوێنی تایبه‌تی خۆی، كات هێشتا زوو بوو بیجامه‌یه‌كی پان‌و پۆڕو قه‌میسێكی هێڵداری شین‌و زه‌ردی له‌به‌ردا بوو، یه‌كێك لهخزمهتكارهكان تێكه‌ڵه‌یه‌كی نسكافێی بۆ هێناین كهكرێمی به‌سه‌ره‌وه بوو و (دواتر زانیم ئه‌مه شێوازی تایبه‌تی تاڵه‌بانی خۆیه‌تی)، تاڵه‌بانی جگه‌ره‌یه‌كی داگیرساند (حه‌زی له‌جگه‌ره‌ی درێژی ناسراو بهچهرچله)
به‌رله‌و رۆژه كۆمه‌ڵێك خۆكوژ خۆیان به‌یه‌كێك له‌بنكه‌كانی پۆلیس تهقاندبۆوهو تاڵه‌بانی ته‌نها به‌رپرسی عێراقی بوو كه‌رای وانه‌بوو ئه‌مه هه‌ڵچونی شه‌ری مه‌زهه‌بیه، تاڵه‌بانی بهسهركێشی ووتی (له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم عێراق له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕی ناوخۆیی بێت، رۆژ به‌رۆژ سه‌ركرده شیعی‌و سونییهكان نزیكتر ئه‌بنه‌وه له‌یه‌كتر، ئه‌مه‌ش پێوه‌نان (مباله‌غه) نیه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی عێراق مه‌زهه‌بگه‌ری نیه به‌ڵكو ئه‌و شه‌ڕه تیرۆرستییهیه كه به‌عسییه كۆنه‌كان‌و هێزه ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك قاعیده ئه‌نجامی ده‌ده‌ن) بێ ئه‌وه‌ی ته‌رازوی قسه‌كانی تێك بدات تاڵه‌بانی وتی (دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ئه‌روات به‌هۆی سه‌ركێشی‌و ساویلكه‌یی ئه‌مریكاوه).
هه‌روه‌ها ووتی (له‌و بڕوایه‌دام كه‌سی سه‌ره‌كی به‌رپرس له‌م دۆخه دۆناڵد رامسفێڵده كه‌ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه به‌م دواییانه).
وه‌فیق سامه‌رائی راوێژكارێتی
پاش نانخواردنی به‌یانی تاڵه‌بانی هاته خواره‌وه بۆ ژێرخانه‌كه بۆ راپه‌ڕاندنی كاری رۆژانه‌ی، له‌خواره‌وه دار‌و ده‌سته‌كه‌ی چاوه‌رێیان ده‌كرد كه‌رۆژانه ئه‌م نه‌ریته دوباره ده‌بویه‌وه له‌نێویاندا، وه‌فیق سامه‌رائی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگیری سه‌ربازی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن كه له‌ناوراستی نه‌وه‌ده‌كاندا لێی جودا بۆوه‌و په‌نای بۆ تاڵه‌بانی بردبوو، له‌ئێستادا راوێژكاری تاڵه‌بانییه بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتیمانی‌و تیمێكی ئه‌منی به‌رێوه ده‌بات كه‌پێكهاتوه له‌چه‌ندین كه‌سی شاره‌زای سه‌ربازی له‌باشوری ئه‌فریقیا، هه‌ر كاتێك تاڵه‌بانی دیدارێكی هه‌بێت ئه‌وا بهئوتومبێلێكی بی ئێم ده‌بلیو له ده‌سته‌ی حه‌وته‌می كه گوله نهبڕهو ره‌نگی ره‌شه هاتوچۆ ده‌كات، لهپێشو له‌دواشه‌وه كۆمه‌ڵێك ئوتومبێلی جۆری نیسان پاترۆل كه تیمی پاراستنی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵیدان، بهلاَم زیاتر خه‌ڵك سه‌ردانی دهكهنو حه‌زیش ده‌كات كاتی سه‌ردانه‌كانی به‌رۆژ بێت‌و به‌رده‌وام ده‌بێت مه‌گه‌ر له‌كاتی نان خواردن ناوبراوی تێبكات تا كاتێكی دره‌نگی شه‌و.
مالكی نه‌ك عه‌لاوی
له‌چوارچێوه‌ی پرۆتۆكۆلی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی سه‌ردانی تاڵه‌بانی بكات نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، بهلاَم تاڵه‌بانی هه‌ندێك جار ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر داوای مالكی یه‌كتر ببینن‌و هه‌روه‌ها وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی ده‌دات، ئه‌م زستانه چه‌ند راپۆرتێك ئاڵوگۆركران وا ده‌رده‌كه‌وت كهكۆشكی سپی نیگه‌ران بن لهمالكیو ئه‌یاد عه‌ولاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوویان لا باش بێت چونكه به‌كاندیدی به‌هێز لای ئه‌مریكییه‌كان ناوزه‌ند ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی مالكی بگرێته‌وه، تاڵه‌بانی به‌سوكایه‌تییه‌وه پێی ووتم (عه‌لاوی! ئه‌و ناتوانێت ته‌نانه‌ت كۆنترۆڵی خێزانه‌كه‌شی بكات) هه‌روه‌ها ووتی (مالكی ئه‌كرێت ببێته كه‌سێكی به‌هێز گه‌ر یارمه‌تی بده‌ین).
سه‌فیری روسیا
پاشان تاڵه‌بانی چاوی كه‌وت به سه‌فیری روسیا به‌پێی خشته‌ی كاره‌كانی كه‌دواتر چاوم پێی كه‌وت گفتوگۆی كرینی چه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌فیری روسیا باس كردبوو و چونكه پێشتر به‌رپرسه عێراقییه‌كان نه‌خشه‌یان بۆ ئه‌مه كێشابوو، تاڵه‌بانی بهسهفیرهكهی ووت (پێویسته بهكۆمپانیاكانتان بڵێن بێن لێره وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، فه‌ره‌نسیه‌كان نوسینگه‌یه‌كیان له‌هه‌ولێر كردوه‌ته‌وه‌و پێویسته ئێوه‌ش هه‌مان كار بكه‌ن).
تاڵه‌بانی كۆمێنتێكی دوباره كرده‌وه بۆ سه‌فیری روسیا كه‌پێشتر بهفلادمیر پۆتینی ووتبو (ئێمه هه‌موو هێلكهكانمان ناكه‌ینه یه‌ك سه‌به‌ته‌وه‌و به‌ڵكو ئێمه هێلكهكانمان دابه‌ش ئه‌كه‌ین له‌نێوان سه‌به‌ته‌ی روسیا‌و ئهمریكاو فه‌ره‌نسا).
كێشه له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ری
هه‌ر چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق وابه‌سته بێت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه تاڵه‌بانی هه‌ندێك جار سنوری دهسهلاَتهكانی تێپهڕاندووهو نمونه‌ی ئه‌مه‌ش له 2005 ده‌ركه‌وت كاتێك كێشه دروست بوو له‌نێوان ئه‌و و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌ناوچه‌ی سه‌وز كاتێك گرژییه‌كه نزیك بوه‌یه‌وه له‌پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و میلیشیاكانی جه‌عفه‌ری تا سه‌فیری پێشوی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا زالمای خه‌لیل زاد ته‌داخولی كرد‌و رێگری كرد له‌هه‌ڵكشانی ئاڵۆزییهكهو باڵه‌خانه‌كه‌ی دا بهتاڵهبانیو پاشانیش تاڵه‌بانی ته‌سلیمی مالكی كرد.
سامانی تاڵه‌بانی
یه‌كێك له‌خاڵه به‌هێزه‌كانی تاڵه‌بانی بریتیه لهسهروهتهكهی، وا باوه‌ڕ ده‌كرێت تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ركابه‌ره كۆنه‌كه‌ی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌روه‌تێكی مه‌زنیان كۆكردبێته‌وه كهبهمهلاین دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، وه‌ك باج له‌سه‌ر به‌قاچاخبردنی نه‌وت له‌عێراقه‌وه بۆ ده‌ره‌وه له‌رێگه‌ی كوردستانه‌وه له‌نێوان سالاَنی 1992 بۆ 2003 كاتێك عێراق له‌ژێر سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو له‌و سالاَنهدا، تاڵه‌بانی پاره به‌شێوازێكی زۆر خه‌رج ده‌كات له‌رێگه‌ی كرینی دیاری‌و پشگیری كه‌سانی دی له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و وته باوه‌ی كه‌ده‌وترێت ده‌وڵه‌مه‌ندترین زاوا له‌عێراقدا ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌زۆرترین شانسی به‌ده‌ستهێنای بوكه خانی هه‌یه.