08/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عبدالفتاح سیسی پشتیوانى دەوڵەتى کوردى دەکات !
لەسەر و بەندى پرسی درووست بونى دەوڵەتى کوردیی و خەونە زێڕینەکەى میلەتیک کە دەیان ساڵە تاکەکانى خەونى پێوە ئەبینن ، دەیان شۆڕش و ڕاپەڕین و قوربانى داوە لەم پێناوەدا، لەم باس و خواسانەشدا هەندێ لە دەوڵەتان دروست بونى دەوڵەتى کوردى بەمافى ئەم گەلە ئەزانن ، هەندێکى تر لە پێناو بەرژەوندى خۆیان دژایەتى ئەکەن و بە کارەساتى ناو ئەبەن ، هەر وەک وتراوە کورد دوژمنى زۆرترە تا دۆست و هاوپەیمان ، بەڵام بەداخەوە گەمژەترین شت ئەوەیە تۆ نەزانی کێ دۆستەو کێ دوژمنتە؟!
دەهۆڵ بۆ کەسانیک ئەکوتى کەنەک دۆستت نین هەرگیز بیریان لە ناسینى تۆ نەکردەوەتەوە .پیاوە کودەتاچیکەیی مێر کە بەشێک لە هاوفکرەکانیات لە کوردستان دەهۆڵى سەرکەوتنیان بۆ لێدەدا، دەیان کاتژمێر پەخشی بەرنامەکانیان ڕادەگرت و دەیان بەخشی بەنمایشکردنى کودەتاچیەکان و وەک بلێت شوڕی کوردى ئەم پیاوە سەرکردایەتى ئەکرد، دوایی رووخاندنى مورسی و ئیخوان دەوڵەتى کوردیان بۆ ڕادەگەیەنیت ، بەڵام بەداخەوە لەم چەند رۆژەدا ئەویش ژەهرى خۆیی لەبەرامبەر کوردا ڕژاند و نەک هەر بڕوایی بە سەربەخۆیی کوردستان نەبوو ، بەڵکو دروست بونى دەوڵەتى کوردیی بە کارەسات ناوزەند کرد.
پرسە جەوهەرییەکە ئەوەییە کاتیک ئەم کودەتاچیە بە بەرچاویی هەموو دونیاوە کودەتایی کردە سەر دەسەڵاتى شەرعى مێر بەزەبرى پۆستاڵى رەشی سوپا مورسی و دەسەلاتەکى روخاند و بەوەش نەوستا بە سەدان کەسی بێ تاونى مێر لە سەر شەقامەکان و لە نۆیژى بەیانی و لە کوڕ و ڕاپەڕینەکاندا کردە قوربانی، پیاوانى ئازادیی و دیموکراسی خوازانیش دەمیان چوە پشتى سەریان و نەک بێ دەنگ بوون ، بەڵکو زۆرجاریش شەرعیەتیان دا بەو هیزە دیکتاتۆر خوین ڕیژە. لە کوردستانیش هاوفکرەکانى مورسی و دەهۆلى سەرکەوتنیان بۆ کودەتاچیەکان لێ دەداو شەرعییەتیان دەدا بە پۆستاڵى رەشی سوپاو کودەتاچیەکانیان ، مورسى و ئیبخوانیان بەشکاندى مافى مرۆڤ و تەسک کردنەوەیی ئازادیی و بێ گانە پەرستان وەسف ئەکرد ، زۆرجار تەماشایی بەشیک لە تیڤ و رۆژنامە و هەندى کولکە سیایەتمدار و نوسەرى کوردم ئەکرد ،ئە کەوتتمە گومانە باشە تۆبلیت عبدالفتاح سیسى بەڕەگەز کورد نەبێ وا من نازانم یان لەوە دچیت کاتى خۆیی پالپشتى شوڕشەکانى بارزانى و شیخ محمود وقازى کردبێ یان لەوەدچیت دۆستى دێرینى گەلى کوردبێ من هەستم پێ نەکردبێت، بەڵام هەیی هو هەیی هو ! هیچى وانەبوو ،نەک دۆستى هاوفکرەکانى خویی و کورد نەبوو لە کوردستان، بەڵکو دوژمنێک بوو لەپێستى مەڕدا نەک هەر بۆ ئیخوان ، بەڵکو بۆ میلەتیکى کوردیی بێ کیان .
ئەم کودەتاچیە دوایی ئەوەیی ڕایی گەیاند کە دروست بونى دەوڵەتى کوردیی کارەساتە. کەچى بازاڕیی قسەکانى لەمیدیایی کوردى گەرم نەبوو بەڵکو هەر باسیش نەکرا ، ئەزانن بۆ ؟ چونکە ئەو میدیا و سیاسی و نووسەر هاوفکرەکانى بوورجى بەختیان باش دەرنەچوو ، هەر لەبەر ئەمەشە ئەیانەویێ بێ دەنگ بن و کەس لاپەڕەکانى دوێنەیان هەڵنەداتەوە ، چونکە لەڕابردووشدا بەشیک لەم سیاسەت مەدارانەیی خۆمان بە نەزانى چەپڵەیان بۆ هەر کەس لێدابێت لە کوتایدا دوژمن بوە نەک دۆست ، ئەوەیی لەم ووتارە ئەمەویت بەبیرى خوینەرانى ئازیز بینمەوە ، ئەوانەیی تا دوینى نوقڵى شادیان ئەبەخشیەوە بۆ مورسى و شەرعیەتیان ئەدا بەدەسەڵاتەکەیی، ئەمرۆ ئەو کودەتاچیە نەک هەر نایانناسێت ، بەڵکو دروست بونى سەربەخوى کوردستان لایی ئەو کارەساتە. پیروزتان بێت هاوفکرەکانى سیسى کە نەیاریکى ترتان بۆ گەلى کورد زیاد کرد .
جێگەیی خۆیەتى ئەبیت رۆشنبیرانى کورد لەمەو بەدواوە بە تەپڵی هیچ کەسێ هەڵنەپەڕن بە گریانى هیچ کەسێک فرمێسک هەڵنەڕێژن ، ئەبیت بۆ هەموو ڕووداو پێشهاتەکان خویندنەویەکى واقعیعمان هەبێت و حەق و ناحەق زاڵموو و مەزڵوم لێک جودابکەینەوە ، نەکەوینە ژیر هیچ فکرو بۆچوونێکى دیاریی کراو ، چاوکراوەشبین لە بەرامبەر مافى خۆمان و گەلەکەمان و ریگەش بەکەس نەدەین بە ناوى دیموکراسی وئازادیی و لە پشت درگایی مافی مرۆڤەوە فریومان بدات و حەق و ناحەقمان لێ تێکەڵبکات . دوژمنەکانمان بە دۆست بناسێ و دۆستەکانمان بە دوژمنى لە قەڵەم بدا ..