04/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌دلی مه‌نسور وه‌كو سه‌رۆكی میسر ده‌ستنیشانكرا
دوای له‌سه‌ر كاربردنی مه‌حمه‌د مورسی سه‌رۆك كۆماری پێشووی میسر، راوێژكار عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆكی دادگای باڵای ده‌ستوری ، سوێندی ده‌ستوری خوارد و، وه‌كو سه‌رۆك كۆمار ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی میسر، راوێژكار عه‌دلی مه‌نسور، ئه‌مڕۆ، عه‌دلی له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی دادگای ده‌ستوری كه له 10 ئه‌ندام پێكهاتووه، سوێندی ده‌ستوری خوارد.
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌دا هاتووه، ئه‌ندامانی دادگا ، ئه‌وانن كه جل و به‌رگی تایبه‌ت به دادگایان له‌به‌ر كردبوو، له‌وێشه‌وه راوێژكار عه‌دلی مه‌نسور، هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی سوێند خواردنه‌كه، به‌وه‌ی پارێزگاری له ده‌ستوور و یاسا ده‌كات، دواتر ده‌ست ده‌كات به كاره‌كانی وه‌كو سه‌رۆك كۆماری میسر.
دوێنێ، كاتژمێر (10)ی ئێواره به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان عه‌بدولفه‌تاح سیسی، وه‌زیری به‌رگری میسر‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌یاننامه‌ی سوپای به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د به‌رادعی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی ئینقازو شێخی ئه‌زهه‌ر، خوێنده‌وه.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی میسر، ئه‌وه‌ش دوای ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی (48) كاتژمێره‌كه‌یان بۆ سه‌رۆكی میسر، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌و ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
كاركردن به ده‌ستووری میسری به شێوه‌یه‌كی كاتی راگیرا، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت، هاوكات سه‌رۆكی دادگای ده‌ستووری كاروباری وڵات به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵی گشتی دادگای ده‌ستووری.
به‌و پێیه‌ش بێت، سه‌رۆكایه‌تی له محه‌ممه‌د مورسی، سه‌رۆكی میسر وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و ده‌درێت به سه‌رۆكی دادگای ده‌ستووری تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ.
عه‌دلی مه‌نسوور، ده‌رچووی كۆلێژی یاسایه له زانكۆی قاهیره له ساڵی 1967، دواتر له هه‌مان كۆلێژ خوێندنی باڵای له یاسا‌و زانسته ئیدارییه‌كان له ساڵانی 1969 و 1970 ته‌واوكرد.
له ساڵی 1984 وه‌كو راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت دامه‌زرا، پاشان پۆستی جێگری ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌تی پێدرا له‌ساڵی 1992.
پاشان هه‌ر له‌و ساڵه‌دا پۆستی جێگری سه‌رۆكی دادگای ده‌ستووری باڵای وه‌رگرت.