10/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایین - نه‌ته‌وه - دیموكراسی
-- دوو دیدی جیاواز --
( 6 -- 10 )
لاپه‌ره‌ی شه‌شه‌م :
ئه‌مه‌ی به‌ڕێز مامۆستا مه‌هدی لای بووه‌ته مه‌ترسی كه هێنانه‌گۆری ئایین(ئیسلام) بۆ ناو گۆره‌پانی جه‌نگه‌كان شكستی حه‌تمی به‌دواوه‌یه -ئه‌گه‌ر مامۆستاش ئه‌و نیازه‌ی نه‌بێت- ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه ساڵانێكی تولانی هه‌یه بۆ بێ لایه‌ن (تحیید) كردنی ئیسلام له‌هه‌موو شته‌كان و له هه‌موو كه‌سه‌كان و له هه‌موو شوێن و شوێنه‌وارێكی مرۆڤه‌كان!.
من وتومه بێ لایه‌ن كردن كه ئه‌مه عیباره‌تێكی هه‌ندێك ناسكه كه خه‌ڵكه سیاسیه بریار به‌ده‌سته‌كانی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌كان و نوسه‌ر عه‌لمانيه‌كانيش به‌كاری دێنن هه‌تا كه‌متر شاره زه‌رده‌واڵه‌كه‌یان لێ بئاڵۆسكێت!، ئه‌گینا له راستیدا بێ لایه‌ن كردن قۆناغێ یه‌كه‌مه و دواتر قاچاخ كردن و راونانه بۆ هه‌موو ئاراسته‌و ئامانجه ئیسلامییه‌كان.
جارێك داوا ده‌كرێت ئیسلام قه‌راقوپ بكات له بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به ئافره‌تان و جارێكی‌تر ده‌یانه‌وێت له مه‌سه‌له سیاسیه‌كاندا ده‌م نه‌كاته‌وه‌و له لایه‌كیتره‌وه هه‌وڵی مرێنه‌رانه‌ی بكوژانه هه‌یه بۆ ده‌م به‌ستن و بینه‌قاقه‌گرتنی له هه‌موو كاروباره ده‌ستورییه‌كاندا و ئه‌نجا كه‌م و ته‌سكردنه‌وه‌ی رۆڵی ئایین له ئاراسته قانونیه‌كاندا !، با بابه‌ته بانكی و بۆرسه‌و بازارییه‌كان بووه‌ستێت كه به‌ئاشكرا ریبا و ئیحتیكارو غه‌ل و غه‌شی پێچه‌وانه به ئیسلام تێیاندا بووه‌ته مۆركی ئاشكرا‌و ئامانجی باڵا !.
ئێستاش هۆشداری ده‌درێت له‌وه‌ی ئیسلام بچێته مه‌یدانی جه‌نگ و ژیانی جه‌نگاوه‌رانه‌وه، جا لێی بروانن براینه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو ته‌نگاوكردن و كۆسپانه به‌رانبه‌ر ئیسلام بێته‌دی هیچ ده‌مێنێته‌وه خوای گه‌وره له رێگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه قسه‌ی تێدا بكات ؟!, مرۆڤه‌كان زۆر سه‌یرن به به‌شی خۆیان داناكه‌ون و ده‌شیانه‌وێت به‌شی خوای گه‌وره‌ش بخۆن !.
لاپه‌ره‌ی حه‌وته‌م :
نازانم تاچه‌ندێك توانیم ئه‌وه رون بكه‌مه‌وه بۆتان كه ئێمه ده‌كرێت له ئایین رابكه‌ین و له خۆمانی بره‌نجێنین، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و ئیختیار‌و ئازادییه‌ی خوابه‌خشیوێتی به‌ئاده‌میییه‌كان، به‌ڵام ... به‌ڵام هه‌رگیز بێ ئایین (ئیسلام) ناتوانین به‌خته‌وه‌ری رۆح و به‌ختیاری گشتی و به‌خ و به‌خته‌كانی هه‌ردوو دونیامان وه‌كو خۆی بهێنینه‌دی، ئیتر ئه‌مه واقیعه‌و وه‌لێ به‌شێك له مرۆڤه‌كان ئه‌و واقیعه‌ی پێقووت نادرێت و به‌شه‌كه‌ی تریان له ئاستی جۆراو جۆردا خۆیان ته‌سلیمی ئه‌و واقیعه كردووه كه ئایین (ئیسلام) بۆی دیاری كردووه.
مامۆستا مهدی دواتر ده‌ڵێت : (..... له‌م دۆخه‌دا تاكه چه‌كێك كه ده‌توانێت هه‌م له‌شه‌ڕ بمانپارێزێت و هه‌م له‌شه‌ڕه‌كه‌شدا به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌ربازمان بكات چه‌كی دیموكراسیی و بڕوا بوونه به‌فره‌یی كلتوریی، ئه‌و چه‌كه پێشتر ده‌بێت له‌ناو خۆماندا بیخه‌ینه‌كار و واز له‌سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر بهێنین، دواتریش هه‌وڵی خستنه‌كاری بده‌ین بۆ هه‌موو عێراق....). هه‌رچی ده‌كه‌م كه وه‌ك كه‌سێكی موسڵمان و به ئیسلام په‌روه‌رده‌كراو بیر ده‌كه‌مه‌وه و واش فێروتێر بووم و دڵنیاشم غه‌یری منیش هه‌مان هه‌ست و هه‌واو هیوا و هیدایه‌تی هه‌یه، من چۆن چۆنی برۆمه جه‌نگه‌كانه‌وه‌و ئیسلامه‌كه‌ش - كه‌ئاینی دڵ و ده‌م و ده‌ست و ده‌ورانی هه‌موو ژیانمه- پێش چوونه جه‌نگه‌كانه‌وه له ماڵه‌وه به جێی بێڵم و وه‌كو ئاینێكی كه‌م ئه‌ندام و ئیسلامێكی خانه‌نشینكراو لێی بروانم؟،ئه‌و ده‌مه‌ی له جه‌نگ و جه‌نگه‌ڵیش گه‌رامه‌وه فه‌رمووی لێبكه‌مه‌وه‌و به خێری خۆم ده‌رگای دڵم یان ده‌ستم یان گیرفانم یان هه‌ناوم له ئیسلامه خزنێنراوه‌كه‌ی نێو ماڵه تاریكه‌كان بكه‌مه‌وه ؟!، یانی ئیسلامم بووێت بۆ كاتی فه‌رحانه به‌ڵام نه‌مه‌وێت بۆ كاتی ته‌نگانه!، ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌یه به پێویستیه ده‌روونیه‌كانی مرۆڤ كه هه‌میشه له چاوه‌چاودایه هێزێك یان په‌ناگه‌یه‌ك یان ده‌سه‌ڵاتێك له پشتی بێت و بێ خه‌م بێت له‌وه‌ی ببێته خۆراكی دڕه‌نده‌و بڕنده‌كان.
من و غه‌یری منیش چ بۆ ئه‌حكامه‌كان (بۆ جه‌نگ و ئاشتی) و چ بۆ دڵدانه‌وه‌و دڵنیابوون و ئۆقره‌ی ناخ لێمان نایه‌ت ده‌ستبه‌رداری ئایین(ئیسلام) ببین، من بیستوومه‌و بینیومه هه‌ندێك له مرۆڤه‌كان له كاتی ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتداریدا فیرعه‌ونانه بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و خوا‌و خواپه‌رستیان لێ زیاده!، به‌ڵام له كاتی ته‌نگاویی و پێگیراندا مه‌منونی خودا ده‌بن هه‌ناسه‌یه‌كیان بداته‌وه، كه‌چی مه‌فهومی ئه‌و قسانه‌ی مامۆستا مهدی(ئه‌گه‌ر نیازی ئه‌وه‌ش نه‌بێت،هه‌ر ئه‌وه‌ش هیوامه وای مه‌به‌ست نه‌بێت) ئه‌و ئاكامه‌ی لێده‌خوێنرێته‌وه له كاتی شه‌رو شۆره‌كاندا ئایین پێویسته له دووره‌وه سه‌یر بكات و نه‌یه‌ته نێو قه‌ره‌باڵغیه‌وه !.
لاپه‌ره‌ی هه‌شته‌م :
مامۆستای برام : .... من باسم له باسی چركه‌كان و چاره‌ی تاڵی شه‌رو شكاندنی باسكی یه‌كتره، پاشان قسه‌م له‌و جه‌نگه‌یه كه چۆن هاتووه و به‌رده‌رگای پێمان گرتووه‌و به نیازه ئێسك و په‌راسومان بشكێنێت و له‌وانه‌شه مێژوو جۆگرافیا و مرۆڤ بوونمان بخاته ژێر پرسیارێكی بێ وه‌ڵام و داهاتوویه‌كی وون و رۆژگارێكی تاریك و ته‌نگه‌وه، ئیتر له‌م چركه‌یه‌دا هه‌م ئایین و هه‌م مرۆڤ و هه‌م ئایینده‌ی هه‌ردوكیان ده‌كه‌ونه لێواری به‌ربوونه‌وه بۆ قوڵاییه‌كانی مه‌جهول، له‌م كاته‌دا هۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌راو ژاوه‌ژاویی به‌دیموكراتیزه‌كردنی ته‌ره‌فی هێرش هێن و شه‌ره‌نگێز چی سوودێكی هه‌یه بۆ قورسكردنی تای بردنه‌وه‌مان له شه‌ره سه‌پاوه‌كه‌ی سه‌رسه‌رمان؟!، له‌به‌رانبه‌ر فرۆكه‌و فه‌رته‌نه‌ی چه‌قاوه‌سووه‌كان وجرت و فرتی هێزی ده‌مامدارو بكوژی كه‌رامه‌ت و ئازادییه‌كاندا راپ و دیسكۆی دیموكراسی چی قازانجێكی هه‌یه و چی له واقیعی خوێن و بۆناوی خوێن ده‌گۆڕێت؟!،ئايا به مۆسیقای دیموكراسی ووره‌و مه‌عنه‌ویاتی جه‌نگه‌وه‌ران به‌رز ده‌بێته‌وه و شه‌ره‌كه‌ی پێده‌به‌نه‌وه ؟!، دیموكراسی كه‌ی توانیوێتی ببێته خۆراكی ده‌روونی و رۆحیی جه‌نگاوه‌ر هه‌تا په‌نجه‌و ئه‌ژنۆی نه‌له‌رزێت و سه‌نگه‌ر چۆڵ نه‌كات ؟!.
له‌وه زۆر سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌رتر ئه‌مه‌یانه كه من بۆ خۆم خاوه‌نی (په‌یام) و (په‌ڕاو)ی فیكری و فه‌لسه‌فی و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و هه‌تتا هه‌ڵگری رێنمایی و ئه‌حكامه‌كانی تایبه‌ت به جه‌نگ و جه‌وی دۆستانه‌و ئاشتیانه‌ش بم بۆچی، دووباره بۆچی ئه‌وه‌ی خۆم بخه‌مه‌لاوه و بیكه‌مه دێزو دێوه‌زمه به‌سه‌ر دڵ و داڵانی ماڵ و میلله‌تمه‌وه و په‌نابه‌رم بۆ په‌راوو پێره‌وێكیتر؟!، به كورتی له‌به‌ر چاوی كاڵی كێ ئیسلام ته‌رك بكه‌م و دیموكراسی بكه‌مه جێگره‌وه‌ی؟!. دواتر ئایا شه‌رو شه‌روانی ئێمه له پێناو پارێزگارییه له بوون و به‌رده‌وامی خاك و خه‌ڵك و ئایین و ئایینده‌مان یان نه‌خێر ئێمه شه‌ر ده‌كه‌ین یان شه‌ری به‌رگری ده‌كه‌ین هه‌تا په‌لامار هێنان بكه‌ینه مرۆڤگه‌لێكی دیموكراسی ؟!، ئه‌و و ئه‌وان ده‌بن یان نابن به دیموكراسی ئه‌وه نه خه‌می ئێمه‌یه‌و نه شه‌ری ئێمه‌یه، ئه‌وان چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه‌و كه‌لیمه‌و كه‌لتوریان چۆن ده‌گوزه‌رێنن هیچ بایه‌خێكی نیه، بایه‌خدار لای ئێمه ملدانه به داوا‌و ده‌نگی ئێمه و وه‌ڵامدانه‌وه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مافمانه ئه‌ویش دوور خستنه‌وه‌ی شه‌ری به‌رماڵ و ده‌رگامانه. له‌وانه‌یه پرسیاریش بكرێت ئه‌گه‌ر وابێت شه‌ره‌كه وه‌ستانی نابێت، چونكه ئه‌گه‌ر دیموكراسی نه‌بن و بروایان به فره‌یی كه‌لتوریی نه‌بێت ئه‌وه دیكتاتۆری ده‌بن و له‌گه‌ڵ دیكتاتۆریش رێكه‌وتن و بردنه‌وه‌ی مافه‌كان خه‌یاڵێكی خۆشه و هیچی تر!، منیش ده‌ڵێم ئه‌مه‌ی تۆش دیكتاتۆرییه‌ت و خۆبه ئاغاكردنه به‌سه‌ر گه‌لانی تره‌وه مادام ده‌ته‌وێت وه‌كو تۆ بژی و بیركاته‌وه و ببێته دیموكراسی خواز !، له‌وه‌یان به‌هه‌ندتر ئه‌وه‌یه كه ئێمه خۆمان گیانی دیكتاتۆری و خۆسه‌پاندن و مل خوساندنی یه‌كتر واز لێ‌بێنین و به واقیع و رووداو نیشانی بده‌ین كه نمونه‌ی باشی ماف پارێزیی و مرۆڤ پارێزیین!. من كه خۆم وانه‌بم چۆن بتوانم داوا بكه‌م ئه‌وان وابن ؟!.
لاپه‌ره‌ی نۆیه‌م :
خۆیشت شتێكت نوسیوه كه ئێمه خۆمان ببینه دیموكراسی و دوایش بیده‌ینه‌وه به عێراقیه‌كان و ئه‌وانیش لێمانه‌وه فێر ببن!، بۆ ئه‌مه‌شیان هه‌ندێك قسه‌م پێیه وه‌ك: ئێمه ته‌نها كێشه‌مان له‌ته‌ك عێراقدا نیه چی عێراقی شیعه‌كان و چی عێراقی سوننه‌كان هه‌تا برواكه‌ی من و پێشنیاره‌كه‌ی تۆش له‌و سنوره‌دا گل بده‌ینه‌وه‌و جێیه‌كیان بۆ بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌تا لێتان شاراوه‌نیه له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی داگیركه‌رانی به‌شه‌كانی كوردستان كێشه‌ی گه‌وره و مێژوویی قوڵمان هه‌یه‌و هه‌موو ده‌رگاو ده‌روازه‌كانیان لێكردووین به سه‌ربازگه‌و بۆنی خوێنی ده‌یان ساڵه‌ی لێدێت . ئینر من تێناگه‌م چۆن و چه‌ند وڵاتی داگیركه‌ر بكه‌ین به‌دیموكراسی و برواداری فیعلی و به قه‌ناعه‌ت به فره‌یی كلتوریی و فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ییه‌كانی تر؟!.
ئه‌نجا گه‌لانی داگیركه‌رو ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازی و سیاسیه‌كانیان ئاماده‌نبن و نابن له ئێمه‌ی داگیركراوو ژێر پێیان فێری فره‌یی كه‌لتوری یان مرۆڤ دۆستی یان ئایین پارێزیی و هیچی تر ببن،ئه‌مه ده‌رسدانه‌وه‌ی فه‌قێیان و ئامۆژگاری باوك و فه‌رزه‌ند نیه!، ئێمه لای ئه‌وان كۆیله‌ی به‌رده‌رگا و پاشماوه‌یه‌كی مێژووی به جێماوین و له‌زیاد هه‌ین !.
وانه‌ی دیموكراسی وتنه‌وه به جه‌نگه‌وه‌رانی سیاسی و شه‌ركه‌رانی سه‌نگه‌ریش وه‌كو ئه‌وه‌ی حه‌وت ده‌رمانه‌یه‌و مردوو زیندوو ده‌كاته‌وه و ئاشتی ده‌باته هه‌موو ماڵێك و زمان و گوێی شه‌روشۆریش ده‌برێت، ئه‌مانه حه‌زم ده‌كرد واده‌رچێت به‌ڵام كێشه‌یه‌كی سیاسی و ئابوووری و سه‌ربازیم پێ بڵێ له ئاسیا و ئه‌فه‌ریقیا وناوچه‌كانی تری جیهان كه به‌شێك و لایه‌نێكی سه‌ره‌كیان ئه‌مریكا یان به‌ریتانیا یان فه‌ره‌نسا یان وڵاتێكی تری دیموكراسی نه‌بێت ؟!. ئه‌گه‌ر دیموكراسی بوون پێوه‌ری ئاشتی خوازیی و ئاشت بوونه‌وه‌و مرۆڤ پارێزی و ژیان پارێزی و ئایین پارێزیی بووایه ده‌بوو ئه‌وان لوتكه‌ی به‌خته‌وه‌رییان هه‌نارده‌ی وڵاتانی ژێر ده‌سته‌و گه‌لانی ژێرپێ خراو بكردایه، بۆ گه‌لانی خۆیان ئه‌م مانایانه به پله‌یه‌كی زۆر باش هه‌یه و كه‌س ئینكاری ناكات، ئه‌ی بۆچی بۆ وڵات و میلله‌تانی تر ئه‌وه‌یان هه‌موی پێ زیادو زۆر‌و ناره‌وایه؟!.
ئه‌وه‌ش هه‌ر قیروسیا به‌ڵام بۆچی به قیره‌و بووقی دیموكراسی و هه‌وای ماف و مرۆڤ په‌روه‌ری ده‌یانی وه‌كو سیسی و به‌شارو مالكی و كێ و كێ ده‌خه‌نه سه‌ر قه‌ڵادۆشكان و سه‌روملمان شۆرو ریسوای به‌ر پێی ئه‌و نمونه پیسانه ده‌كه‌ن؟!كورد ده‌ڵێت : (ماڵی پڕه له "رازیانه" كه‌چی به‌دڵ ئێشه ده‌مرێت).. ئێمه خۆمان په‌یام و پێره‌وی ئینسانانه‌ی خۆمان هه‌یه و له‌خوداوه سه‌رچاوه‌ی به‌ستووه و كاریشی پێناكه‌ین كه‌چی په‌نا ده‌به‌ین بۆ په‌رۆو په‌رده‌یه‌وكی تر كه نه‌ك هه‌ر ناشێت به‌ڵكو ناشیه‌ڵن تیماری ده‌رده‌كانمان بكات.
لاپه‌ره‌ی ده‌یه‌م :
له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی مامۆستا مهدی ده‌ڵێت : .... به‌بۆچونی من و به‌گوێره‌ی ئه‌زموونی گه‌لان هه‌موو چه‌كه‌كانی وه‌كو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب و ئایین ته‌نیا شه‌ڕه‌كه خه‌ستتر ده‌كاته‌وه‌و هه‌مووان تێیدا دۆڕاو ده‌رده‌چن .. ) .
له‌م برگه قسه‌یه‌یدا ئه‌وه‌ی زۆر وه‌ستاندنمی و قنجی كردمه‌وه (موجه‌ره‌د) بوون و (موتڵه‌قیه‌ت)ی مامۆستایه له‌به‌كار هێنانی هه‌ر سێ زاراوه‌ی ئایین و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب وه‌ك سێ فاعیلی بێ خێر‌و بێ كه‌ڵك و بێ نرخ، نه‌بوونی هیچ پاشگر یان پێشگرێكیش بۆیان ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌قه‌بڵێنێت كه هه‌ڵاوێردن -ئیستیسناء- له قسه‌كه‌یدا نیه و مه‌به‌ستی روكه‌شیی وته‌كه‌ی هه‌موو ئایینه‌كان و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و هه‌موو مه‌زهه‌به‌كانه !!. هه‌ربه‌و قیاسه‌وه مامۆستا ده‌فه‌رموێت ئه‌زمونی هه‌موو (گه‌لان) ئه‌میش ته‌عمیمێكی بكوژه بۆ گیانی توێژینه‌وه‌و بریارێكی پێش وه‌خته‌و بێ هیوابوونیشه له گه‌یشتن به‌هه‌ر نه‌تیجه‌یه‌ك كه پێچه‌وانه بێت به‌و بروایه‌ی مامۆستا!، پاشان ده‌گه‌ینه كۆتاییه‌كی تر كه ئیتر تواناوتاقه‌تی لێكۆڵێنه‌وه‌و گه‌رانمان نه‌مێنێت و پرسیاره‌كانیش بێته كاڵابه‌كی بێ بازاڕ‌و به‌راووردی نێوان ئایینه‌كان و ئاینداره‌كان و نه‌ته‌وه‌كان ونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و مه‌زهه‌به‌كان و مه‌زهه‌بیه‌كان هیچ مانایه‌ك نه‌دات جگه له‌كات به‌فیرۆدان وپه‌رته‌ناش له شوێنی خۆماندا.
نازانم چۆن مامۆستا توانی ئه‌و قه‌ناعه‌ته (دركاوییه) بۆ خۆی دروست كات و به ئاسانیش به گه‌رووی بیركردنه‌وه‌یدا بچێته خواره‌وه كه هیچ ئاینێك و هیچ یه‌عنییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و هیچ مه‌نتقێكی مه‌زهه‌ب و مه‌زهه‌بی بوون له ئاستی هه‌موو گه‌لاندا نه‌توانێت و پێی هه‌ڵنه‌سورێت فرسه‌تی بردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن بداته هه‌ڵگران و پشتیوانانی جگه خه‌ستتر كردنه‌وه‌ی شه‌ره‌كان و دۆرانی یه‌كاویه‌كیی به‌رده‌وام ؟! .