07/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌قه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ
( 26 -- 30 )
بیست و شه‌ش:
.... ئه‌گه‌ر بتانگه‌رێنمه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ئه‌م باسانه‌و له به‌شی یه‌كه‌مدا ووتمان كه ووشه‌ی ده‌ق دوو روانین ده‌خاته ده‌ممانه‌وه:
1- ناوی ده‌ق و وشه‌ی ده‌قه‌كان هه‌موو نوسین و بیرۆكه‌یه‌كی نوسراو له ژێر باڵیدا كۆده‌كاته‌وه له شیعر‌و ئه‌ده‌ب و قسه‌ی نه‌سته‌ق و په‌ندی پێشینان و فه‌لسه‌فه‌و هه‌تا كتێبه خواییه‌كانی وه‌كو قورئان و ته‌ورات و ئینجیل، هه‌موو ئه‌وانه ئه‌گه‌ر بخرێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی زاراوه‌ی ده‌ق هیچ روو نادات نه به‌ره‌و قسه‌یه‌كی خراپ نه كاری ابه‌جێ نه خراپ ریزكاریی .
2- به‌ڵام ئه‌و یه‌كسان بوونه زاره‌كی و له ناو‌و نیشاندا هه‌رگیز ناكاته یه‌كسانی ده‌قه‌كان هه‌موویان له كاریگه‌ری و مانه‌وه‌و په‌نابۆبردن و قیمه‌ت و فووه‌ت و قودسیه‌تدا .
یانی شیعر بۆ شیعرێكیتر و په‌ندێك بۆ په‌ندێكێتر و په‌خشانێك بۆ په‌خشانێكیتر جیاوازن و نمره‌كانیان كه‌م و زۆرن . ئه‌مه‌یان بۆ ده‌قێكی مرۆڤه‌كان ئه‌و هه‌موو به‌رزو نزمییه‌ی تێدایه و تاسوق و تامه‌زرۆیی مرۆڤه‌كان بۆیان هه‌رگیز یه‌كسان نین و نابن، هه‌یه هه‌ر حه‌زی به ده‌قێكی شیعری نیه یان حه‌وسه‌ڵه‌ی بیستن و لێكدانه‌ه‌ی په‌خشانێكی نیه هه‌روه‌ها گاڵته‌ی دێت به‌وانه‌ی خه‌ریكی رۆمانێك یان سه‌ركردنه‌وه‌ن له چیرۆكێك، خه‌ڵكیترمان زۆره كه حساب بۆ ئه‌و حه‌زه ناشیعری و حه‌وسه‌ڵه نارۆمانیی و تاقه‌ته دژئه‌ده‌بییانه ناكات و ته‌مه‌نی له پێناوییدا خه‌رج كردووه.
ئێوه سه‌یری ئه‌و هه‌موو حه‌زو تامه‌زرۆ و تاقه‌ته ناهه‌ماهه‌نگ و نارێكه‌وتووه بكه‌ن كه روویداوه له ئاست ده‌قه مرۆییه‌كاندا و هه‌ریه‌كه‌و له مۆسیقایه‌ك ده‌ژه‌نێت، بۆ ده‌قه پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره‌ش و وه‌حیی به گشتی و -قورئان به تایبه‌تی- ئه‌گه‌ر به‌راووردیان بكه‌ین به پێشوازی و هه‌ڵوێستی مرۆڤه‌كانه‌وه یان به‌ده‌قه مرۆیه‌كانه‌وه جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌نده زۆره ئه‌وه‌نده زۆره ناتوانرێت نێوانه‌كه‌یان پێوانه بكرێت، كه‌لامی خوا‌و كه‌لامی خه‌ڵك جیاوازییان له ئه‌ندازه‌ی جیاوازیی خاوه‌نه‌كانیانه !!.
ئه‌م دوو جیهانه‌ی مرۆڤی (دۆسته ده‌ق) و (دژه ده‌قه‌كان) یان ئه‌و دووری وفه‌رسه‌خه بێ سنوره‌ی ده‌كه‌وێته نێوان ده‌قه‌كانی مرۆڤه‌كان و ده‌قه‌كانی خوای مرۆڤه‌كان زانستێكی زۆر گه‌وره نیه من په‌ییم پێبردبێت و پێشتر كه‌س نه‌یزانیبێت ئه‌وه هه‌مووتان ده‌یزانن، له‌م به‌شه‌دا و دوای ئه‌و دوو قسه‌یه‌ی پێشه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌م بۆ لێكبدنه‌وه كه :
بۆچی هه‌ندێك له مرۆڤه‌كانی ئه‌مرۆ ده‌یانه‌وێت ته‌مه‌نی به‌سه‌رچوونی ده‌قه‌كانی خوای گه‌وره دیاری بكه‌ن و بیبه‌سنه‌وه بۆ زه‌مان و زه‌مینه‌یه‌ك كه پێشتر تێدا ژیاوه‌و رۆڵی هه‌بووه، به‌ڵام پاش ئه‌و زه‌مه‌ن و زه‌مینه‌یه (لای ئه‌وان) ئیتر كه‌ڵكی ئه‌وه‌ی نیه دواتر بكرێته سه‌رچاوه‌ی بیركرنه‌وه یان به‌رنامه دانان یان به‌ده‌ستوری كردنی له ناوه‌نده‌كانی عه‌قڵ و ماریفه‌و ئه‌خلاق و ئابوری و بازار‌و بازرگانیه‌كاندا ؟!.
بۆچی لاتان جێی ئینكاری و گاڵته‌جاریش نیه كه شیعر‌و ئه‌ده‌ب و حیكمه‌ت و چیرۆكی مرۆڤه‌كان هی هه‌زاران ساڵی پێشتر بێت هیچ لایان عه‌یبه نیه بیكه‌نه چاوگه‌ی بیركردنه‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكه‌ن و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بینا بكه‌ن، وه‌لێ كه‌لام و ده‌قه گه‌وره‌و پیرۆزه‌كانی خودای گه‌وره گرێده‌ده‌ن به رابردووی دووره‌وه‌و پێیان وایه مه‌فعولی نه‌ماوه‌و هێزو تینی لێبراوه‌و مه‌گه‌ر وه‌ك به‌شێك له مێژوو سه‌یر بكرێت، ئه‌مما وه‌كو به‌رنامه‌ی هه‌میشه‌یی مرۆڤه‌كان ئه‌وه جێی رازیبوونیان نیه وپاساوی ئه‌وانیش ته‌نها كۆن بوون و به مێژوو بون و جێماویی ئه‌و ده‌قانه‌یه له واقیعی ئه‌مرۆكانی دوای هاتنی ئه‌و ئاینه خواییه؟!!. یانی ده‌قێكی شیعری یان فه‌لسه‌فی مرۆڤه‌كان ده‌گونجێت هه‌زاران ساڵ بژی و بژێنێته‌وه به‌ڵام ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تی خوایی قابیل نیه ته‌مه‌ن درێژ بێت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه !! ئای له‌م حوكمه سته‌مكارانه .
بیست و حه‌وت :
له‌سه‌ر به‌شی پێشوو ژماره 26 حمه‌سۆرانی خزممان (سۆران كانی پانكه‌یی) هاته ده‌نگ و هه‌ندێك تێرامانی جوانی نوسیوه و منیشی هێنایه قسه‌و چه‌ند وه‌ڵامێكم عه‌زریی به‌رێزییان كرد، ئه‌و ده‌ڵێت :
قوربان دەستان خۆش بابەتەکانتان جوانن، بە بۆچونی من، ئەوانەی پێیان وایە ئیدی ئەودەقە خوایانە وەلا بنرێت، لەبنەڕەتا بڕوای بە قورئان و خاوەنی قورئانەکەنییە، دەی لەکاتێکا بڕوای بەخودی دەقەکە نەبوو. چی پاساوێک بێنێ بۆ کار پێکردنی یا حەز لێبوونی!؟، ئینجا هەمانە بڕوای پێیەتی ئەمما دەبینی بەشێوازێک هەڵگرانی ئەو دەقە کار بەدەقەکە دەکەن کە ئیتر وا دائەنا شەرمەزارییە بۆ مرۆق بڕوا بەخۆی بێنێ ئەو دەقانە پڕاکتیزە بکرێ، یاخۆشی بوێ. ئێمە ناتوانین خەڵک مولزەم بکەین بەوەی دەق بێ ئیشکالەو هەڵگرانی سلبیانە ئەیپراکتیزێنن، چونکە سەدەها نیەو هەزاها نییە کە ئەو چەمکانە مرۆڤایەتیان خستۆتە ژێر پرسیارەوە.. والسلام) .
منیش به‌م شێوه‌یه هاتمه قسان : حمه سۆران برام .
یه‌كه‌م : بێ بروایی ئه‌وان به خوای گه‌وره وایكردووه قول و قه‌راری ره‌تكه‌نه‌وه،ئه‌و وته‌تان ماقوڵه و ده‌شگونجێت بێ جورئه‌تیش وابكات نه‌توانن به راشكاوی ئه‌و بێ برواییه‌ی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام پرسیاره قورسه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ووتمان و وامان دانا هه‌موو ده‌قه‌كان به مرۆیی و خواییه‌كانه‌وه هه‌موویان هه‌ر مرۆیین و په‌یوه‌ندی به خوداوه نیه!، خۆ ئاكامی بێ برواییه‌كه‌یان هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر له خواوه نه‌بێت دیاره له مرۆڤێكه‌وه بووه، باشه كه هه‌موویی خوایی نیه و مرۆڤه‌كان دایانناوه، به‌ڵام بۆچی ئه‌وه‌ی لای ئێمه هی مرۆڤه‌كانه لای ئه‌وان باقی و ساقیه و مردنی بۆنیه؟! به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئێمه خواییه‌و لای ئه‌وان خوایی نیه نامێنێت و هه‌رزوو مردووه‌و ناخوات بۆ هیچ زه‌مانێك؟!.
دووه‌م : ئه‌گه‌ر باسی هه‌ڵگرانی كه‌لام و په‌یامی خودای گه‌وره له ئێستادا ده‌كه‌یت كه نمونه‌ی باشیان كه‌مه‌و زۆرتر كاری ناموسڵمانانه له موسڵمانان ده‌بینرێت، ئه‌م قسه‌یه لای كه‌می نیوه‌ی هه‌قه‌و پرسیارێكی موحریح و ماندووكه‌ریشه، به‌ڵام زیاده‌رۆیش ده‌كرێت له‌و جۆره حوكم و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی واقیعی تاڵی موسڵماندا و دوای ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌و ئایینه زه‌منییه‌كان و هه‌ڵگرانیان چی‌یان نه‌كردووه كه رووی مرۆڤایه‌تی ره‌ش نه‌كردبێت به تایبه‌تی له‌م سه‌دساڵه‌ی رابووردوودا به سه‌دان ملیۆن مرۆڤ كوژراو‌و ده‌ربه‌ده‌ر كراوون و له به‌ندیی نراوون !. پێویسته نیشانیان بده‌ین و بیكه‌ینه به‌ڵگه‌ی حه‌یابه‌رانه به‌سه‌ریانه‌وه .
سێیه‌م : ئێمه راسته كه‌س ناچار ناكه‌ین به ملكه‌چ بوون بۆ ته‌فسیره‌كانی خۆمان بۆ ده‌قه خواییه‌كان و وه‌حیی به گشتی ، نوسیوته ئیشكال هه‌یه له مانای ده‌قه‌كاندا ئه‌وه‌ش هه‌یه راسته و مه‌سه‌له‌ی موته‌شابیهاتیش په‌یوه‌ندییداره به‌و ئیشكاله‌وه كه باست كردووه، به‌ڵام ئیشكالێك كه خۆی به ته‌بیعی هه‌یه و داوای وه‌ڵام ده‌كات زۆر جیاوازه له‌و ئیشكاله‌ی به زۆره ملێ دروست ده‌كرێت و به زۆره ملێش وه‌ڵامی بۆ دیاری ده‌كرێت یان بێ وه‌ڵام ده‌هێڵرێته‌وه!. هیوادارم كاكه حمه سۆران قسه‌كانم جێی كردبێته‌وه له فیكرتانا.
بیست و هه‌شت :
عه‌یامێكه له‌ناو خوێنه‌واراندا سێ كوچكه‌ی زه‌مان و مه‌كان و ئینسان به سێ خه‌ت و خێڵ قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت :
1- خه‌تێك له مرۆڤه‌كان پێیانوایه كه زه‌مان و مه‌كان و ئینسان پێوه‌ریی تاقانه‌ن و ئه‌وانه ده‌توانن هه‌ر بیرۆكه‌و به‌رنامه‌یه‌ك بهڵێننه‌وه و ژیانی پێبده‌ن یان به پێچه‌وانه‌وه له ئاشی (زه‌مه‌كان = كورته‌ی زه‌مان و مه‌كان) بیهارێت و بیخه‌نه ژێر پێی مرۆڤه‌كانه‌وه. ئه‌مانه نه‌گۆره‌كان لایان خوێنیان حه‌ڵاڵ كراوه و له كوێ بوو رای ده‌ده‌ن!.
2- هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ك ناكات بۆ زه‌مان و مه‌كان و ئیسان و وانازانێت وجودیان پێدراوه و به وه‌هم و وه‌هم خانه‌یان ئه‌ژمار ده‌كات، ئه‌وانه‌ش پاڵ پێوه‌نانی ژیان و ئاژه‌ڵیانه هه‌ڵس و كه‌وته له‌ته‌ك ته‌مه‌ن و ته‌خته‌ی ژیان (زه‌وی) و ئاده‌مییه‌كاندا.
3- خه‌ته ژیر‌و مه‌سئوله‌كه له ئاده‌میه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن ولایان بووه‌ته یه‌قین كه زه‌مان و مه‌كان و قۆناغه جیاجیاكانی ئینسانه‌كان له سنورێكی وورددا كاریگه‌ییان له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی حوكم و حیكمه‌ته‌كان هه‌یه و هه‌روا له‌سه‌ر دواخستنیان یان وه‌ستاندنیان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان،ئه‌م فشار‌و په‌ستان و مه‌قه‌سكارییه بۆ ئه‌و حوكم و حیكمه‌تانه‌یه (به‌شه ئیجتیهادیه‌كه)كه‌كاتین وسه‌ربه قۆناغێك وبێ مۆڵه‌تی هه‌میشه‌یین بۆمانه‌وه!.
واته :
حوكمه نه‌رم و شل و ملكه‌چه‌كانن بۆ گۆران و زۆر‌و كه‌مكردن، به‌س ئه‌وه هه‌موو قسه‌كه‌یان نیه، رووی دووه‌می قسه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه زه‌مان و مه‌كان و ئینسان بۆیان نیه‌و نه‌بووه ببنه ده‌ساڕ بۆ هاڕینی حوكم و یاسا‌و ڕێساكان( ده‌قه راشكاو‌و نائیجتیهادییه‌كان) به‌ڵكو هه‌رسێ كوچكه‌كه ناچارن گه‌ردن كه‌چ بن و خۆیان بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵات و هیدایه‌تی حوكمه نه‌گۆره‌كانی وه‌حیی،ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ونه شوێن و ناوچه توند‌و مه‌حكه‌مه‌كانی ناو ده‌قه‌كانی خودای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌وه (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ربێت) كه‌به هیچ پاساوێك (زه‌مه‌كان) و(مرۆڤه‌كان) رێپێدراونین یارییان پێبكه‌ن. كه‌واته كورته‌ی قسان ئه‌وه‌یه كه (زه‌مه‌كان) و (مرۆڤه‌كان) كاریگه‌ییان هه‌یه له‌سه‌ر دابه‌زاندن و دانه‌به‌زاندنی هه‌ندێك له حوكمه شه‌ریعه‌تییه‌كان یان حاڵه‌ته ئیجتیهادییه‌كان هه‌ربه‌و پێیه حوكم و ده‌ستوره‌كانی شه‌ریعه‌ت هه‌یمه‌نه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وان و رێپێدراونین سنور به‌زاندن بكه‌ن و شه‌ریعه‌ت بخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی جاده راسته‌كه !.
بیست و نۆ :
كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م سێكوچكه‌ی زه‌مان و مه‌كان وئینسانیان لێ بووه‌ته په‌رستراوێكی سێ باڵ و سێ سه‌ره و بۆی هه‌یه هه‌موو شتێك و هه‌موو شه‌رتێك و هه‌موو شه‌ریعه‌تێك بگۆرێت و هیچی له رابردووه‌كانیان نه‌كات و نه‌هێڵێته‌وه. ئه‌وانه پێشنیار ده‌كه‌م ناوبنرێن به به‌نده(عه‌بد)ی زه‌مان و مه‌كان.
ئه‌وانه ئیمانیان وایه هه‌ر (زه‌مه‌كان)ێك هاته‌پێش و داوای چیكرد ته‌نها ئه‌وه‌یان ده‌وێت بێته‌دی به‌چاونوقاندن و خۆكوێركردن له‌وه‌ی ئایین (ئیسلام) یان خودای مرۆڤه‌كان چی ده‌وێت و چی ناوێت .
پێره‌كه‌ی تر گشت زه‌مان و مه‌كان و رۆڵی مرۆڤه‌كان له‌و چركه‌یه‌دا ده‌بیننه‌وه كه پێكێكی سه‌رخۆشیی هه‌ڵبدات یان مژێكی تلیاك لێبدات یان بكه‌وێت به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌كی حه‌رامداو خۆی بگه‌وزێنێت هه‌تا ئاستی خۆدارنین له مرۆڤ بوون و گواستنه‌وه‌ی بۆ قۆناغی به‌ئاژه‌ڵ بوون . بۆ ئه‌مانه‌ش ناوێك نیه شاسیته‌ی مه‌قامیان بێت جگه له (خۆپه‌رست)،ئه‌گه‌ر تاقمی پێشوو زه‌مان ومه‌كان بپه‌رستن ئه‌مان خۆیان ده‌په‌رستن و هه‌واو هه‌وه‌س له چی گه‌را و بۆچی گه‌را ده‌بێت ئه‌وه بێته‌دی جا نرخه‌كه‌ی هه‌رچی بێت . كۆمه‌ڵی سێیه‌م به یه‌قینه‌وه خواپه‌رسته‌كانن كه ئیمانیان به‌وه راستاندووه كه كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو ئوسوڵ و لق و په‌لی رۆحی و ئه‌خلاقی و عه‌قائیدی و ده‌ستوریی حه‌ڵاڵ و ناحه‌ڵاڵ و هتد هه‌یه كه زه‌مان مه‌كان و سه‌رشێتی مرۆڤه‌كان ناتوانێت گه‌مه‌و گاڵته‌یان پێبكات و هه‌راجیان بكات و هه‌ر رۆژه‌ی به‌شێكیان فرێبداته بازاڕی ئاره‌زووه كانه‌وه، به عه‌ینی ئه‌و شێوه‌یه‌ش بروادارن كه سێكوچكه‌كه به پێی خوێندنه‌وه‌ی دروستی مرۆڤه‌كان و له سایه‌و سێبه‌ری وه‌حییدا ده‌توانێت دواخستن یان پێشخستن بكات بۆ هه‌ندێك ئه‌حكام له جێبه جێكردندا به پێی ئه‌و ته‌وفیقه‌ی كه هه‌یه له نێوان دۆخی بیرۆكه‌یی (تیۆریی ) و واقعی مه‌یدانیدا (پراكتیكدا)!.
خۆ بۆ مه‌سه‌له ئیجتیهادییه‌كان ئه‌وه سنوره‌كه كراوه‌یه بۆ لادان یان هێنانیان به پێی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی فیعلی و زه‌مانه‌تی پارێزگاری له ئامانجه باڵاكانی شه‌ریعه‌ت، بابه‌ته‌كانی پارێزگاری له ئامانجه باڵانی شه‌ریعه‌ت و حورمه‌ت له چوارچێوه‌ی لوغه‌وی ده‌قه‌كان و ره‌چاویی به‌رژه‌وه‌ندی تاك و گشتیی هه‌میشه حزوریان هه‌یه نابێت نادیده بگیرێت و بخرێته پشت گوێوه ئه‌گینا له هه‌ردوو حاڵه‌تی مه‌سه‌له ئیجتیهادی و نائیجتیهادییه‌كان هه‌رچی بكرێت یه‌كسانه به هیچ !!
سیی :
نه‌مگه‌ره‌كه بتانخه‌مه ناو زاراوه وشكه‌كانی زه‌مان و مه‌كان و ئینسان و پێناسه‌كانیان و هاوشێوه‌كانی و له‌وێشه‌وه به جێتان بڵێم، ناچارم هه‌تا خۆشم له‌و سارایه به جێ نه‌ماوم ده‌ستان بگرم و پێكه‌وه قسه‌یه‌كی ترتان بۆ بكه‌م .
من ئه‌وه ساڵانێكه ئه‌وه بووه‌ته خووی سه‌رو ماخۆلانی هه‌میشه‌م و دوایش ده‌سڕێژه ته‌كانی به‌دڵم داوه‌و (هه‌رد) و هه‌ورازه‌كانی رۆحمی كردووه‌ته ته‌نور، هه‌موو ئه‌و ته‌كانه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌و ماخۆلان بوون و خووگرتن و گشت ئاگردانه‌كانی ناو دونیای په‌نهانی گیان و (شاراوگه)ی نهێنیه‌كانم كه (گیان ئاوامه) گشتی به‌هۆی سوڵتان و هه‌یبه‌ت و گڕوتین و نوراوایی قورئانه‌وه‌یه!.
زۆر سه‌رسامم و هه‌ندێ كاتیش حه‌په‌ساوم و جارجارێكیش ده‌سته‌وسان ده‌مێنم و واز دێنم و ده‌وه‌ستم له خوێندنه‌وه و بیركردنه‌وه له ئایه‌ته‌كانی قورئان، وه‌كو هێزێك جام و جڵه‌وم بكات و پێم بڵێت ئیتر تۆ راوه‌سته له‌وه‌زیاترت پێ نیه و ناتوانی قوڵتر برۆی !، ته‌واوی ئه‌م ده‌م به‌سران و له هه‌نگاوكه‌وتن و واق و وڕمانه، بگره دڵ و چاو ئه‌بڵه‌ق بوونه له‌به‌رده‌م فه‌خامه‌ت و فه‌زڵ و فه‌یزو فه‌ڕو فه‌رهه‌نگ و (فه‌لسه‌فه) و (فه‌ننانی) و فیكربه‌خشیی بێ سنوری قورئانی به‌ڕێزو به‌رزدا توشی ده‌بم و توشم ده‌كات !!.
قورئانی باڵا كه‌وه‌كو ئاوه خوڕی حه‌یات و قوم و قوڵپی زه‌مزه‌م تینوێتی گه‌روو، هه‌موو گه‌رووه‌كان ده‌شكێنێت، هه‌ر وه‌كو فریادره‌سێكی بێ قه‌یدوشه‌رتیش و هه‌میشه له‌سه‌رپێ و هه‌رده‌م ئاماده و خۆش له‌بزیشه بۆ كه‌سانێك ده‌ستیان له دونیا بڕابێت و بێ هیوا بووبن له هه‌موو په‌ناو پاره‌و پایه‌یه‌ك!، قورئانه‌كه‌ی خودای گه‌وره ئاوازێكی هه‌یه كه داگیری كردووم و وه‌ڵامی دڵم ده‌داته‌وه و له‌ته‌ك قوڵایی ناخه‌كان و داخه‌كانی ده‌رونم ده‌دوێت و ده‌مدوێنێت و ده‌مهه‌ژێنێت، قورئانی پیرۆز به چریكه ئاسمانیه‌كه‌ی و به ئاوازه مه‌له‌كیه‌كه‌ی و به ................... لاڵ بووم و قه‌ڵه‌مه‌كه‌م چه‌قیی ئیتر ناتوانم له‌وه‌زیاتر بڵێم له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و قورئانه چاوه‌رووان بن به‌ڵكو خودا هیدایه‌تم بدات بێمه قسه‌و قسه‌ی دڵی خۆمتان بۆ بكه‌م