07/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
توێژەرێكی سیاسیی: نازانم سەرۆکى هەرێم بۆ ئیجرائات ناکات .؟
لەمیانەى نوسینێکیدا،لەئەکاونتى تایبەتى خۆى،توێژەرى سیاسیی کورد "بەهرۆز جەعفەر" دەنوسێت : .ئەگەر سەرۆکى هەرێم بەتەمایە دەوڵەتى کوردى دروست بکات،خۆدەبێت لانى کەم،هیچ نەبێت چوار چاوچنۆک و دز لەحزبەکەى خۆى و دەوروبەرەکەى و حزبەکانى تریش سزاى توند بدات،کەوتونەتە وێزەى خەڵک .دەمێکە دڵنیام سەرۆکى هەرێم ئەم واقیعانەى شەقام هەموو دەزانێت،بەڵام نازانم بۆ ئیجرائات ناکات ؟.
بەهرۆز جەعفەر دەشنوسێت: لەڕووى ئابورییەوە،هه رێم بەدەست قۆرخکارییەوە گیرى خواردووە،کەسێک نەیزانى داهاتى گومرکى برایم خەلیل و مەرزەکان و باج و دەرامەت بۆ کوێ ئەچن ؟؟.کەسێک نەیزانى بۆچى ئەمانە (100) مەسفاى بچوکى ناقانونى و شەریکە دزییان کردۆتەوە،مەسفایەکى گەورەیان پێ نایاتە کوردوستان ؟
کۆى نوسینەکە :
ناتوانن دوو شار ببەن بە ڕێوە
بەهەموو پێوەرێک،ئەم حزبە سیاسییانەى کوردوستان،ئەم حکومەت و پەرلەمانەى ئێستا،تواناى گۆڕانى ڕیشەیی و چاکسازیی نییە،ئیتر بۆچى کاتى خۆمان بکوژین و خۆمان گێل بکەین ؟.
لەڕووى ئابورییەوە، هه رێم بەدەست قۆرخکارییەوە گیرى خواردووە،کەسێک نەیزانى داهاتى گومرکى برایم خەلیل و مەرزەکان و باج و دەرامەت بۆ کوێ ئەچن ؟؟.کەسێک نەیزانى بۆچى ئەمانە (100) مەسفاى بچوکى ناقانونى و شەریکە دزییان کردۆتەوە،مەسفایەکى گەورەیان پێ نایاتە کوردوستان ؟ ئەگەرناتوانن من خۆبەخش سبەینێ یەک مەسفاى گەورە ئەهێنم هەموو ئەزمەکە چارەسەر بکا ؟ کەسێک نەیزانى ئەمانە بۆچى پێشمەرگە پڕ چەک ناکەن و ئامێرى پێشکەوتووى پەیوەندیکردن و دەوردانى دوژمنیان نییە؟؟ ئەگەرناتوانن بەخۆبەخش لە قەوانێکەوە تا فڕۆکەو ئەدەواتەکانى چەکى ئەتۆمیتان بۆ ئەهێنم بۆ کوردوستان ؟. بەجدییمە بەخوا ؟ بەئاشکرا بەنزینەکەیان ئەدزن،شەوو ڕۆژێک لەبەر ئەو گەرمایەش ئەیانخەوێنن،دوایی فەرموو بچن کۆبۆن دەربکەن،دەبێت پارەی دیکەش بەن،سەنەوییەکەش بکەن بەناوى خۆتانەوە،ئەگەر پارەى کامێراى چاودێریی قەرزارن ئەوەش بەن،ئەوسا بێنەوە نۆبە بگرن،ئینجا تەعلیماتێکى تر دەرئەکەن ئەڵێن هەڵوەشایەوە..بەوشێوەیە نابێت،شێوازێکى ترمان دانایەوە. مۆڵێکم پێ بلێ،گوندێکى ئەڵمانى و بەڕێزو ئینگلیزى و ئیتاڵى و ئیسپانیم پێ بێژە،دەستى پڕ قۆرخکاریی ئەم حوتانەى تیانەبێت ..ئەگەر سەرۆکى هەرێم بەتەمایە دەوڵەتى کوردى دروست بکات،خۆدەبێت لانى کەم،هیچ نەبێت چوار چاوچنۆک و دز لەحزبەکەى خۆى و دەوروبەرەکەى و حزبەکانى تریش سزاى توند بدات،کەوتونەتە وێزەى خەڵک .دەمێکە دڵنیام سەرۆکى هەرێم ئەم واقیعانەى شەقام هەموو دەزانێت،بەڵام نازانم بۆ ئیجرائات ناکات ؟.