ڕۆژنامه نوسێكى ئهريكى له‌به‌شى سێيه‌مى گێڕانه‌وه‌كانى دا، چهندلايهنێكى ژيانى تاڵه‌بانى ئاشكرا ده‌كات وئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌مريكييه‌كان متمانه‌ى زۆريان به‌و سه‌رۆكه هه‌بووه، ووه‌ك هاوڕێ تهماشايان كردوه.
جۆن لى ئهندرسۆنى، ڕۆژنامه‌نوسى ئه‌مريكى له‌به‌شێك لهگێڕانهوهكانيدا، ئاماژه بهڕهفتارهكانى تاڵه‌بانى ده‌كات و ده‌ڵێت،" ڕه‌فتارى تاڵه‌بانى و شێوازى ژيانى له‌زۆر باره‌وه شێوازى سه‌رۆكى پارتێكى نهێنييه، ئه‌و بهشێزهيهك له‌كۆشكه‌كه‌ى ده‌ژى وه‌ك سهربازگهيهك وايه لهبنكهيهكى كاتى، نوسينگه تايبه‌ته‌كانى پڕن لهمۆبايل وڕوناكى، سهرمێزهكهشى ده‌يان مۆبايلى له‌سه‌ره، ئه‌و كارانه‌شى كه‌زۆر حه‌زى لێيه‌تى بريتييه له‌خواردن وكۆمهڵێكى زۆر لهفهرمانبهرى تايبه‌تى، زۆرجار خۆى ده‌چێته چێشتخانه بۆتامكردنى خواردنه‌كان وخۆيشى ليستى ئه‌و خواردنانه ديارى ده‌كات كهپێشكهشى ميوانه تايبه‌ته‌كانى ده‌كات.
له‌گه‌ڵ سه‌فير"زاڵماى خه‌ليل زاد" ديدارى تايبه‌ت و به‌رده‌وام وڕێكخراوى هه‌بو، بۆ خواردنى سه‌روپێ، ئه‌مه‌ش خواردنى تايبه‌تى عێراقيهكانه، بريتييه "له‌سه‌ر و ناوسكى مه‌ڕ" دواتر خه‌ليل زاد وتى به‌ڵێ من حه‌زم لهسهروپێيه.
تاڵه‌بانى مانگانه دوجار ماستى كوردى وپهنير و هه‌نگوين وشيرينى به‌ده‌ست دروستكراو ده‌نارد بۆ باڵوێزى وڵاته بيانييه‌كان وسياسهتمهدارهدياهكان".
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوى بابه‌ته‌كه، بڕوانه ژماره (7) گۆڤارى بزاڤ، ئێستا لهبازاڕدايه.