07/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پێكهاته‌ى نمونه‌يى مۆنديال
دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كان تا قۆناغی پێش كۆتایی ده‌سته‌ی فیفا ناوی یاریزانانی پێكهاته‌ی نموونه‌یی بلاَو ده‌كاته‌وه تا قۆناغی پێش ده‌ستپێكردنی نیوه‌ی كۆتایی.
له‌م پێكهاته‌یه جارێكی تر كه‌ریم بنزیمای فه‌ڕه‌نسی له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می یاریزانه‌كان دێت . له‌دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌كه له جێمز رۆدریگێز ی كۆڵۆمبیایی و ڕافائێل ڤاران له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م دێن.
له‌م پێكهاته‌یه كلۆدیۆ براوۆ له شیللی به باشترین گۆڵپاریز هه‌ڵبژێردراوه . له‌هێڵی به‌رگری هه‌ر یه‌كه له ده‌یڤید لویز و تیاگۆ سیلڤا له به‌ڕازیل ، رافائێا ڤاران ، ماتز هۆملس له ئه‌ڵمانیا.
هه‌رچى له‌هێڵی ناوه‌ندیشه له‌م یاریزانانه پێكهاتووه : تۆنی كروز له ئه‌ڵمانیا ، جێمز رۆدریگێز له كۆڵۆمبیا ، دی ماریا له ئه‌رجه‌نتین ، شاكیری له سویسرا.
له هێڵی هێرش بردنیش كه‌ریم بن زیما له فه‌ڕه‌نسا و ئاریان ڕۆبن له هۆڵه‌ندا.