08/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مامۆستايه‌كى ئاينى: يه‌كێتى حيزبێكى عه‌لمانى توندڕه‌وه
مامۆستايه‌كى ئاينى ڕه‌خنه‌ى توند، ئاڕاسته‌ى هه‌ريه‌كه له‌يه‌كگرتو وكۆمه‌ڵى ئيسلامى ده‌گرێت و داواشيان لێده‌كات، له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پشتگيرى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بكه‌ن، ويه‌كێتى نيشتيمانى به‌حيزبێكى توندڕه‌وى عه‌لمانى ناو ده‌بات.
مامۆستا كامه‌ران على له‌لاپه‌ڕه‌ى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك ڕايده‌گه‌يه‌نێت،" جێگەی سەرسوڕمان و تێڕامانە كە دەبینین و دەبیستین، لەو نێوانەدا ماونەتەوە بە بێلایەنانە و هەندێجاریش خودا ئەوەنەكات!، لە ژێر پاساوی ڕێكەوتنی سیاسیی و بەرژەوەندی سیاسی بیر لەوە دەكەنەوە كە دەنگی خۆتان بە كاندیدەكەی "یەكێتی" بدەن".
ئه‌و مامۆستايه نوسيويه‌تى،" ئێوە هەموو جارێك و لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا دەڵێن بەدەر لە سیاسەت و تەنها لەبەرخاتری ئیسلام و دین و خودا دەنگمان بدەنێ، زۆریش سودتان لە دینداری و عاتیفەی خەڵك وەرگرتووە، دەستان خۆش و فیعلەن ئێوە لە هەموو لایەنەكانی تر لە خودا نزیكتر و زیاتر خزمەتكاری ئیسلامن، بەڵام هەر بەو ئیسلام و ئاینە و خودایە كە تەنها به‌رنامه و ته‌نها پەرستراوی هەموومانە، چۆن دەكرێت " گۆڕان " و "یەكێتی" بەیەك بەراوورد بكرێن"؟.
هه‌روه‌ها ڕايشى گه‌ياندوه، دەبێت ئەوەتان بیرنەچێت لەئێوە ناوەشێتەوە كه سیاسەتی ڕووت بكەنە بەدیلی دینداری پوخت، با دوایی خەڵكیش بەهەمان شێوازی خۆتان مامەڵەتان لەگەڵدا نەكات.
ئه‌و مامۆستايه، يه‌كێتى نيشتيمانى به حيزبێكى علمانى توندڕه‌و له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و به‌دوژمنى ئيسلام ناويان ده‌بات. هه‌روه‌ها زياترى نوسيوه و ده‌ڵێت،" یەكێتی زۆربەی ئەو دەنگانەی بە تەزویر هێناوەو دەنگی حەڵاڵی خۆی نیە ئێوەش ئەوە زۆر باش دەزانن!، ئیتر چۆن خەرمانی پاك و حەڵاڵی خۆتان تێكەڵ بەو خەرمانە حەرامە دەكەن"؟!.
هه‌روه‌ها ڕايشى گه‌ياندووه، یەكێتی باوەڕی با ئاڵ‌و گۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات نیە و هەموو شتێك دەكات لە پێناوی مانەوەی لە دەسەڵاتدا، تۆ چۆن دەبیت بە هاوكاری بۆ ئەو مەرامە نا معقول و نا دیموكراسیه.
تائێستا لايه‌نه‌كان بۆ پرسى ته‌شكيل كردنى حكومه‌ته خۆجێييه‌كه‌ى سلێمانى نه‌گه‌شتونه‌ته ڕێكه‌وتن، وئه‌مه‌ش نيگه‌رانى لاي هاوڵاتيان دروستكردووه، هه‌رچى له‌پارته ئيسلامييه‌كانه"كۆمه‌ڵ ويه‌كگرتوى ئيسلامى" خۆيان يه‌كلانه‌كردوه‌ته‌وه و پشتيوانى خۆيان بۆ هيچ لايه‌نێكى تر ده‌رنه‌بڕيوه.