06/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆژوو به كوردی
به چاوی دڵ...!
(9)
خودای كاربه‌جێ له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی پێشینان و به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه و مرۆڤه‌كانی ناو مێژووی پێش ئێمه‌دا هه‌میشه له‌وه ده‌گه‌ڕێ ڕێنیشانده‌ر و ئاوه‌زخوازیی ئێمه باشتر بێت بۆ تێگه‌یشتن و تێڕامان له قهوموقیلهكانی پێشوو، بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌ین و تێبفكرێین كه خودا له به‌یانكردن و هێنانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو چیرۆكانه‌دا بۆ ئه‌وه‌نده دووپاتیده‌كاته‌وه بۆ مرۆڤه‌كان، ئه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه چی دی هێنده‌ی تر له ناو زوڵم و زۆری خۆمان و خۆتهفرهداندا ژیانێكی كاتی به‌سه‌ر نه‌به‌ین و نه‌بینه چێوی چه‌وری ئاگری جه‌هه‌نم، هه‌ر وه‌ك له زمانی پێغه‌مبه‌ره‌وه(دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێت پێیان بڵَی: (هه‌ر خودایه ئێوه‌ی په‌روه‌رده كردووه و به غه‌یره‌ز ئه‌و هیچ شت بۆ په‌رستن نابێت، هه‌موو شتیش ئه‌و كودوویهتی، له‌سه‌رتانه عه‌بدایه‌تی ئه‌و بكه‌ن و سه‌رپه‌رشتی هه‌موو شت هه‌ر خۆیه‌تی)، (ئه‌و نایه‌ته به‌رچاوان، هه‌موو بینه‌رێك ده‌بینێ و كار ناسك و ئاگاداره)، (ئێوه له پهروهرندهتانهوهڕا چاوی دڵتان پێدراوه، هه‌ركه‌سێك به چاوی دڵ شت ببینێ، به قازانجی ته‌واو ده‌بێت، هه‌ركه‌سێكیش چاوی دڵی نابینایه، زیانباره و من كێشكگری ئێوه نیم) ئایه‌تی ژماره (102-103-104)ی سوره‌تی ئه‌نعام/ وه‌رگێڕانه‌كه‌ی هه‌ژار.
خودا چاودێری گشت بوونه‌وه‌ره، هیچ شتی لێ غافڵ نییه، دوور له هه‌ر غافڵبوونێكه، هه‌رخۆی به هه‌موو شت ڕاده‌گات و پێویستی به كه‌س نییه، ئه‌وه ئێمه‌ین هه‌موو مهحتاج و ئاتاجی خوداین، ئه‌وه ئێمه‌ین شتمان له‌بیر ده‌چێت و غافڵگیر ده‌بین و خۆمان ده‌خه‌ینه تههلوكه و ترس و بێ شه‌رمییه‌وه، هه‌ر ئێمه له هه‌موو شت ڕووتین و ده‌بێت بۆلای خودا بگه‌ڕێینه‌وه تا داپۆشراومان بكات له هه‌موو عه‌یب و عارێك، سه‌رزه‌مینی ئێمه بۆ هه‌ستكردنه به زاتی به‌رزی خودا و شوێنی ته‌ریقبوونه‌وه و عه‌بدایه‌تییه، ده‌كرێ ئه‌و به‌ین و كه‌لێنه پڕبكه‌ینه‌وه كه كه‌وتووه‌ته به‌ینمانه‌وه، كه ئه‌ویش په‌یداكردنه‌وه‌ی ئه‌و چاوی دڵه‌یه كه بێ دووچاوی سه‌ر ده‌بێت كارا بێت و ببینێت، ده‌بێت ئه‌و دڵه زیندووبكهینهوه كه ئێستا وه‌ك كۆتهرهدارێكی وشك و فڕێدراوی لێهاتووه، ده‌بێت سه‌یری هه‌ژاری خۆمان بكه‌ین له‌چاو ئه‌و هه‌موو دهسهلاَت و هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی خودادا.
ڕۆژووگریمان زامنی به‌خته‌وه‌ریی و له قازانجمان ته‌واو ده‌بێت، لاریكردن و خۆدوورلێگرتنیشی به زیان و مه‌ترسی له‌سه‌رمان ته‌واو ده‌بێت، ده‌بێت به چاوی دڵ ئه‌و غافڵگیرییهی توشمان هاتووه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌بێت به چاوی دڵ له هه‌موو شته‌كان بڕوانین، تا به چاوی دڵ بگه‌ینه یه‌قین و فڕینی ئه‌به‌دیی!.
من كێشكگری ئێوه نیم، مه‌به‌ست له پێغه‌مبه‌ری ئازیزه كه به مرۆڤایه‌تی ده‌ڵێت، كه ته‌نیا هه‌ر به‌یانكردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره و هه‌ركه‌س بۆخۆی هه‌ڵگری چاكه و خراپه‌ی خۆیه‌تی و هه‌ركه‌س به‌ری ڕه‌نجی خۆی ده‌چنێته‌وه، ئه‌و زایناری و زانستن و تێفكرێنهی كه دراوه به مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه ڕاست و ڕه‌وان له خوداپه‌رستیدا نموونه‌ی زیندووی به‌شه‌ری بن و ببنه په‌ند و ئه‌زموون بۆ نه‌وه و نه‌ته‌وه‌كانی دوای خۆیان.
خودا داوات لێده‌كه‌ین چاوی دڵمان پێ ببه‌خشیت، هێنده له خۆشه‌ویستیدا خۆتدا به‌خته‌وه‌رمان بكه‌یت تا ببینه داستانی مێژوو، ههوهڵمان هه‌ر خێر و كۆتایمان هه‌ردار بكه‌یت، له كێشه و گرفتی دنیایی و ڕۆژی حه‌شر نه‌جاتمان بده‌یت، هێزی خۆڕاگری و بوێریمان بده‌یتێ له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و نه‌یارانمان، پڕمان بكه‌یت له عه‌شق و ئه‌وین و خۆشه‌ویسی خۆت.. اللهم امین.
خودایه له‌سه‌ر سفره‌ی به‌رین و مه‌قامی وه‌سیله‌ی به‌رزی خۆت به‌دووچاوی سه‌ر و به چاوی دڵ به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان ئاشنا بینه‌وه... اللهم امین.