07/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: نه‌مانویست مه‌لا مسته‌فایه‌كی تر دروست بكه‌ین
چۆن بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی؟
به‌شی پێنجه‌می گێڕانه‌وه مێژوییه‌كان‌و ده‌رخستنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود تایبه‌ته‌به قۆناغی پاش كۆنگره‌ی یه‌كه‌می سۆسیالیست‌و شه‌ڕی نێوان ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هه‌روه‌ها جیابوونه‌وه‌ی دكتۆر مه‌حمود عوسمان له‌حزبی سۆسیالیست‌و پاشان گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبراو بۆناو حزب ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت نه‌یانویستووه مه‌لا مسته‌فایه‌كی تر دروست بكه‌ن، بۆیه دكتۆر مه‌حمودو خۆی هه‌ڵنه‌بژاردووه له‌كۆنگره‌دا.
تایبه‌ت به‌بزاڤ:
چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كۆنگره!
له‌باسی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می سۆسیالیست‌و چۆنیه‌تی خۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌كاندا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت:
كۆنگره‌مان گرت له‌دۆڵه‌توو له‌ناوچه‌ی پشده‌ر، بریاربوو 10ی مانگی ئایاری 1981 كۆنگره ببه‌ستین، به‌ڵام رادیۆی یه‌كێتی بلاویكرده‌وه كه سبه‌ینێ سۆسیالیست كۆنگره ئه‌گرێت، ئێمه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌یه‌كێتیدا له‌شه‌ڕدا بووین، له‌به‌ر ناحیه‌ی ئه‌منی دوامانخست بۆ رۆژێك پاشتر واته 12ی مانگ، زیندانییه‌كی حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ته‌نیشت ئێمه‌دا بوو، له‌گه‌ڵ مقه‌ره‌كانی ئێمه‌دا نزیك بوو كه نزیكه‌ی 500 بۆ 600 كه‌سی تێدا بوو، عێراق 10 فرۆكه‌ی نارد تا بۆردومانی ناوچه‌كه بكات‌و كۆنگره‌كه‌مان تێكبدات، ئێمه‌ش له‌سه‌ر شاخه‌كان دۆشكه‌مان دانابوو خه‌ڵك سه‌رجه‌میان له‌ده‌ره‌وه بوون‌و زیندانییه‌كان هه‌موویان له‌ده‌ره‌وه‌بوون تا خۆیان بشۆن، له‌به‌رئه‌وه بینران‌و فرۆكه‌كان لێیاندان كه زیاتره له 250 كه‌س كوژران‌و برینداربوون، كاك دكتۆر مه‌حمود عوسمان كه پزیشك بوو خه‌ركی تیماری برینداره‌كان بوو، هه‌ر فریای ئه‌وه ئه‌كه‌وت قۆڵی ئه‌م بریندار‌و ئه‌و بریندار ببڕێت و لێیان بكاته‌وه، ئه‌و ناخۆشییه بووه سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌مان.
نه‌یانویستووه مه‌لا مسته‌فایه‌كی تر دروستبێت
بۆ رۆژی دواتر زۆریان له‌منكرد كه به‌شداری بكه‌م‌و پاشانیش زۆرترین ده‌نگی یه‌ده‌گه‌كانم به‌ده‌ستهێنا كه ده‌نگی من له‌زۆرێك له‌سه‌ركردایه‌تی زیاتر بوو، كاك دكتۆر مه‌حمود عوسمان ویستی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێت ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی وتیان ئه‌وه‌مان قبوڵ نیه‌و ده‌بێ خۆت هه‌ڵبژێریت، یه‌كێك له‌براده‌ره‌كان كه شه‌هید شێركۆی شێخ عه‌لی بوو هه‌ستاو وتی بۆ مه‌لا مسته‌فایه‌كی ترمان بۆ زیندوو ده‌كه‌نه‌وه وازی لێبێنن با خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێت خۆ ته‌یاره نییه، منیش وتم وه‌لا وایه وازی لێبهێنن، ئه‌وه‌بوو دكتۆر مه‌حمود خۆی هه‌ڵنه‌بژارد، بۆ رۆژی كۆنگره ده‌نگه‌كان كۆكرایه‌وه‌و ته‌سلیمی منیان كرد، كه‌سیان سیقه‌یان به‌كه‌س نه‌بوو، من كه میوان بووم سیقه‌م له‌هه‌موویان زیاتر بوو.
من حه‌زم نه‌ئه‌كرد خۆم هه‌ڵبژێرم‌و خۆم لائه‌دا، وتیان باشه به یه‌ده‌گ به‌شداری بكه، بۆیه به‌و شێوه‌یه رازی بووم‌و بوومه ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی، پاش ئه‌وه‌ی كه له 26ی شه‌شی هه‌مان ساڵ سه‌یدا صاڵح یوسفی شه‌هید بوو كرامه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی.
چۆن دكتۆر مه‌حمود جیابۆوه؟
كه دكتۆر مه‌حمود خۆی هه‌ڵنه‌بژارد، په‌یوه‌ندی به‌یه‌كێتی كرد‌و پێی راگه‌یاندن وه‌ك حزبی سوسیالیستی یه‌كگرتوو ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌وانیش به‌بڕێك پاره هاوكارییان كرد، به‌جیابوونه‌وه‌ی ئه‌ویش، كۆمه‌ڵێك كادری تر جیابوونه‌وه، به‌شێكیان بۆ ئه‌وه جیابوونه‌وه كه دكتۆر مه‌حمود له‌سۆسیالیست نه‌مێنێته‌وه به‌شێكیشیان بۆ ئه‌وه بوو كه له‌گه‌ڵ كاك دكتۆر مه‌حمود بچن بۆ پاڵ یه‌كێتی، ماوه‌یه‌ك له‌گوندی بێده‌لان مانه‌وه‌و دواتر كاك دكتۆر چووه ده‌ره‌وه‌و به براده‌رانی وت كه له‌بریاردان سه‌ربه‌ستن، هه‌ندێكیان چوونه ناو یه‌كێتی‌و هه‌ندێكیشیان گه‌ڕانه‌وه ناو سۆسیالیست، پاش چه‌ند ساڵێك كاك دكتۆر هاته‌وه‌و كرایه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
چۆن بووه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی؟
پاش كۆنگره به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م یه‌كێتی چووه سه‌ر باره‌گایه‌كی سۆسیالیست‌و كاك شێركۆی شێخ عه‌لیان شه‌هید كرد، حكومه‌تی عێراقیش سه‌یدا ساڵح یوسفی شه‌هید كرد، براده‌یه‌كێ تر ناوی محه‌مه‌د فاتیخ بووه ته‌سلیمی حكومه‌ت بۆوه، ئه‌مانه به‌سه‌ر سۆسیالیست هاتن‌و پاش ماوه‌یه‌ك چه‌ند قۆناغێكم بڕی‌و بوومه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، چونكه سلێمانی‌و كه‌ركوك دوو پارێزگای گه‌وره بوو، ده‌بوو ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ی بكردایه، بۆیه زۆریان لێكردم كه ببمه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
شه‌ڕه‌كانی یه‌كێتی‌و گرتنی نه‌وشیروان مسته‌فا
یه‌كێتی به‌هه‌موو قوه‌تێكی شه‌ڕی ئه‌كرد، ئه‌هاتنه سه‌رمان‌و ده‌یانكرده شه‌ڕ له‌گه‌ڵمان، گرتنی نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌و كاتانه‌دا بوو، چونكه ئێمه له‌وانمان ده‌گرت ئه‌وانیش هه‌روه‌ها، كاتێكی زۆر ناخۆش بوو، ئێمه له‌دوو به‌ره‌دا بووین، به‌ره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و به‌ره‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس، ئه‌مانه‌ش هیچی نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاری خۆم رابوه‌ستم، ئێمه به‌رده‌وامبوین‌و له‌و كاته ناسكانه‌دا گۆڤاری سورێنمان بلاو ئه‌كرده‌وه، راگه‌یاندنێكی باشمان هه‌بوو، شه‌به‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهازمان دروستكردبوو كه له‌یه‌ك كاتدا هه‌واڵه‌كانمان پێ ئه‌گه‌یشت، كاری ئێمه له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر رێك‌و مونه‌زه‌م بوو، ئازوقه‌ی باشمان هه‌بوو.
له‌پێشمه‌رگایه‌تی‌و شۆرشدا ناخۆش بوو، یه‌كه‌م رۆژ كه چوومه ده‌ره‌وه به‌ته‌مای مانه‌وه نه‌بووم، كه ئێستا ماومه‌ته‌وه له‌زیاده ماومه‌ته‌وه، كه چویینه ده‌ره‌وه به دوو سێ تفه‌نگی ژه‌نگاوییه‌وه چووین كه شۆرش شكستیهێنابوو به‌رامبه‌ر رژێمێك ده‌جه‌نگاین كه حیهان گیری خواردبوو به‌ده‌ستیه‌وه بۆیه ئه‌مه زۆر ناخۆش بوو.
ئه‌و شتانه‌ش به‌لامانه‌وه كێشه نه‌بوه، ته‌نها شتێ كه ناخۆش بووبێت شه‌ڕی ناوخۆ بوو، شه‌هیدبوونی چه‌ندان كه‌س بوو كه گرنگ بوون بۆ میله‌ت، هه‌روه‌ها شه‌هیدبوونی چه‌ندین كه‌س به‌ده‌ستی رژێم، بۆ نمونه رۆژێك شه‌ڕێكی گه‌وره‌مان كرد له‌گه‌ڵ رژێم، چه‌ندین كه‌سمان گرت‌و چه‌ندینی تریشمان كوشت، به‌ڵام چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ئێمه شه‌هید بوو، هه‌موومان زۆر گریاین بۆیان، به‌ڵام پاش ناشتنیان ده‌ستمان به‌كۆشت برژاندن‌و خواردن كرد، زیندانییه‌كان زۆریان به‌لاوه سه‌یر بوو، ده‌یانوت ئێوه چین كه‌س لێتان تێناگات، ئێستا ئه‌گریان‌و كه‌چی ده‌ستتان كرد به حه‌فله‌و هه‌ڵپه‌ركێ‌و خواردن و رابواردن.
شه‌ڕی پشتئاشان له‌گه‌ڵ سۆسیالیست بوو نه‌ك شیوعی، مقه‌ڕی ئێمه‌و شیوعی له‌پشتئاشان پێكه‌وه بوو، یه‌كێتی هێزی بۆسه‌ر ئێمه هێنا نه‌ك شیوعی، به‌ڵام شیوعیش پێوه‌بوو، ئه‌وان سێ رۆژ له‌گه‌ڵ ئێمه له گه‌لاڵه‌و جاسوسان شه‌ریان كرد‌و پاش ئه‌وه‌ی ئێمه شكاین‌و مقه‌ره‌كانی ئێمه‌یان گرت، یه‌كێتی هاتنه سه‌ر شیوعی‌و په‌لاماری ئه‌وانیشیاندا، ئه‌گه‌رنا شیوعی به‌نیازی شه‌ڕ نه‌بوو ئه‌گینا به‌وجۆره‌ی لێنه‌ده‌هات، ئه‌گه‌ر خۆیان ئاماده‌بكردایه به‌و جۆره قات‌و قڕ نه‌ده‌كران، له‌و شه‌ڕانه‌دا 12 پێشمه‌رگه‌مان شه‌هید بوو كه هه‌ندێكیان به‌دیلی كوژران.
یه‌كێتی له‌شه‌ڕكردن به‌رده‌وامبوو له‌گه‌ڵ ئێمه تا دانوستان له‌گه‌ڵ عێراق له‌ساڵی 1984، ئێمه وتمان به‌ڵكو ئه‌و دانوستانه‌ی یه‌كێتی ببێته هۆی كۆتایی هاتنی شه‌ڕ، به‌ڵام شه‌ڕه‌كان گه‌رمتربوون تا ساڵی 1985 ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی هیچی بۆ نه‌كرا له‌گه‌ڵ رژێم‌و پاشانیش مام جه‌لال نامه‌ی بۆ ئێمه نوسی‌و داوای كۆبوونه‌وه‌ی كرد، نامه‌كه‌ی بۆ من نوسی‌و له‌رێگه‌ی كاك شه‌وكه‌تی حاجی موشیره‌وه نامه‌كه‌ی نارد، داوای كردبوو كه كۆتایی به‌شه‌ڕ بهێنین، مام جه‌لال وتی وه‌زعمان باشه‌و ده‌بێت پێكه‌وه ئاشتی بكه‌ین، منیش وتم نه‌خێر وه‌زعتان باش نییه‌و ئێستا كێشه‌ی دنیاتان هه‌یه، له‌گه‌ڵ عێراق شه‌ڕتانه، هه‌روه‌ها ئاڵای شۆرش دروستبووه‌و له‌گه‌ڵ پارتیش له‌به‌ره‌دان، ئیتر ئه‌مه كه‌ی وه‌زع باشییه، به‌ته‌فاصیلی ئه‌مانه‌م بۆ مام جه‌لال نوسی، پاشان مام جه‌لال نامه‌یه‌كی تری نارده‌وه وابزانم به مامۆستا عه‌لی كه‌مالدا ناردی، مام جه‌لال وتی ئێمه حه‌زه‌كه‌ین رێكه‌وین‌و كۆتایی به‌شه‌ڕ بهێنین، منیش وه‌لامم دایه‌وه كه با رێكه‌وتن‌و گفتوگۆكان له‌رێی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه بێت، پێموت كه شاندێك بنێرن بۆ گفتوگۆ، ئێمه له‌مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ كاك شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی‌و شێروان شێروه‌ندی ئاماده‌بووین‌و مام جه‌لال وه‌فدێكی نارد كه‌پێكهاتبوو له كاك شه‌وكه‌تی حاجی موشیرو موحسینی عه‌لی ئه‌كبه‌رو كاك سامان گه‌رمیانی‌و مامۆستا شاهۆ، له‌دۆڵاش‌و ناوگردان كۆبووینه‌وه