06/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حكومه‌ته‌كه‌ى هه‌ولێر هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
پارتى گه‌شته ئه‌وبڕياره‌ى حكومه‌ته‌خۆجێيه‌كه‌ى هه‌وڵێر هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه وله‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى تر حكومه‌تێكى نوێ ته‌شكيل بكات.
پاش فشارێكى زۆرى چوار لايه‌نه‌كه‌تى تر‌ى كوردستان، پارتى بڕيارى دا حكومه‌تى خۆجێيى پارێزگاى هه‌ولێر هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه وله‌گه‌ڵ ئه‌و لايه‌نانه"گۆڕان، يه‌كێتى،كۆمه‌ڵ ويه‌كگرتوى ئيسلامى" حكومه‌تێكى تازه دروست بكات.
"پێگه‌ى په‌يام" بڵاوى كرده‌وه، " پارتی گه‌شتوه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و حكومه‌ته خۆجێه‌ی له هه‌ولێر پێكهێنراوه هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه، هاوشان له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی حكومه‌تێكی تازه دروست بكات".
هه‌روه‌ها ئاشكرايشى كردووه،" پارتی هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستیكردووه به دانوستان و بڕیاره كاتژمێر 3 پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی دانوستكاریان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆببنه‌وه".