05/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خوشکی بەڕێز زەکاتی زێڕو زیوت بدە ئەگەر بۆ خۆ جوان کردنیشت بێت با بە ئاگر نەسوتێی
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعين اما بعد :
زۆر ئافرەت زەکاتی زێڕو زیوی نادات لەبەر ئەوەی بە قسەی هەندێ مامۆستا
ئەکات کە فەتوایان وایە دەڵێن زەکاتی لەسەر نیە مادام بۆ بەکار هێنانی بێت
وبۆ خۆ جوان کردن بەکاری بێنێت ، بەڵام ئەو ڕایەو ئەو فەتوایە هەڵەیە
ئەگەریش زۆر لە زانایان لەسەرین، من دوو فەرموودەتان
بۆ دێنمەوە کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی زەکات واجبە لەسەر زێڕو زیو ئەگەریش بۆ
خۆ جوان کردن بێت ئەوەی زەکاتی نەدات هەڕەشەی ئاگری لێ کراوە خوا پەنامان
بدات لە ئاگر، لەبەر ئەوە خوشکە بەڕێزەکانم زەکاتی زێڕەکەتان بدەن خۆتان
مەخەنە ناو ئاگر.
فەرموودەی یەکەم : (عن عمروبن شعيب عن أبيه عن
جده: أن امرأة أتَتْ رسولَ الله -صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- ومعها
ابنةٌ لها، وفي يدِ ابنتها مَسَكتانِ غليظتان من ذهب، فقال لها: " أتعطين
زكاة هذا؟ ". قالت: لا. قال: " آيَسُرّكِ أن يسَوِّركِ الله بهما يومَ
القيامةِ سِوارينِ من نار؟! ". قال: فخلعتها، فألقَتْهما إلى النبي صَلَّى
اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وقالت: هما لله عز وجل ولرسوله!!) (رواه ابو
داود والنسائي و حسنه الالباني وە ابن الحجر لە بلوغ المرام ئەڵێ :
سەنەدەکەی بە هێزە هەندێ لەزانایان لەوانە ترمذي دەڵێن زەعیفە بەڵام ڕاست
وایە کە فەرموودەکە سابت بووەو قسەی ئەوانەی دەڵێن بەهێزە بە هێز ترە) واتە
: (لە عەمری کوڕی شوعەیب لە باوکیەوە لە باپیریەوە دەگێڕێتەوە : ئافرەتێک
هات بۆ لای پێغەمبەری خوا -صلى الله علیه وسم- وە کچێکی خۆی لەگەڵ بوو،
کچەکەی دوو بازنی ئەستوری زێڕی لەدەست بوو، -پێغەمبەری خوا صلى الله علیه
وعلى اله وسلم- پێی فەرموو : ئایا زەکاتی ئەو بازنە زێڕانە ئەدەی؟
-ئافرەتەکە- وتی : نەخێر. -پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم-
فەرمووی : ئایا پێت خۆشە خوا لە ڕۆژی قیامەت بە هۆی ئەوە دوو بازنی ئاگرت
بخاتە دەست!؟ فەرموی : ئافرەتەکە لە دەستی کردەوە، فڕێیدا بۆ لای پێغەمبەر
صلى الله علیه وسلم وە فەرموی : ئەوە -سەدەقەیە- بۆ خواو بۆ پێغەمبەرەکەی
-جێدێڵم- ).
وە هاتوە لە دایکی ئیمانداران عائیشە خوا لێی ڕازی بێت
ئەفەرموێ : (دَخَلَ عَلَيَّ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ
وَسَلَّمَ فَرَأَى فِي يَدَيَّ فَتَخَاتٍ مِنْ وَرِقٍ، فَقَالَ: «مَا هَذَا
يَا عَائِشَةُ؟»، فَقُلْتُ: صَنَعْتُهُنَّ أَتَزَيَّنُ لَكَ يَا رَسُولَ
اللَّهِ، قَالَ: «أَتُؤَدِّينَ زَكَاتَهُنَّ؟»، قُلْتُ: لَا، أَوْ مَا
شَاءَ اللَّهُ، قَالَ: «هُوَ حَسْبُكِ مِنَ النَّارِ») (رواه ابو داود
والحاكم في مستردكه وغيرهما وقال الحاكم صحيح على شرط الشيخين ووافقه
الذهبي والالباني) واتە : (پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم هاتە لام بینی
کە ئەنگوستیلەی گەورەی زیوم لەدەست بوو، فەرموی : ئەوە چیە عائیشە؟ وتم :
ئەوە کردوومەو لەدەستم کردوە بۆ ئەوەی خۆمی پێ جوان بکەم بۆ تۆ ئەی
پێغەمبەری خوا، فەرموی : ئایا زەکاتەکەی لێ دەرئەکەی -ئەیدەی-؟، وتم :
نەخێر، یان شتێکی ئاوام وت کە خوا ویستی لەسەر بوو، فەرموی : کەواتە ئەوە
بەستە لە ئاگر).
لەو دوو فەرموودە ئاشکرایە کە زەکات نەدانی ئافرەت بۆ ئەو زێڕو زیوەی بەکاری دێنێ ئەبێتە هۆی بەئاگر سوتانی!
ئێمەی موسڵمان فەرمانمان پێ کراوە لە کاتێک خیلاف وڕاجیایی لە مەسەلەیەک
هەبێت بگەڕێنەوە بۆ قورئان و سوننەت ئەو ڕایە قبوڵ بکەین کە بەڵگەی لەسەر
بێت لە قورئان وسوننەتەوە نەک وتەی هیچ زانایەک بکەینە بەڵگە بەسەر
زانایەکی تر، وەبینیتان ئەو دوو فەرموودە بەڵگەن بۆ ئەوەی زەکاتی زێڕو زیوی
کە ئافرەت خۆی پێ جوان ئەکاو بەکاری دێنێ واجبە چونکە بەهۆی زەکات نەدانی
هەڕەشەی ئاگری لێ کراوە هەڕەشەی ئاگریش بۆ هەر تاوانێک هەبێ بەڵگەیە بۆ
ئەوەی ئەو تاوانە لە تاوانە گەورەکانە (کبائر) خوا پەنامان بدات، لەبەر
ئەوە خوشکەکان و خێزان ودایک و کچ و ئافرەتانی موسڵمانان دەبێ ئاگادار
بکەینەوە لەو تاوانە گەورەیە، وە ئافرەتان ئەتوانن زەکات بدەنە مێردیان
ئەگەر فەقیر بوو یان کوڕیان یان کەسو کاری خۆیان ئەوە بۆیان باشترە ان شاء
الله لە کاتی تر لە بابەتی تر ئەوەش ڕوون ئەکەمەوە.