04/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
محمد مرسی لە نێوانی مزەمیمەکانی میسردا
وشەی موحەمەد لە زمانی عەرەبیدا واتا کەسێك کە سوپاسی زۆر بکرێت، یاخود
زۆر سوپاس کراوبێت، پێچەوانەی ناوی موحەمەد کەسێکە کە زەم کراوبێت، واتا لە
زمانی عەرەبیدا پێدەوترێت" مذمم"..
شەری ئەم
جارە لە میسر تاڕادەیەك لە نێوانی دوو موحەمەددابوو "مورسی" و"بەرادعی"..
هەر لەسەرەتاوە دیار بوو رەمزی عەلمانیەکان ئێسك قورس و رەزا تاڵ بوو،
ئەوانەشی کە عەلمانی بوون خۆشییان لە بەرادعی نەدەهات، چونکە گۆشکراوی
عەرەبی نەتەوەیی سەردەمی ناسری و ئیشتراکی بوون، دەیانزانی لە کاتی
کاروباریدا لە بواری نەوەویی جیهانیدا لەو دەزگایەدا چەندە خزمەتی بە
رۆژئاوا کردوبەتایبەتی ئیسرائیل و ئەمریکا، ئەمەش وایکردوە کە بەرادعی زۆر
موزەمیم بێت و زەم کراوبێت لەناو کۆمەڵگاکەی خۆیدا، بەڵام چیدەکەی لەناو
ئەو رموزی عەلمانیدا! ئەوەی کە بارز بوون بەرادعییە کە دیارە کێیە ناسراوە
و عەمر موسا بە فلول ناسراوە واتا" لەگەڵ رژێمی پێشودا بووە" و ناسریەکان
رەمزەکەیان "محمد کەباجی صابر" بوو ناوبانگی هەبوو لە لە موخەدەرات و،
بەناوبانگترین لە جەبهەی ئینقازی میسر "حەمدین صباحی" بوون کە ئەویش
ناوبانگێکی باشی هەیە لە ناو میسردا بە برلسکۆنی عەرەب ناسراوە ..
"محمد مورسی" ئەو پیاو بەهێزە بوو کە لەکاتی ئەو هەموو گۆڵمەزەی
عەلمانیەکانی میسر و ئەو ڕاگەیاندنە شەیتانیەکان زۆر( دیموکراسیانە) و بە
زمانی سەردەم مامەڵەی لەگەڵ نەیارانی کرد، بەڵکو دەتوانم بڵێم باوکانە
لەگەڵ نەیارەکانی جوڵایەوە، هەرچەندەویستیان ئیستفزازی ئیخوان و تەنانەت
سەلەفیەکان بکەن بە تایبەت پارتی (ئازادی و دادپەروەری) کەئیخوانن و پارتی
(نور) کە سەلەفین زۆر ئارامانە مامەڵەیان کرد تا دوێنێ بەڵام سەلەفیەکانی
حیزبی نوور ئەم شەو بۆ دوونیاو بەقسەی خائین مەلیك عەبدوڵا خۆیان دۆڕاند،
ئەمەش ژیارو و هەڵسوکەوتی ئیسلامیان دەردەخات لە میسر لەبەرانبەر خەڵکانی
عەلمانیخواز کە داوای مەدەنیەتیان دەکرد، لەو نێوەندەدا رۆژنامەنوسێك کوژرا
سەرەتا جەبهەی ئینقازو زۆرێکی تر لە پارتەکان و بەتایبەت پارتەکەی بەرادعی
بەناوی "دەستور" زوو وویستیان تەبەنی بکەن بۆ خۆیان، بەڵام دوای دەرکەوت
ئیخوانەوە بەدەستی ئاژاوەچیە عەلمانیەکان شەهید کراوە، تەنها یەك رۆژ لە
رۆژنامەکانی گروپی نەخێردا باسکراو دوای بێدەنگ بوون لە خوێنەکەی، ئیتر بۆ
دوا جار مورسی نوێنەری خۆی ناردە لای خێزانەکەی، پاشان ئاشکرا بوونی ئەو ٨
کەسەی کە چوونە بەردەم بارەگای پارتی "وەفد"، زانرا لە لایەن مەباحسی
میسرەوە کە بەڵتەجیەکانی فلول بوون، ئیستا ڕیکخراوی مافی مرۆڤ ئاشکرای
کردوە کە ١٠٠ کەس دەستدرێژی سێکسیان کراوتە سەر لە لایەن جەمعەتی نەخێرەوە
کە دژی مورسی بوون. هەموو گەندەڵیەکان لە میسردا ئاشکرا بوو کە عەلمانین
بۆیە ئیسلامیەکان سەرکەوتن ،زۆرینەش دەنگیدا بە دەستور لە (٦٤٪) دەنگدەرانی
گروپی بەڵێ بوون.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە عەلمانیەکانی تری ئەم لاولا
وەك شوعیە کۆنەکان ئەگەر لە مۆسکۆ بەفر بباریبا ئەوا لە شارەزوری لای خۆمان
چەتریان هەڵئەدوا پاڵتۆیان لەبەر دەکرد، بەڵام دەپرسین ئێساتیش هەر مورسی
براویە سەرەتایی سەرکەوتنێکی نوێیە..
ئەبیستین زۆر بە شان وباڵی
عەلمانیان میسر هاتن ..زۆریش لە جیهاندا مانشێتی گۆڤارو رۆژنامەکان بە
دەستوری میسریان دەگوت: دەستوری بیابان و دواکەوتو رجعی، رۆژنامەکانی
ئەوروپا لە ئەڵمانیاوە بەهەرچواردەوردا دەیانوسی دەستوری ئیخوان دەستوری
ئیسلامەو ووڵات پارچەپارچە دەکات، چونکە رۆژئاوا هەمیشە بەدوای ئەودا
دەگڕێت کە ووڵاتی موسڵمانان پارچەپارچە بکات، لەسەرەتاوە پلانی بۆ دارشتوە،
ئەمریکا یارمەتی و مەعونەی خۆی بڕی بەئاشکرا کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند،
بەڵام گەل دوای کرد کە موحەمەد مورسی ئیسلامی دەوێت، وەڵامی پرسیارەکەم
هەر پرسیارێکی ترە؟ خۆی زیت دەکاتەوە، بە پێوەری دیموکراسی بێت، دەبوو
هەموو پشتگیری زۆرینەی گەل تان بکردایە، یان دیموکراسیەکە بانێکەوە
دووهەوا؟..
دەڵێگەڕانیە با ساڵەکانی خۆی تەواو بکردایە؟ ئەم مورسیە
لەسەر کورسیە با چوار ساڵی خۆی تەواو بکات، ئەوکات بڕیاربدەن، کۆتای ووتەم
بۆ عەلمانیەکانە.. بیرتانە کاتێك.. ئۆردۆغان و حیزبەکەی هاتنە سەر دەسەڵات
هەموو دەتانگوت: تورکیا بەرەودواوە دەڕوات، خۆ ئیسلامی بوون، بەدرێژای
مێژووی تورکیا نەتونراوە خزمەتی بە تورکیا بکرێت لەو هەموو روەکانیەوە لە
رووی سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتی تەنانەت گەشت وگوزاریش لە هەموو دەسەڵاتە
عەلمانیەکانی پێش خۆی باشتر بووە حیزبە ئیسلامیەکەی داد و گەشە.
کۆتایی
ووتەم بۆ خەڵکی بەگشتی عەرزتان دەکەم و جەخت دەکەمەوە بەهاری عەرەبی،
چرۆی ئیسلامی بشکوت، سەردەمی ئیسلامی باوە، مۆدێلی عەلمانیەت بەرەو ئاوا
بوون دەچێت ..
ئەم راپۆرتە لە شاری قاهیرە ئامادەم کردوە، نوێ کراوتەوە