ئه‌مرۆ شه‌ممه دیزانی ژماره 7ی بزاڤ كۆتایی هاتو سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه گۆڤاره‌كه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
بزاڤ كه گۆڤارێكی مانگانه‌ی سیاسی شیكارییه، ژماره‌یه‌كی نوێی لێبلاوكرایهوه كه چه‌ندان دیدار‌و راپۆرتی گرنگی له‌خۆگرتووه.
له‌ژماره‌ی نوێ‌دا ئه‌م بابه‌تانه بخوێنه‌ره‌وه:
دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری هه‌ڵهاتووی موصڵ.
دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌وڵه‌تی كوردی پرۆژه‌ی بارزانی نییه.
هه‌روه‌ها راپۆرتێك له‌باره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵ‌و باڵاده‌ستی دڵشاد گه‌رمیانی له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان‌و بێ ده‌نگ كردنی باڵێكی گه‌وره‌ی حزبه‌كه.
جگه‌له‌وه‌ش چه‌ندین دیدار‌و راپۆرتی تر له‌م ژماره‌یدا به‌رچاو ده‌كه‌ون.
د.ع