خوایە گفتوگۆی من لەگەڵا تۆیە
04/07/2014 نوسەر: bzavpress

خوایە گفتوگۆی من لەگەڵا تۆیە


خوایە گفتوگۆ و قسەی من لەگەڵا تۆیە
هاوارو هانای من هەربۆ لای تۆیە
خوایە من تۆ دەناسم بەڵام وەكو ئەوەنا كەتۆ هەیت
خوایە تۆ من دەناسی زۆر چاكتر لەوەی كە من هەم
خوایە من كەتۆم هەبێ‌ كەسم بۆ چییە
خوایە تۆتەنها منت نیە تاپێویستیت بەمن بێ‌
بەڵكو هەموو بونەوەر هی تۆیە پێویستیشت پێ‌ی نیە
بەڵكو ئەو پێویستی بەتۆیە
خوایە گفتوگۆ و قسەی من لەگەڵا تۆیە
كەسم نیە تاهاوار وهانای خۆی بۆ لا ببەم
ئەوەی هەموو شتێكی پێدەكرێ‌ تەنها تۆی
ئەوەی بێ‌ تۆهیچی پێناكرێ‌ هەموومانین
خوایە هەمووشتێك بەرانبەر تۆ دەستەوسانە
هەموو شتێك لەبەرخۆی پێویستی بەتۆیە
خوایە گەرتۆ نەبی كێ‌ دەمان ژێنێ‌ وژیان لەكوێ‌یە
هەموومان بۆژیان پێویستیمان هەر بەتۆیە
خوایەگەر لاوازی من وبەهێزی شەیتان نەبێ‌
چۆن دەبێ‌ گوناهو تاوان وسەرپێچی بەرانبەربە تۆبكەم
تۆ شایستەی پەرستن و هەموو كارو كردەوەیەكی باشی
منیش لەبەر تاوانباری خۆم شایستەی هەموو شتێكی خراپم
خوایە ڕەحمم پێبكە ، هیدایەتم بدە بۆكاری چاكە
هەمیشە لەكاری خراپە وناشەرعی دوورم بگرە
خودایە گەرتۆ لێم خۆش نەبی لەڕۆژی دوایی زەلیل وزەبوونم ،چی بكەم
هاناو هاواری من لەوڕۆژەدا هەربۆلای تۆیە
خوایە من هیچ نیم تۆش هەموو شتی
خوایەمن هیچم پێناكرێ‌ تۆش هەموو شتێكت پێ‌ دەكرێ‌
خوایە تۆخالیق و من مەخلوق و بەندەی تۆم
لەچاكەو فرمانت دەرناچم تا لەژیاندا هەم
تۆش بەلوتف ومەڕحەمەتی خۆت لەتاوانەكانم ببورە
خوایە من لەچاوتۆ هیچ نیم تا وەسف‌و پێناسەی تۆ بكەم 
تەنانەت نازانم وەسف وپێناسەی خۆشم بكەم
خوایە من چیم تاتۆ سزاو عیقابم بدەیت لەڕۆژی دوایی
لەكاتێكا تۆخالیقی كەون و كائیناتی وهەموو شتەكانی
خوایە تۆچ پێویستیەكت بەمنە تابتپەرستم
لەكاتێكا هەموو شتەكانی بونەوەرت بە خۆ دروست كردووە
خوایە تۆخوای بێ‌ شەریك وبێ باكی
هەموو شتەكان و جێگاكان هی تۆیە
لەهەر شوێنێكیت كە بتەوێت
ئەوەی بتەوێ بە ئارەزوی خۆت دەیكەیت
خوایە هەرچی هەیە لەژێرباڵا وسایەو دەسەڵاتی تۆیە
هەموو شتەكان لەسنورو لەچوارچێوەی تواناو دەسەڵاتی تۆیە
خوایە لەبەر گەورایەتی تۆ وبچوكی خۆم نازانم وەسف وپێناسەت بكەم
هێندە ناتناسم و هێندە نازانم تا وەكو خۆت پێناسەت بكەم
ئەوەی هەمەو ئەوەی دەیزانم هەر لەڕێگەی تۆیە
خوایە تۆقوڕئانت دابەزاندوە تابیكەینە بەرنامەی ژیان وپەیڕەوی لێ‌ بكەین
تۆ پەیامبەرت ناردووە تا بتناسین و پەیڕەوی لێ‌ بكەین
ئەگەر لەبەر قوڕئان وپێغەمبەر نەبێ‌ كوێربووین و دونیامان نەدەدیت
نەمان دەزانی ژیانی دونیاو دواڕۆژ چیەو بۆچیەو بۆ كێ‌ یە
خوایە تادەمرم لەچاكەو لەفرمانت دەرناچم
كەمردیشم چاوم هەرلەقاپی تۆیە
خوایە دەتۆش لەو ڕۆژەدا لێم ڕازی بە
بەبەهەشتی پان و بەرینی خۆتم شادبكە
ئەمنیش بەزاتی تۆ شادبم
لەو دونیایەی جگە لەتۆ ڕووناكی وخۆشی تیانیە