05/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتى بۆ PKK: واز لهسياسهتى تێکدانی یەکڕیزیی گەلی کوردستان بێنن
پاش ئهوهى دۆێنێ ڕۆژنامەی "ئۆزگور گویندەم " و ئەمڕۆش "ئاژانسی فرات نیووز". بهڵگهنامهيهكيان بڵاو كردهوه كهگوايه، مهسعود بارزانى سهرۆكى پارتى ديموكرات وسهرۆكى ماوه بۆدرێژكراوهى ههرێمى كوردستان، بهشدارى له كۆبونهوهيك له ئوردن كردوه بۆ هێنانى چهكدارانى "داعش" بۆباكورى عێراق.
لهوبارهيهوه ئهمڕۆ پارتى ديموكراتى كوردستان لهبهياننامهيهكيدا ئهو تۆمهتهى ڕهت كردهوه.
لهبهياننامهكهى پارتيدا هاتووه، دوێنێ ڕۆژنامەی (ئۆزگور گویندەم ) و ئەمڕۆش (ئاژانسی فرات نیووز) کە ھەردووکیان سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK-ن، چیرۆکێکیان لە درۆ داڕشتووە و بڵاو کردووەتەوە دژی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەوەندە سووک و سادە و ڕیسوایە، تەنیا مایەی پێکەنینە.
ههروهها ئهو حيزبه ڕايشى گهياندووه، ئێمە لە کاتێکدا سەرلەبەری ئەو چیرۆکە بەدرۆ دەخەینەوە، کە ھەمان زمان و وتاری ناحەزانی دەسکەوتەکانی ھەرێمی کوردستانە و جارێکی دیکە PKKو جەمیل بایک دووبارەی دەکەنەوە، لە ھەمان کاتیشدا دڵنیاین ھەموو گەلی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، دەزانێت کە بە داخەوە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لەژێر ڕێبەرایەتیی جەمیل بایکدا بووەتە بەشێک لە پیلانێکی موخابەراتیی دژی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان.
لهكۆتايشدا ئاماژهبهوه كراوه، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، پێداگیریی خۆمان لەسەر گرنگیی یەکڕیزیی ھەموو لایەنە کوردستانییەکان دووپات دەکەینەوە، بۆیەش داوا لە سەرکردایەتیی PKK دەکەین واز لە سیاسەتی دژایەتیکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بێنن، واز لە سیاسەتی ئاستەنگ دروستکردن بۆ خەباتی ڕزگاریی نیشتمانی و نەتەوەییی کوردستان بێنن و ڕێگە نەدەن ھیچ کەسێک و ھیچ دەزگایەکی ھەواڵگری، ھیچ سیاسەتێکتان دژی بەرژەوەندیی کوردستان بەسەردا بسەپێنێت و، واز لە سیاسەتی تێکدانی یەکڕیزیی گەلی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی بێنن، چونکە ئەوە تووشی ھەرەسێکی گەورەتان دەکات لەسەر ئاستی نیشتمانی و نەتەوەیی.