07/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی، به‌فه‌رمانی ئه‌مریكا داهاتی نه‌وت شه‌فاف دهكاتو پلانێكیش بۆ كه‌رتكردنی عێراق له‌ئارادایه
ستافی باڵیۆزی سۆدان كه سه‌رپه‌رشتی كه‌رتكردنی ئه‌و وڵاته‌ی كرد له‌هه‌ولێره
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی پلانێك ده‌كات بۆ كه‌رتكردنی عێراق‌و پرسی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كردۆته‌وه پاساوێك بۆ سه‌رگرتنی هه‌وڵه‌كانی، به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤیش، ستافی پێشووی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌سۆدان، كه سه‌رپه‌رشتی جیاكردنه‌وه‌ی باشووری ئه‌و وڵاته‌یان كرد، هاتونه‌ته هه‌ولێرو له‌ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردن له‌سه‌ر ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی هه‌رێم.
پرسی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم
ئه‌گه‌رچی ساڵانێكی زۆره پرسی نه‌وت له‌كوردستان ناشه‌فافه‌و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش به‌جدی له‌سه‌ر رۆشنكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه پێداگرن، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و پرسه كراوه‌ته‌وه به‌رووی هێزه‌كانی هه‌رێمداو جگه‌له‌وه‌ی گفتوگۆكانی ئه‌و بواره به‌راسته‌وخۆ په‌خشده‌كرێت، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیش له‌رێی سایته‌كه‌یه‌وه روونكردنه‌وه له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كان ئهداتو به‌شه‌فافی ده‌یخاته روو، تا ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ووردی باسی پرسی نهوتو داهاتو چۆنیه‌تی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، روونكردنه‌وه‌ی پرسی نهوتو ئاگاداركردنه‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌كان له‌و پرسه گرنگه، په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی ئهمریكاو وڵاتانی بهرژهوهندخوازهوه هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ دوو ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌كات، كه یه‌كه‌میان ئیستیفزازكردنی مالیكی‌و دووه‌میش له‌تكردنی خاكی عێراق بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك، كه ئه‌مریكا له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ بكات‌و هیلالی شیعیش له‌ناوچه‌كه بخاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌مباره‌وه ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌گۆڤاری بزاڤی وت (له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ین هه‌رێم له‌رووی ئابووری پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بێت، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنی نهوتداین، به‌ڵام پێمان وایه ده‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه شه‌فاف بێت، به‌ڵام تا ئێستا نا شه‌فافه، ته‌مه‌نا ئه‌كه‌ین هه‌وڵی به شه‌فافكردنی نه‌وت به‌چاوی خۆمان ببینین، چونكه پێمانوایه نه‌وت خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد ده‌كات، پێموایه واقیعی ئێستای هه‌رێم وا ده‌كات كه داهاتی نه‌وت شه‌فاف بكرێت‌و پارتیش ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری بكات باشتره بۆ خۆی‌و پاشانیش بۆ خه‌ڵك، بۆ پرسی جیابوونه‌وه لهعێراقو كه‌رتكردنی خاكی عێراق ئێمه وه‌ك كورد ئه‌و مافه‌مان هه‌یه كه ته‌سه‌روف به‌نه‌وته‌وه بكه‌ین‌و بۆ هه‌تا هه‌تاشه ناتوانین به‌دیار خێروبێری عێراقه‌وه دانیشین).
ستافی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای سۆدان له‌هه‌ولێره
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، ئه‌و ستافه‌ی كه پێشتر له‌باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌سۆدان كاریان كردووه‌و سه‌رپه‌رشتیاری جیاكردنه‌وه‌ی باشووری ئه‌و وڵاته بوون، ئێستا له‌شاری ههولێرنو له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی هه‌ولێردا ده‌ستبه‌كاربوون.
بزاڤ ئه‌وه‌ی زانیوه كه ئه‌و ستافه نوێیه سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان بۆ له‌تكردنی عێراق‌و بۆ ئه‌وه‌ش گڵۆپی سه‌وزیان له‌سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌ڵكراوه تا ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌عێراق جیابكه‌نه‌وه.
ئه‌و ستافه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری ناوچه جێ ناكۆكه‌كان دهكهنو پرسی له‌شكركێشی هێزی پێشمه‌رگه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجهلهش په‌یوه‌ندی به‌ده‌ره‌نجامی كاره‌كانی ئه‌و ستافه‌وه هه‌یه.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه، په‌یوه‌ندی به فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرا، به‌ڵام ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوو.
پارتی ناچار كراوه
پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له‌ئێستادا سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌بات‌و ئه‌مریكییه‌كان مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ بارزانی‌و پارته‌كه‌یدا ده‌كه‌ن، ناچاركراوه تا به‌گوێره‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بڕوات، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی موصلیح باڵه‌ك چاودێری سیاسی به‌گۆڤاری بزاڤی وت (مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه پارتی ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو من پێموایه پارتی ناچاركراوه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه ده‌بێت به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كوردی یان جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر ئه‌م كاره بكات، چونكه هه‌موومان ده‌زانین گوتاری پێشووی پارتی به‌جۆرێك بووه‌و له‌ماوه‌ی په‌نجا ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا ناچاركراوه له‌ژێر فشاری ئیسرائیل و ئه‌مریكا ئه‌م كاره بكات).
بۆچی ئه‌مریكا پارتی هه‌ڵبژاردووه؟
ئهمریكاو وڵاتانی ئیستیعماری ئه‌وروپا، له‌وه تێگه‌شتوون كه تاكه ئامڕازی دابه‌شكردنی ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵات بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌كان بوون، چونكه به‌ئه‌زموون بۆیان ده‌ركه‌وتووه بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌كان ته‌نها له‌بیری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندانو پرسی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان زۆر لایان گرنگ نییه، هه‌ڵبژاردنی پارتیش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌كه‌وێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه، چونكه ئه‌مریكا باش بۆی ده‌ركه‌وتووه ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه حه‌تمییه‌و به‌كارهێنانی ئه‌م پارته گونجاوتره له‌یه‌كێتی‌و هێزه‌كانی تر، كه ده‌سه‌ڵاتیان كاتییه‌و دوور نییه به‌چه‌ند هه‌لبژاردنێك هێز له‌ده‌ستبده‌ن.
بۆ وه‌رگرتنی رای به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یوه‌ندی بهههریهكهله مه‌حمود محه‌مه‌دو پشتیوان سادق‌و جه‌عفه‌ر ئیمینكیو عیزه‌دین بهرواریو چه‌ند به‌رپرسێكی تره‌وه كرا، به‌ڵام هیچیان ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوون.
پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌كوردستانه‌وه ده‌ستپێده‌كات
گۆڤاری بزاڤ ئه‌وه‌ی زانیوه كه پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كه‌رتكردنی خاكی عێراق‌و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو هیلالی شیعی، له‌كوردستانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، چونكه ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی دابین بكات‌و نه‌خشه‌ی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دیاری بكات كه خۆی له به‌شكردنی وڵاتان ده‌بینێته‌وه هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می ئیستیعماری، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌مریكا هه‌وڵیدا له لوبنانه‌وه ده‌ستپێبكات، به‌لام ده‌ستوه‌ردانی حزبوڵڵای ئه‌و وڵاته‌و هه‌وڵه‌كانی ئێران، پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مریكا پوچه‌ڵكرده‌وه، بۆیه ئێستا ده‌یه‌وێت له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستپێبكات تا له‌ناوه‌ندی هیلالی شیعیه‌وه كه عێراقه، ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێت.
ئێران به یه‌كێتی رووبه‌رووی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه
كۆماری ئیسلامی ئێران، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی زلهێزی ناوچه‌كه، ده‌یه‌وێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رووبه‌رووی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بێته‌وه، هه‌روه‌كچۆن له لوبنان ئه‌وه‌ی كرد‌و توانی شكست به‌و وڵاته گه‌وره‌یه بهێنێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، ئێران هه‌نگاوی یه‌كه‌می رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكای به هاوكاریكردنی یه‌كێتی نا، هه‌ربۆیه له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا به‌هه‌موو قورسایی خۆی هاته‌ناو پرسهكهوهو یه‌كێتی له‌مردنێكی حه‌تمی رزگاركرد.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئێران هه‌ست به‌وه ده‌كات بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر له‌جه‌مسه‌ری ئه‌مریكاوه نزیكه‌و هاوكاری پارتییه له‌پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مریكا، بۆیه به‌هه‌موو هێزێكیه‌وه پشتیوانی یه‌كێتی كرد تا ناوچه‌ی سلێمانی نه‌كه‌وێته ده‌ستی گۆڕان.
له‌مباره‌وه دكتۆر ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم هه‌ڵسوراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌گۆڤاری بزاڤی وت (من هیچ زانیارییه‌كم له‌وباره‌وه نییه‌و ناتوانم قسه له‌سه‌ر شتێكم بكه‌م زانیاری تهاوهتیم له‌سه‌ری نه‌بێت).
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به ئارام شێخ محه‌مه‌ده‌وه كرا به‌ڵام به پاساوی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و پرسه‌وه نییه، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بزاڤی نه‌دایه‌وه.