نیمار ده‌توانێت له یاری كۆتایی مۆندیال یاری بۆ به‌ڕازیل بكات.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بتوانێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ربكه‌وێت وخۆی بگه‌یه‌نێته یاری كۆتایی مۆندیال، نیمار داسیلڤا ده‌توانێت یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بكات.
له‌پاش ئه‌وه‌ی له یاری نێوان به‌ڕازیل و كۆڵۆمبیا ، نیمار تووشی پێكان بوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا بۆ چاره‌سه‌ری پێویست دكتۆره‌كان ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند كه ناتوانێت تا شه‌ش هه‌فته‌ی تر یاری بكات.
شه‌ولا ڕابردوو له كه‌ناڵی (گلۆبۆی) به‌ڕازیل دكتۆره‌كه‌ی نیمار ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند له حاڵه‌تی سه‌ركه‌وتنی به‌ڕازیل بۆ یاری كۆتایی مۆندیال ئه‌وا هیوایه‌كی كه‌م هه‌یه كه نیمار بتوانێت یاری بۆ به‌ڕازیل بكات به‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان چڕ و پڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌م جۆره پێكانه كه پێی ئه‌ووترێت (soothing) واته ته‌سكین كه بریتییه له كۆنتڕۆڵ كردنی ئازاره‌كه‌ی به‌لاَم ڕێگایه‌كی خێرایه و ئه‌گه‌ر دوچاری هه‌ر پێكانێكی تر بێت مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست ده‌كات.