08/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانتارێك: كه‌س باسى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌ستور ناكات
په‌رله‌مانتارێك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەموو لایەن و فراکسیۆنەکانی پارلەمان لەگەڵ ئەوەن پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان کە پێشتر لە پارلەمان پەسەند کرا بگەڕێنرێتەوە بۆ پارلەمان و هەموار بکرێتەوە بەڵام کەس دەستی بۆ ناباو سەرۆکایەتی پارلەمانیش بێ دەنگە.
بێستون فايه‌ق، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌فراكسيۆنى گۆڕان، به"بزاڤ پرێس"ڕاگه‌ياند،" هه‌موو فراكسيۆنه‌كان داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌ستور ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌سيان باسى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ناكه‌ن، وه‌پێويسته گه‌ڕاندنه‌وه ده‌ستور كۆده‌نگى له‌سه‌ر بكرێـ به‌ڵام، تائێستا ئه‌و كۆده‌نگييه نه‌بينراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕايشى گه‌ياند " لەگەڵ ئەوەی چەند مانگی داهاتوو کوردستان دەبێتە خاوەنی کۆمسیۆنێکی تایبەت بەهەڵبژاردن و راپرسی ئیدی کێشەی نەبونی دامەزراوەیەکی تایبەت بە راپرسی نامێنێ لە کوردستان کە پێشتر یەکێک بوو لە بیانوەکان و دوای هەموار کردن و پەسەندکردنی دەتوانرێ راستەوخۆ دەستور بخرێتە بەردەم خەڵکی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەری".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "مادام هەنگاوەکانی سەربەخۆی و دروستکردنی دەوڵەتی کوردی لەخەونەوە بەرەو راستی دەچن پێویستە سەرۆکایەتی پارلەمان لە رێگەی لیژنەیەکەوە کار بۆ گەرانەوەی دەستور بکات بۆ پارلەمان بۆ ئەوەی هەموار بکرێتەوە و سیستمی پارلەمانی تێدا بچەسپێنرێ، چونكە دەوڵەت پێش هەموو شت دەستوری پێویستە".
پڕۆژه‌ياساى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان له خولى دووه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم واژۆى له‌سه‌ر نه‌كرد، له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، لايه‌نه‌كان گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌ستوريان كردبووه ويردى سه‌رزمانيان به‌ڵام ئێستابه‌وته‌ى په‌رله‌مانتاران، هيچ هێز ولايه‌نێك جورئه‌تى ئه‌وه‌ناكات، باس له‌و پڕۆژه‌ياسايه‌بكات.