05/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هۆڵه‌ندا به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه خۆی گه‌یانده چوارگۆشه‌ی زێڕین
هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له كۆستاریكای برده‌وه و له قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین ڕووبه‌ڕووی ئه‌رجه‌نتین ئه‌بێته‌وه .
دوای یارییه‌كی زۆر قورس به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ته‌واو ئاماده‌كراوی كۆستاریكا سه‌رئه‌نجام لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه چاره‌نووسی براوی یارییه‌كه‌ی دیاری كرد . هه‌ر دولا هه‌وڵی زۆریان دا تا بتوانن له كاتی یاسایی یارییه‌كه گۆڵ تۆمار بكه‌ن و یارییه‌كه ببه‌نه‌وه تا خۆیان بگه‌یه‌ننه قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین به‌لاَم هیچكامیان نه‌یاتوانی . هه‌ر دوولاش ده‌رفه‌تی باشیان له‌به‌رده‌ست بوو و چه‌ندین جار مه‌ترسیان له‌سه‌ر یه‌كتر دروست كرد . به‌تایبه‌ت هۆڵه‌ندیه‌كان چه‌ندین شوتی به‌هێزیان ئاڕاسته‌ی گۆڵپارێزی كۆستاریكا ره‌وانه كرد به‌لاَم ئه‌م گۆڵپارێزه به لێهاتوویی خۆی و هه‌ندێ جاریش به‌شانس و شیشی گۆڵه‌كه تۆپه‌كانی ده‌گرت و دوور ده‌خسته‌وه .
له‌لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانیش هۆڵه‌ندا به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینیش به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین یاری ده‌كات .