ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى، ناوى دوكانديدى حيزبه‌كه‌ى بۆ سه‌رۆك كۆمار ئاشكراده‌كات.
نه‌رمين عوسمان، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى، له‌باره‌ى كانديده‌كانى حيزبه‌كه‌ى بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار دهددوێت.
له‌لێدوانێكيدا، بۆNNA نه‌رمين عوسمان ڕايگه‌ياندوه، هه‌رچه‌نده تاوه‌كو پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كلانه‌بۆته‌وه، به‌ڵام چانسی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه زۆرتره.
له‌باره‌ى ناوى كانديدهكانهوه ڕايگه‌ياندوه، له‌ئێستادا ناوی زۆرێك له‌ئه‌ندامان دێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام به‌گشتی دوو كه‌س كاندیدن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌وانیش هه‌ريه‌كه له د. به‌رهه‌م ساڵح"و د. نه‌جمه‌دین كه‌ریمه.
وتیشی،"چانسی دكتۆر به‌رهه‌م بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق زیاتره".
لايخۆيشيهوه ئارێز عه‌بدوڵا به ئاژانسى ئه‌نادۆڵى ڕاگه‌ياندووه، مەسەلەی پۆستی سەرۆک کۆمار چ لەهەرێم یان لە بەغدا یەکلایی بۆتەوە هەموولایەنەکان لەسەر رەوابینینی ئەو پۆستە بۆ یەکێتی رازینن، یەکێتی لەکاتی دانوستانەکاندا کاندیدی خۆی ئاشکرا دەکا.
ئارێز عه‌بدولا، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر پشكى يه‌كێتى، ئاماژه‌ى بهوهكردوه، حيزبه‌كه‌ى سێ كانديدى هه‌يه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، و ڕايشى گه‌ياندوه، يه‌كێك له‌وانه ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار، كه ههموولايهنهكان لێى رازيبن.
پێشوتر و بۆماوه‌ى هه‌شت ساڵ ئه‌و پۆسته له‌لايه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى يه‌كێتى نيشتيمانى يهوه به‌ڕێوه ده‌برا.