03/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی گه‌ڕایه‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره ئه‌م ئێواره‌یه وتارێك سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكات.
(مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاش گه‌شتێكی دوو هه‌فته‌یی بۆ روسیا‌و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی، رۆژی 4 شه‌ممه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان
به‌پێی زانیاریه‌كان، بڕیاره ئێواره‌ی رۆژی 4 شه‌ممه، له شاری هه‌ولێر وتارێك پێشكه‌ش بكات، كه وتاره‌كه له میانه‌ی ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی ئه‌مه‌ریكاوه‌یه و پێده‌چێت وتاره‌كه رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و درێژكردنه‌وه‌ی ولایه‌ته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی تر له لایه‌ن په‌رله‌مانتارنی سه‌ر به هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات، له‌خۆ بگرێت.
جێی ئاماژه‌یه، مه‌راسیمه‌كه له‌كاتژمێر 5:30 ئێواره له ئوتێل رۆتانای شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت.
س.ع