06/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سیسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌كاره‌سات وه‌سفده‌كات
سیسی سه‌رۆكی میسری له‌باره‌ی ره‌وشی عێراق و چالاكی هێزه چه‌كداره‌كان و له‌نێویشیاندا راگه‌یاندنی خیلافه‌ته‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و باسكردنی له‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و ره‌وشه پێش وه‌خت ئه‌مریكاو سعودیه‌شی ئاگاداركردووه‌ته‌وه،
له‌میانه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه ئاژانسی هه‌واڵیی شه‌رقولئه‌وسه‌ت گواستوویه‌تیه‌وه سیسی دژایه‌تی خۆی بۆ دابه‌شبوونی عێراق راگه‌یاندووه‌و سه‌باره‌ت به‌و راپرسیه‌ش كه كورده‌كان داوای ده‌كه‌ن به‌كاره‌سات ناویبردووه‌و ده‌ڵێت: ئه‌و كاره سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی عێراقه بۆ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی بچووك و به‌جه‌نگ هاتووی دژ به‌یه‌ك كه ئیسلامیه تووندڕه‌وه‌كان سه‌رقاڵی دابه‌شكردنین،هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه‌ته ئه‌گه‌ری فراوانبوونی كرده‌ی ئاژاو‌ه‌گێڕێ و زیاتر بوونی چالاكی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه خیلافه‌تی ئیسلامیان راگه‌یاندووه.
ئاژانسی هه‌واڵی شه‌رقو لئه‌وسه‌ت گواستوویه‌تیه‌وه كه سیسی سه‌رۆكی میسر ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی راپرسی كورده‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی،دابه‌شبوونی عێراقه بۆ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی بچووك و به‌جه‌نگ هاتووی دژ به‌یه‌ك،سه‌ره‌تای دابه‌شبوونه‌كه‌ش به‌ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌ستپێده‌كات و فراوان ده‌بێته‌وه بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كورده‌كانی سوریای له‌سه‌ر ده‌ژین و بۆ ئوردنیش.