10/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسرائیل: ئه‌و چه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی حماس به‌کاری دێنێت چه‌کی ڕۆژی دواییه
ته‌له‌فیزۆنی 12 ئیسرائیلی بڵاوی کرده‌وه که ئه‌و چه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی حماس به‌کاری دێنێت به لای جوله‌که‌کانه‌وه چه‌کی ڕۆژی دوایه‌و هه‌موو قه‌واره‌ی جوله‌که‌ی خستۆته ژێر زه‌مین و له دووری 112 کیلۆمه‌تر ئامانجی پێکاوه.
ڕۆژنامه‌کانی ئیسرائیل دوپاتیان کرده‌وه ده‌زگای هه‌وڵگری جوله‌که زۆر له دواوه‌یه که زانیاری له‌سه‌ر ساروخه‌کانی حماس هه‌بوبێت، ونهیانتوانیبێت که بزانێت توانیای که‌تیبه‌ی "قوسام" له باڵی سه‌ربازی حماس به‌م شێوه جه‌رگ بڕه بتوانێت له ناو جه‌رگه‌ی ئیسرائیل‌دا ژیانی ملیۆنان جوله‌که بخاته ژێر زه‌مینه‌وه.
له سه‌ر زاری په‌یامنێری جه‌یشی جوله‌که له ناوچه‌که‌دا ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌یبینین که‌مێک له تواناکانی حماس بێت له گورزی سارروخی بۆ سه‌ر ئیسرائیل و له‌وه‌ش زیاتر له توانای دا هه‌بێت که هێرش بکاته سه‌ر جوله‌که.
ئیسرائیلیه‌کان ده‌ڵێن ساروخه‌کانی حماس گه‌شتونه‌ته جێگایه‌ک که هه‌رگیز عه‌ره‌ب پێی نه‌گه‌یشته‌وه وله شاری حه‌یفا ئامانجی پێکاوه .