به‌ڤیدیۆ: ژنانی‌ شیعه‌ به‌ ترسه‌وه‌ مه‌شق دژی داعش ده‌كه‌ن
08/07/2014 نوسەر: bzavpress

به‌ڤیدیۆ: ژنانی‌ شیعه‌ به‌ ترسه‌وه‌ مه‌شق دژی داعش ده‌كه‌ن

بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى هه‌رهێرشێك بۆ سه‌ر به‌غداد، ژنانى شيعه‌ فه‌وجێكى به‌رگريان پێكهێنا.

لە ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆییدا، CNN باس لە ئامادەکاریی ژنانی شیعە بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێک، کە بکرێتە سەر بەغداد، ئەوان کە ناوی "فوج أم البنین" یان لە خۆیان ناوە، لە ترسی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە دەمامکیان کردووە.

ئه‌و فه‌وجه‌ لەلایەن پیاوانەوە مەشقی سەربازیی و ڕاھێنانی چەکیان پێ دەکرێت، لەکاتی تەقەکردنەکانیاندا، ھوتافی ورەبەرزی دەکێشن و ھاوار لە کەسایەتییە پیرۆزەکانی شیعە دەکەن.

یەکێک لەو ژنە خۆبەخشانە دەڵێت: لەبەر ئەوەی ئێمە بەردەوام لە دڵەڕاوکێ و مەترسیدا دەژین، توشی نەخۆشی دەروونی بووین، ناچارین خۆمان بۆ ڕووبەڕوبوونەوە ئامادە بکەین، ئاخر ترس ھەموو ژیانمانی داگیر کردووە.