03/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زۆرترین به‌كاربه‌رانی فه‌یس بوك له چ وڵاتێكن؟
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك كه له پله‌ی یه‌كه‌می پڕ خوێنه‌رترین سایته‌كانی جیهاندا زۆترین به‌كاربه‌ری هه‌یه له زێدی خۆی .
به پێی ئاماره‌كانی ماڵپه‌ڕی ئه‌لێكسا یه‌ك له سه‌ر پێنجی خوێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك له ئه‌مریكا و دوای ئه‌ویش وڵاتی هیندستانه، كه به رێژه‌ی 7.8% به‌كاربه‌رانی فه‌یس بوك له‌و وڵاته‌ن.
هه‌ر یه‌ك له به‌ڕازیل به رێژه‌ی 4.7% و ئا‌ڵمانیا به رێژه‌ی 4.2% له ریزی سێهه‌م و چواره‌م وڵاتدان كه زۆرترین به‌كاربه‌رانی تۆڕی فه‌یسبووكیان له خۆ گرتوه و به‌ریتانیا و ئیتاڵیاش به 3.3% له دوو وڵاته‌ن به هاوبه‌شی له پله‌ی پێنجه‌مدان.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك زیاتر له یه‌ك ملیار به‌كاربه‌ری هه‌یه و به پێی ریزبه‌ندی ئه‌لێكسا له پێشی پێشه‌وه‌ی سایته پڕخوێنه‌ر و به‌كاربه‌ره‌كانی جیهانه و دووای ئه‌ویش گوگڵ، یوتیوب و یاهوو دێن.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك له 4 ی شوباتی 2004 له لایه‌ن مارك زۆكربێرگ له ئه‌مریكا دروستكرا و له ماوه‌یه‌كی كورتدا جیهانی ته‌نیه‌وه.