03/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاراس شێخ جه‌نگی: تاڵه‌بانی بێ ئاگایه
برازایه‌كی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی ڕه‌تكرده‌وه، كه گوایه تاڵه‌بانی ئاگاداری رێكه‌وتنه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتیه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی.
(ئاراس شیخ جه‌نگی)، برازای جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند: (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌و ئاگای له‌و رێكه‌وتنه نییه كه له‌نێوان چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان واژۆكرا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان.
وتوشیه‌تی: ئه‌و قسانه‌ی به‌ناوی تاڵه‌بانییه‌وه ده‌كرێن هه‌موی درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه، كه ده‌وترێت تاڵه‌بانی ئاگای له‌رێكه‌وتنه‌كه بووه و به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و كراوه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی نێوان چوار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێككه‌وتنكرا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش په‌رله‌مانی كوردستان له‌رێگه‌ی دوو پرۆژه یاساوه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستانی درێژكرده‌وه.
دواتر چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش ڕایانگه‌یاند: ئه‌و رێكه‌وتنه به‌ڕه‌زامه‌ندی و ئاگاداری (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌نجامدراوه.