پێكدادانه‌كانى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستينى و قه‌واره‌ى ئيسرائيل پێى نايه ڕۆژى سێيه‌م و سه‌رچاوه‌كانى ههواڵيش ڕايانگهياندوه، موشه‌كه‌كانى حه‌ماس بنكه ئهتۆميهكانى ئيسرائيلى كردوه‌ته ئامانج.
پاش كوژرانى سێ كه‌سى ئيسرائيلى له‌لايه‌ن چه‌كداره فهڵهستينييهكانهوه به‌وته‌ى ده‌سته‌ڵاتدارانى ئيسرائيل، حكومه‌تى ئه‌و وڵاته هێرشێكى به‌رفراوانى بۆ سه‌ر كه‌رتى"غه‌ززه" ده‌ست پێكردوه و به‌پێى ئاماره نافهرمييهكان زيادله 200 كه‌س كوژراون.
له‌ڕۆژى سێيه‌مى ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى ئيسرائيل بۆ سهركهرتى غه‌ززه سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپارى ئيسرائيلى ڕايگه‌ياندوه، هه‌ر شوێنێك پێويستى بههێرشبێت، ئه‌وا بهتوندترين شێوه هێرش دهكهنهسهرى.
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل بنيامين ناتانياهۆ، ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه، سوپاى وڵاته‌كه‌ى قەدەغەكرنی كۆبوونەوەی خەلكی ئیسرائیلی لە 40 كیلۆمەتریی نزیك لە سنووری غەززە داوە و هاوڵاتیان لەوە ئاگادار دەكەنەوە، كە ئەو ماوە دیاریكراوە تێنەپەڕێنن.
له‌لايه‌كى تريشه‌وه وه‌ك به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى ئه‌و هێرشه زۆره‌ى ده‌كرێته سه‌ريان، چه‌كدارانى حه‌ماس، به‌موشه‌ك وه‌ڵامى ئيسرائيليان داوه‌ته‌وه‌و به‌وته‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى ههواڵيش چهندساروخێك بهرديوارى بنكه ئهتۆميهكانى قه‌واره‌ى ئيسرائيلى كه‌وتووه وترسو بيمهيهكى زۆر له‌دڵى دانيشتوانى ئه‌و قه‌واره‌يه دروست بوه.