03/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دەستیان بەبرسێتی لەبنی هەمبانەکەوە بەبەتاڵی دەرچوو !
دیموکراسی لەم سەردەمەدا بوە بە کراسێك هەرکات عەورەتیان دەربکەوێت دەڵێن دیموکراسیە، هەرکاتیش بیانەوێت عەیبی خۆیانی پێدەپۆشن .
بەشێوەیەکی گشتی لە هەموو جیهاندا دیموکراسی ووشەیەکە تەنها بۆ مەرامی گڵاوی خۆیان بەکاری دەهێنن، عەلمانیەکان کاتێك دەنگیان زۆربێت و تەزویربکەن وخۆیان دەستەباڵابن دەڵێن دیموکراسیە، یان دیموکراسیمان دەوێت ! بەڵام کاتێك کە دەنگ نەهێنن ولایەنگریان کەمبێت و دەسەڵات لەدەستبەن، ئەوکات هەرچی کاروکردەوەیان هەیە دەبێت بە ڕەفتارت دژە دیموکراسی .
هەروەکو لە ساڵانی هەشتاکاندا لە هەڵبژاردنێکی ئازادانەو بێتەزویرکردن لە جەزایر ئیسلامیەکانی ئەوکات لە ٢٠٠ دووسەد کورسی ١٨٠ سەدوهەشتا کورسیان هێنا و دەستەڵاتیان گرتەدەست و هەرماوەیەکی کەم عەلمانیەکان کە سەر بە فەرنسابوون باشتربڵێین ئەڵقە لەگوێی فەرنسابوون ئینقلابیان کردە سەر ئیسلامیەکان و کاروڕەفتاری ناڕێك وناڕەوایان دەکرد بەناوی ئیسلامیەوە، تاوەکو گەیشتە ئەوڕادەیەی کە کۆمەڵکوژیان دەکرد و دەینخستە سەر ئیسلامیەکان، تاوەو ئیسلامیەکانیان لەسەر حوکم لابرد و خائین زەرواڵ بەناوی بۆتە فلیقە هاتە سەرحوکم .
وەکو دەیبینین لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە، هەمان شێواز خەریکە لە میسریش دروست ببێتەوە، لەکاتێكدا حوسنی ناموبارەك ( حسني مبار) زوڵم وزۆری لە ڕژێمەکەی سەدام حوسێن کەمترنەبوو بەسەر گەلەکەیەوە، هەروەکو کورد واتەنی دەڵێن : هەموو پەتێك لە باریکیدا دەپسێت ، بەڵام پەتی زوڵم لە ئەستوریدا دەپسێت .
ڕژێمەکەی حوسنی ناموبارەك ئەوەندە زاڵم بوو ئەوەندە دڕندەو سەرکوتکەربوو بۆسەر گەلی میسر، پەتی زوڵمەکەی هەرچەندە ئەستوربوو بەڵام پسا، ئەوەشی کە جێگای ئەو ڕژێمە نادیموکراتیەو زاڵٶمەی گرتەوە دەسەڵاتی ئیخوانولموسلمینە و ئەو لایەنەی کە شاڵەهای ساڵە ژێردەستەو لەژێر چەپۆکی ڕەشی ئەو ڕژێمە یەك لەدوای یەکەبوون کە حوکمی میسریان کردوە، خوای گەورە دەفەرموێت:{ وَتِلْكَ الأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاس } واتا : ئەوڕٶژگارە دەگۆڕین و ڕۆژێك بۆپتۆیەو ڕۆژێك لەسەرتە ، هاوکێشەکە پێچەوانە دەبێتەوە، ئەوکابرایەی کە نزیکەی ٣٣ سی وسێ ساڵ حوکمیکرد خوای گەورە ئەوەندە زەلیلیکرد کە کرایە بدینخانەوەو بە نەخۆشیەوە دەیهێنن بۆ دادگاو دادگایی دەکرێت، ئەوکابرایەی کە لە زینداندابوو لەژێردەستی ئەو زاڵمەدا لەزیندان دەرکراو خەڵکی بەگشتی دەنگیان بۆدا و کرا بە سەرۆکی ووڵاتی میسر .
ئەوەی کە لێرەدا گرنگە تێبگەین و کەمێك شیبکەینەوە، ئەوەیە کە محمد مورسی سەرۆکی ئیستای میسر لە زیندانەوە دەرکراو کرا بە سەرۆکی ووڵات، ئەگەر کەمێك بە دروستی بیربکەینەوە کەسێك لەزیندانەوە دەرکرابێت وبکرێتە دەنگدانەوە و هەڵبژێردرێت، بێگومان ئەو دەنگدانە دروست بووە و هیچ تەزویرێك و گەندەڵیەکی تیادا نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی کەمتر لە سالێك سەرۆکی ئەو ووڵاتەیە، ئەگەر هاوسەنگیەك بکرێت لە نێوان سەرۆکی تازەو سەرۆکی ڕابوردوو ئەوا هاوسەنگی هەرگیز لەنێوانیاندا ناکرێت، وەکو دەڵێن ئاسمان وڕێسمانیان بەینە .
ئێستا کاتیك کە دەبینن محمد مورسی جیاوازی زۆرە لەگەڵ سەرۆکی لابراوی پێشودا، عەلمانیەکان بۆیان دەرکەوتوە و تێگەیشتون کە ئەگەر ماوەی سێ ساڵیتر لەسەر عوکمبێت ئەوا هەرگیز ناتوانن بێنەوە سەرحوکم ودەسەڵات، هەربۆیە ناشتوانن هیچ بیانویەکی لێبدۆزنەوە بەناچاری و بە فیت وفاکی ووڵاتانی ڕۆژئاوا کەوتونەتە سەماو دژی محمد مورسی کەوتونەتە سەر شەقام، دەیانەوێت ئەوسەرۆکە سەرڕاستە لابەرن و هەڕەشەی لێدەکەن !
بەڵام ئەوەی کە لە خەڵکی شاراوەتەوە کە معمد مورسی بووە بە مەترسی بۆسەر ووڵاتانی عەرەب کە بە نمونە بیهێننەوەو داوا لە دەسەڵاتدارەکانی ووڵاتانی عەرەب بکرێت خۆیان چاك بکەن و ئەو وێنە کێسراوەی کە بۆ ئیسلامیەکان کێشراوە بە ناشرینترین شێواز ، هەمان وێنە بخنە بەرچاوی خەڵکی و خەڵکێکی کگێلی نەفام داوای ئەوە بکەن کە محمد مورسی لەسەر عوکم نەمێنێت، و خەڵکانێکی خوێنمژی وەکو بەڕادەعی وعەمروموسای یەهودی بێنە سەر حوکم ، وادەزانن کێشەیەن نامێنێت ئەگەر ئەوانە دەسەڵات بگرنە دەست .
کامەیە دیموکراسی و چۆن دەیفرۆشنەوە بەو خەڵکە هەژارو بێدەرەتانەی کە هیچ دەسەڵاتێکیان نیەو تێناگەن لە سیاسەتی یەهود وووڵاتانی ڕۆژئاوا، کەتەنها وتەنها سودوقازانجی خۆیان دەوێت و هیچ گوێ بەوە نادەن کە ووڵاتان چەند بشێوی تێبکەوێت و خەڵکی چەند زەرەردەکات و خوێنی خەڵکی بەناهەق دڕژێنرێت، گرنگ لای ئەوان ئەوەیە کە ویستی خۆیان سەربکەوێت ئەوە بەدیموکراتی دادەنێن هەرچی دژی ویست وئارەزوەکانی ڕۆژئاواو ئیسرائیل بێت ئەوە نادیموکراسیەو بەهەموو شێوازێك دژایەتی دەکەن ئەگەرچی شەڕی تایفەگەری و لایەنەکان و ڕۆڵەی ئەو گەلە خوێنی بەناهەق بڕژێندرێت . ئەوە دیموکراسیە لەلای ئەوان کەواتە دیموکراسی تەنها پۆشاکێکە دەیدەن بەسەر عەیب وعاری خۆیانداو هەرکات لە قازانجیان نەبێت پۆشاکەکە لادەبەن و گەر پێویست بکات دەیسوتێنن ، ئێستاش بەهەموو شێوەیەك دژی ئەو دیموکراسیە دەوستنەوە، چونکە بەبرسێتیەوە دەستیان لە بنی هەمبانەکەوە دەرچووە .