به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازى ڕايدهگهيهنێت، چه‌كدارانى"داعش" ناتوانن، په‌لامارى به‌غداد بده‌ن و له‌حاڵى بهرگريدان.
جه‌بار ياوه‌ر ئه‌ميندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕايگه‌ياندوه،" داعش و گروپە چەکدارەکانی دیکە هەر لە سەرەتاوە هەوڵیاندا بچنە بەغدا و کۆنترۆڵی بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون".
وتيشى" پێم وایە موعادەلەکە سەراوژێر بووەتەوە، ئێستا داعش لە بەرگریدایە و دەیەوێ ئەو ناوچانەی لەژیر دەستییەتی بپاریزێ".
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازيه كورده ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، زانيارى ههواڵگرييان لايه "داعش"، كێشه‌ى ناو خۆيى هه‌يه ولهوبارهيهوه ڕايگه‌ياندوه،" زانیاریمان هەیە کە شەڕ و پێکدادان لەسەر دەسەڵات لە نیوان گروپە چەکدارەکان لەلایەک و چەکدارنی داعش لەلایەکی دیکەوە دروست بووە و ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیانەوە، بۆیە ئەو بۆچوونە دوور بووەتەوە".
له‌لايه‌كى تره‌وه ئاژانسه ههواڵيهكان بڵاويانكردوهتهوه،چه‌كدارنى "داعش" له‌ناوچه‌كانى سنورى سوريا، خهليفهيهكى ديكه‌يان بۆخۆيان هه‌ڵبژاردوه ونزيكهى سێ هه‌زار چه‌كدارى گروپه‌كه به‌يعه‌تيان پێداوه.