گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر: شەڕە تەقە لە هەولێر ڕووی نەداوە
05/07/2014 نوسەر: bzavpress

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر: شەڕە تەقە لە هەولێر ڕووی نەداوە


گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر: شەڕە تەقە لە هەولێر ڕووی نەداوە
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، چەند كاتژمێرێك پێش ئێستا لە قەزای خەبات لەسەر كێشەیەكی دوو بنەماڵە شەڕ دروست بووە و دواتر هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداو و شەڕەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە. دەشڵێت: ئەوەی لە میدیاكاندا باس كراوە گوایە شەڕە تەقە لە هەولێر ڕووی داوە، ڕاست نییە.
ڕائید كاروان خۆشناو، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتی: ئەمڕۆ ئێوارە لە شارۆچكەی خەبات لەسەر كێشەیەكی دوو بنەماڵە شەڕ دروست بووە و دواتر هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و شەڕەكە كۆنتڕۆڵ كراوە.
خۆشناو دەڵێت: پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی سەبارەت بە زانینی هۆكاری كێشەكە كردووەتەوە و یەكێك لە كەسەكانیش بە هۆی تەقاندنی فیشەكێكەوە بە ساچمە زامدار بووە، بەڵام بەداخەوە بەشێك لە ماڵپەرەكان وایان بڵاو كردوووەتەوە كە گوایە لە هەولێر شەڕە تەقەیە، كەچی كێشەیەكی ئاساییە و هەرگیز بەو حۆرە نییە كە هەندێك میدیا بە مەبەست كێشەكەیان بەو جۆرە بڵاو كردووەتەوە.