10/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سزای له سێداره دان له ئێران
ئه‌مڕۆ مافی مرۆڤی ئێرانی له‌سه‌ر زاری دکتۆر احمد شهید به‌رپرسی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان گوتی، له‌نیوه‌ی ئه‌مساڵی ڕابردوودا 411 که‌س له ئێران سزای مه‌رگیان به‌سه‌ر دا جێبه‌چێ کراوه، له‌و کاتی حسن روحانی هاتۆته سه‌ر حوکم 780 که‌س له سێداره دراون.
مافی مرۆف له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان داوای کردوه له‌گه‌ڵ دانوسانی وڵاتان له باره‌ی بنکه نه‌وه‌ویه‌کانی ئێران‌دا مافی مرۆڤی ئێرانیش بخاته ناو گفتوگۆکان و به‌رگری له ژیانی مرڤی ئێرانیش بکرێت و له ده‌ست سزای نابه‌جێ ڕزگاریان بکات.
حوکمه‌تی تاران له دژی دکتۆر شیهد سکاڵای به‌رز کردۆته‌وه که پاڵپشتی تیرۆر ده‌کات و تاک لایه‌نه بڕیار ده‌دات و ئه‌و سزایانه بۆ که‌سانی تێوه‌گلاو له تیرۆرن و دژی مافی مرۆڤ نین.
سزای "سێداره" له ئێران زیاتر که‌سانی سیاسی و کورد و سونه ده‌گرێته‌وه له‌و وڵاته‌دا، ئافره‌تانیش له‌و سزایه به دوور نین و له مانگی ڕابردودا ژنێک که ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو له سێداره درا چونکه هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی کوشتبوو .