08/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، ئه‌گه‌ڕێته‌وه زانكۆى سلێمانى
سه‌رۆكى ليستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، بۆئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ڕايگه‌ياندوه، له‌حاڵى نه‌بونى به‌پارێزگار، ده‌گه‌ڕێته‌وه زانكۆى سلێمانى.
پاش كۆتايى پێهێنانى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌بێ ئه‌نجام، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، سه‌رۆكى ليستى گۆڕان، بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕايگه‌ياند"ئەگەر نەبمە پارێزگاری سلێمانی و بەپێی ئەودەنگانەی بەدەستم هێناوە ئەوا دەگەڕێمەوە زانکۆ‌و خزمەت بە خوێندکاران دەم".
ئه‌مڕۆ بۆجارى دووه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بهكراوهيى كۆتايى پێهات و سه‌رۆكى كاتى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ڕايدهگهيهنێت، كه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان گه‌شتنه ڕێككه‌وتن، ئه‌وكات كۆده‌بنه‌وه.