07/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
توركیا لهسیكۆلاریزمی ئه‌تاتوركه‌وه بۆ عوسمانییه‌تی ئه‌ردۆگان
خه‌ونی ئه‌ردۆگان بۆ دروستكردنه‌وه‌ی قوسته‌نتینییه‌ی گه‌وره
ئه‌وه‌ی ئه‌تاتورك له سه‌ده‌ی بیسته‌می رابردوودا به‌رانبه‌ر ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ئه‌نجامیداو، نووسین‌و سیاسهتو فهرههنگو كه‌لتوری توركیای گۆڕی بۆ وڵاتێكی شێوه ئه‌وروپی، ئێستا له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا له‌سه‌ر ده‌ستی سیاسیه‌كی موسڵمان پێچه‌وانه ده‌كرێته‌وه.
ناپلیۆن وته‌یه‌كی به‌ناوبانگی له‌سه‌ر ئه‌سته‌نبوڵ هه‌یه كه ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر جیهان یه‌ك وڵات بوایه، قوسهنتینیه (ئه‌سته‌نبوڵ) پایته‌خته‌كه‌ی ده‌بوو)، ئه‌ردۆگانیش له قوسته‌نتینیه‌وه ده‌ستیپێكرد، كه پایته‌ختی ئیمپراتۆریه گه‌وره‌كانی ڕۆمانییهكانو بێزهنتینیهكانو یۆنانییهكانو عوسمانییه‌كان بووه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له 26 مانگی دووی ساڵی 1954 له ئه‌سته‌نبوڵ له دایكبووه، ئه‌و شاره‌ی پاش 40 ساڵ له له‌دایكبوونی، بووه سه‌رۆكی شارهوانییهكهیو ئێستاش له كۆی 30 كورسی ئه‌سته‌نبوڵ بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، 16 كورسی بۆ خۆی گرتوه، ئه‌و -كه له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه ده‌بێته یاریزان- ته‌نها كاتێك خۆی به یاریزان ناودهباتو ئاماده‌یه له یاریگا بمێنێته‌وه، كه دڵنیا بێت "براوه‌یه".
ئه‌ردۆگان له خێزانێكی دینداری گه‌ڕه‌كی "قاسم پاشا"ی ئیسته‌نبوڵ له‌دایكبووه، دواناوه‌ندی قاسم پاشای ته‌واو كردوه، پاشان ئاماده‌یی خوێندنی ئیسلامی له ساڵی 1973 ته‌واو كردوه، بۆ خوێندنی زانكۆییش چووه‌ته كۆلێژی كارگێڕی‌و ئابووری زانكۆی مه‌رمه‌ڕه‌ی توركیا‌و ساڵی 1981 بڕوانامه‌ی وه‌رگرتوه.
تێكه‌ڵبوونی ئه‌ردۆگان وه‌ك گه‌نجێك به سیاسه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می خوێندنی زانكۆ، هه‌ر له‌وێ تێكه‌ڵی كاری سیاسی بوو، وه‌ك چالاكوانێكی ڕاستڕه‌وی دژ به بزووتنه‌وه چه‌پڕه‌و و كۆمۆنیسته‌كانی توركیا چالاكی سیاسی ئه‌نجامده‌دا، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا له نێوان ساڵه‌كانی 1969 بۆ 1982 به‌رده‌وام یاری دوو گۆڵی كردوه، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باش بوو بۆئه‌وه‌ی بزانێت چۆن هه‌میشه له ماراسۆنه‌كاندا براوه بێت.
ئه‌ردۆگان له‌و باره‌وه ده‌ڵێت (سیاسه‌ت به یاری ماراسۆن ده‌بینم، گرنگ ئه‌وه نییه چی دێته ڕێگه‌ت، گرنگه به‌رده‌وام بیتو هه‌میشه‌ش بیبه‌یته‌وه).
ئه‌ردۆگان له ساڵی 1991 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا بۆ چوونه په‌رله‌مان به‌ڵام دادگای توركیا به بڕێارێك نه‌یهێشت ئه‌ردۆگان بچێته په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌و ساڵانه‌دا سه‌رۆكایه‌تی پارتی ره‌فاهی كرد، كه پارتێكی ئیسلامی بوو، له ساڵی 1993 توانی ببێته سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ، له سه‌رۆكی شاره‌وانیدا به‌جۆرێك سه‌ركه‌وتووبو، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیسته‌نبوڵی كرده شارێك پێش هاتنی ئه‌و و دوای هاتنی ئه‌و جیاوازییه‌كی زۆر هه‌بێت، ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به ئه‌ردۆگان به‌خشی، له بواری ئابوریشدا ئه‌سته‌نبوڵی له‌ژێر قه‌رزێكی زۆر رزگار كرد.
داخستنی پارتی ره‌فاهی ئیسلامی له ساڵی 1999 و زیندانیكردنی ئه‌ردۆگان بۆ ماوه‌ی 4 مانگ، یه‌كێكه له قۆناغه گرنگه‌كانی ژیانی سیاسی ئه‌و سه‌ركرده، به‌جۆرێك له زیندان روئیای سیاسی خۆی داڕشته‌وه‌و جارێكی تر به دونیابینیه‌كی نوێوه هاته‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی.
له رۆژی 14ی ئابی 2001 و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گوڵ، ئاكپارتی دامه‌زراند، له هه‌ڵبژاردنی 2002 پارته‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر توانی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بباته‌وه، به‌وه‌ش عه‌بدوڵا گوڵ، بووه سه‌رۆكی وه‌زیرانی توركیا.
پارته‌كه‌ی ئه‌رۆدگان له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ساڵه‌كانی "2002- 2007- 2011" به‌شداری كرد و به‌رده‌وامیش ده‌نگه‌كانی زیادی كردوه، به‌جۆرێك له هه‌ڵبژاردنی 2002 ده‌نگه‌كانی زیاتر له 10 ملیۆن بوو، به‌ڵام له ساڵی 2007 ده‌نگه‌كانی بوویه زیاتر له 16 ملیۆن‌و له ساڵی 2011 بووه زیاتر له 21 ملیۆن، ئه‌مه جگله‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی 2004 و 2009 براوه‌ی یه‌كه‌م بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ردوو ریفراندۆمی 2007 و 2010 سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
له كۆتا هه‌ڵبژاردندا كه هه‌ڵبژاردنی رۆژی 30ی ئازاری 2014 دا توانی جارێكی تر سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وه‌ش به‌هیچ جۆرێك چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو،
له ڕۆژی 10ی مانگی ئابی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ههڵَبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه، ئه‌وه‌ش بۆیه‌كه‌مجاره له مێژوی توركیادا سه‌رۆك كۆماری وڵات ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ههڵبیژێردرێت، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له مانگی یه‌كی ساڵی 2012 بڕیاردرا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له 2012 دوابخرێت بۆ مانگی هه‌شتی 2014، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆڕانكاری له شێوازی هه‌ڵبژاردندا.
گۆڕینی سیستمی وڵات له سیستمێكی په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سیستمێكی پهرلهمانیو سه‌رۆكایه‌تی، یه‌كێكه له خه‌ونه‌كانی ئه‌ردۆگان بۆ گۆڕینی زیاتری ژیانی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی توركیا، كه له ئێستاوه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ئاماده كردووه.
ئه‌تاتوركی به ڕه‌گه‌ز یۆنانی له ساڵی 1923 له ئانكهرهوه بوو به یه‌كه‌م سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی توركیا، كه ئه‌وكات ده‌وڵه‌تێكی سیكۆلاری دامهزراندو هه‌موو تواناكانی خۆی بۆ دژایه‌تیكردنی ئاین خسته‌گه‌ڕ، له ئێستاشدا ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌تاتورك دروستیكرد، به‌ڵام خه‌ونه‌كانی ئه‌ردۆگان ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌تاتوركه، كه وه‌ك چاودێران باسیدهكهن، ئه‌رۆدگان به‌نیازی دروستكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه له‌سه‌ر خاكی قوسته‌نتینیه، ئیمپراتۆریه‌تێكی دیموكراسی به‌هێز، كه بتوانێت توركیا بكاته‌وه ئه‌و خاكه‌ی كه سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی هه‌موو جیهان بێت، به‌پێی بۆچونی چاودێران ئه‌ردۆگان چاوی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیشه بۆئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ریفرانۆدۆمێكهوه بخرێته سه‌ر توركیا، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزو بێگوێدانه هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی برده ناو خاكی توكیا، ئه‌وه‌ش پێده‌چێت هه‌رێمی كوردستان پێی‌خۆش بێت، به‌وپێیه‌ی دوو به‌شی گه‌وره‌ی كوردستان یه‌كده‌گرێته‌وه‌و، خه‌ونی كورد بۆ بوون به خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی ئاسانتر ده‌كات.
له ئێستادا ئهردۆگانو پارته‌كه‌ی خه‌ونی چوونه یه‌كێتی ئه‌وروپایان هێنده‌ی به‌هێزكردنی توركیا له‌لا گرنگ نییه، بۆیه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی به‌هێزتركردنی ئابوری‌و گهشتیاریو ئه‌منیه‌تی توركیا ئه‌وروپییه‌كان ناچاربكه‌ن ڕووبكه‌نه توركیا.
یه‌كێك له كێشه هه‌ر گه‌وره‌كانی ئه‌ردۆگان بۆ خه‌ونه‌كانی، بریتییه له كێشه‌ی كورد، كه كورد رێژه‌ی نزیكه‌ی 18% توركیا پێكده‌هێنێت، به‌وه‌ش زه‌حمه‌ته به‌بێ ڕه‌چاوكردنی مافه‌كانی ئه‌و رێژه زۆره بتوانێت له ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌رده‌وام بێت.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، ئه‌ردۆگان "پرسی ئاشتی و چاره‌سه‌ری" له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان، رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌ستپێكرد، ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی تری به ئه‌ردۆگان به‌خشی به‌وه‌ی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیای كۆتایی پێهێناو ده‌شیه‌وێت به جدی پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كاندا روویدا ئه‌وه‌بوو، ده‌نگی ئهردۆگانو پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی (به‌ده‌په)ش زیادی كرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یانخسته‌ڕوو كه ئه‌رۆدۆگان له ناوچه‌كانی باكوری كوردستانشدا هه‌ر یه‌كه‌م بووه، به‌جۆرێك له 25 شاره‌وانی باكوری كوردستاندا ئاكپارتی نزیكه‌ی 3 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به‌ده‌په نزیكه‌ی 1 ملیۆن‌و نیوی به‌ده‌ستهێناوه، كه ئه‌وه‌ش دوو به‌رامبه‌ره، به‌وپێیه‌ش ئه‌رۆدگان توانیویه‌تی 13 شار بباته‌وه‌و به‌ده‌په‌ش 11 شار.
"ئامه‌د"یش كه به دڵی كوردان ناوده‌برێت، به‌ده‌په ده‌نگه‌كانی تێیدا كه‌میكردوه، به‌جۆرێك ده‌نگه‌كانی له ساڵی 2009 رێژه‌ی له 65% به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌میكرد بۆ 55%. به‌ڵام ئاكپارتی ده‌نگه‌كانی زیادی كرد.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینی بوو، سڕینه‌وه‌ی پارته عه‌لمانییه‌كان بوو له ناوچه كوردیه‌كاندا، به‌جۆرێك هیچ پارتێكی عه‌لمانی نه‌یتوانی له ناوچه كوردییه‌كان ده‌نگی پێویست بهێنێت، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات ركابه‌ری سه‌ره‌كی پارته كورده‌كان له باكوری كوردستان ته‌نها ئهرۆدگانه، كه به پاشخانێكی دینی به‌هێزه‌وه‌و به هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كورد، ده‌توانێت ده‌نگی زۆرینه‌ی كورده‌كانیش بۆ خۆی ببات.
پاش زیاتر له 12ی ساڵ حوكمی توركیا، جارێكی تر ئه‌ردۆگان له هه‌ڵبژاردنی ئازاری ئه‌مساڵدا توانی ده‌نگه‌كانی نیوه‌ی خه‌ڵكی توركیا بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات، ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له چاودێران به "دیكتاتۆیهتی سپی"ناویده‌به‌ن.
ئه‌ردۆگان له رۆژی دامه‌زراندنی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه روئیای حزبه‌كه‌ی دیاریكرد، كه بریتییه له "روئیای سیاسی 2023" و له دوتوێی 68 لاپه‌ڕه‌دا روئیای پارته‌كه‌ی بۆ بواره‌كانی "سیاسهتو كۆمه‌ڵگه‌و جیهان" خستته‌ڕوو، كه له‌وێدا به وردی پلان‌و پرۆژه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تی پارته‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی توركیا باسكراوه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، 12 ساڵه له توركیا شه‌ڕی نه‌یاره‌كانی دهكاتو هه‌میشه‌ش براوه بووه، ئێستاش له ماراسۆنێكی سه‌ختدا ڕوبه‌ڕووی كێشه ناوخۆییه‌كانی توركیا‌و پرسی چاره‌سه‌ری كورد ده‌بێته‌وه، له ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه، هه‌موو وڵاتان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك موحه‌مه‌د مورسی له ده‌سه‌ڵات لایببه‌ن، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی كێشه‌كانی سوریا‌و وڵاتانی دراوسێی، به‌ڵام مێژوو پێمانده‌ڵێت "ئه‌و هه‌میشه براوه بووه".