11/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاسايشى پارتى لهسهر فهيسبوك، ههڵى كوتايهسهرماڵێك
کاتژمێر دوازدەی دوێنێ شەو هێزێکی پۆلیسی و ئاسایشی زاخۆ هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئهندامێکی رێکخستنی حزبێک بەبیانۆی ئەوەی کە گوایا کوڕەکەی "لەسەر تۆڕی فەیسبۆک قسەی لەسەر بارزانی نوسیووە".
حەسەن ساڵح ئەندامی رێکخستنی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان به ماڵپەری پارتەکەیانی راگهیاندوه: ئەمشەو کاتژمێر دوازەی نیوەشەو ئەو هێزانە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەمان وتیان بەدوای ئەحمەد دا هاتووین. ئەو هێزەی ئاسایش و پۆلیسی زاخۆ بەبیانۆی ئەوەی کە گوایا ئەحمەد لەسەر توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبۆک قسەی لەسەر بارزانی نوسیووە، پەلاماری ماڵەکەمیان دا.
حەسەن ساڵح راشیگهیاندوه: ئەم بیانوە لەلایەن ئاسایشی زاخۆوە داتاشراوە و رەشەکوژیەکی سیاسی و هەڵمەتێکی چەواشەکارانەیە، چونکە ئەحمەد وەها فەیسبۆکێکی نییە کە ئەوان باسیان لێوە دەکرد و ناو و نیشانێکی ساختە بوو کە خۆیان دروستیان کردبوو، ئامانجیشیان سیاسی بوو و دەیانەوێت ئێمە بەهەر شێوەیەک بێت لەپارتی چارەسەری داببڕن.
ئەندامەکەی پارتی چارەسەری وتیشی: ئەحمەدی کوڕم نزیکەی چوارمانگە بەهۆی هەڕەشەکانی ئاسایشی پارتیەوە لە زاخۆ هەڵهاتووە. خودی ئاسایشی زاخۆ چوارمانگ لەمەوبەر کە هەردووکمانیان بەبیانۆی پەیوەندیمان بەپارتی چارەسەریەوە دەستگیر کرد، هەڕەشەیان لە ئەحمەد کرد و تەنانەت کاتژمێریشیان بۆ دیاری کرد کە زاخۆ بەجێ بهێڵێت ئهگهرنا دەکوژرێت. هەر بۆیە هەر ئەو کاتە ئەحمەدی کوڕم لەترسی گیانی زاخۆی بەجێ هێشتووە و هەتا ئێستاش لەترسی ئاسایشی پارتی و مەترسی گیانی ناتوانێت بگەڕێتەوە.
س.چهتر