11/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هانده‌رێك ، دیێگۆ ڕیباسی توڕه كرد
له‌پاش په‌یوه‌ندی كردنی به یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه‌ی توركیه‌وه، دیێگۆ ڕیباسی به‌ڕازیلی له پاش دۆڕانه قورسه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی گه‌شته شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا و له‌وێش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شیاو به‌خێرهاتنی كرا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌ر سوڕمان بوو ئاماژه‌ی هانده‌رێكی فه‌نه‌رباخچه بوو به ده‌ستی كه ئاماژه‌ی به دۆڕانه نه‌خوازراوه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ڕیباس ده‌كرد به 7 گۆڵ هه‌رچه‌نده به زووترین كات تیمی پارێزگاری فڕۆكه خانه‌ی (ئه‌تاتورك) ئه‌م هانده‌ره‌یان ڕاگرت، به‌ڵام دیێگۆ ڕیباس نیگه‌رانی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی وتی،"هه‌رگیز چاوه‌ڕێی ئه‌و دۆڕانه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌مم نه‌ده‌كرد و زۆر دڵگرانی كردم ، به‌ڵام هه‌رچۆن بێت من پیرۆزبایی له هاوڕێ ئه‌ڵمانیه‌كانم ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشیم بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌م هه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌و هانده‌ره‌ش دیێگۆ ڕیباسی به‌ڕازیلی وتی،" ئه‌وه بۆچونی خۆیه‌تی و من ڕێزی لێ ده‌گرم ، هه‌رچه‌نده من زۆر دڵخۆشم له ئیسته‌نبوڵ ، به‌ڵام ئه‌و هێمایه منی زۆر نیگه‌ران كردوو ئومێده‌وارم دووباره نه‌بێته‌وه".
وه له‌كۆتاییشدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی كردنی به فه‌نه‌رباخچه‌وه وتی:به‌ڕاستی خه‌ونه‌كه‌م بووه ڕاستی ، من زۆر له زووه‌وه حه‌زم به توركیا ده‌كرد به‌ڵام هیچ یانه‌یه‌ك هه‌وڵی ئیمزاكردنی بۆندی له‌گه‌ڵ نه‌ده‌دام ، ئێستاش من بۆ بردنه‌وه هاتومه‌ته فه‌نه‌رباخچه و هیوادارم جێی ڕه‌زامه‌ندی هانده‌ران بم
دیێگۆ ڕیباسی 29 ساڵ وه‌رزی پێشوو له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا به بۆندێك بۆماوه‌ی یه‌ك وه‌رز ڕووی له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دردیی ئیسپانی كرد و توانی له‌و ماوه‌یه‌دا ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش بكات و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ببێته پاڵه‌وانی لالیگا و هاوكات بگاته یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.