03/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هیومان رایتس وۆچ" زیاتر له 100 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی له‌لایه‌ن عه‌لمانیه‌كانه‌وه لە مەیدانی تەحریری میسر ئه‌نجامدراوه
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچی نێودەوڵەتی ئاشكرای ده‌كات له خۆپیشاندانەکانی میسر لە مەیدانی تەحریر كه عه‌لمانیه‌كان لێی كۆبونه‌ته‌وه تائێستا زیاتر له 100 حاڵەتی دەسترێژی سێکسی تۆمارکراوه .
ئەمڕۆ چوارشەممە رێکخراوی هیومان رایتس وۆچی نێودەوڵەتی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند :له‌ناو خۆپیشاندانه‌كانی مه‌یدانی ته‌حریر كه عه‌لمانیه‌كان له دژی مورسی لێی كۆبونه‌ته‌وه‌و ناره‌زایی ده‌رده‌برن زیاتر له 100 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسییان تۆماركردووه‌و به‌ده‌ست گه‌یشتووه .
زانیاری ئه‌و حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسیانه‌ش له‌لایه‌ن رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی میسر پشت راستكراوه‌ته‌وه كه زۆربه‌ی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیش به دار‌و كوته‌ك و چه‌ك ئه‌نجامدراون .