04/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایین -- نه‌ته‌وه -- دیموكراسی
--دوو دیدی جیاواز --
( یه‌كه‌م -- پێنجه‌م )
لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م :
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌ژێر ناوی (گریمان مالكیان خسته پشت كه‌نووه‌وه -
چه‌كی حه‌رامی ئه‌وان و چه‌كی حه‌ڵاڵی ئێمه) ئه‌م چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه‌م نارده خزمه‌تی خوێنه‌رانی لاپه‌ره‌كه‌م، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
ته‌نها لابردنی مالكی به‌س نیه ( ئه‌ویش ئه‌گه‌ر تاران و نه‌جه‌ف رازیبن )، ئه‌وو هاو مه‌زهه‌به‌كانی نه كورد و نه سووننه‌ش خێریان لێ نه‌بینیه‌وه، هه‌موویان كه ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات یه‌ك عه‌قڵ و یه‌ك هه‌وه‌س و هه‌واپه‌رستن (نمونه‌ش عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری ئه‌نجا مالكی)یه، به رۆیشتنی كه‌سێك و هاتنی كۆپیه‌كه‌ی هیچ باش نابێت، ده‌بێت ئه‌و عه‌قڵیه‌ت و هه‌وا تایفییه بگۆرێت كه ناگۆرێت !،كه‌وابێت یارییه‌كه ده‌بێت به ته‌عادول ته‌واو ببێت و هه‌ریه‌كه‌و له ماڵ و مه‌مله‌كه‌تی خۆیه‌وه بریاری چاره‌نوسی خۆی بدات!.
ئه‌وان هه‌م حه‌زی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و هه‌م تایفه(دین)گه‌راییان به‌سه‌ریه‌كدا ترشاندووه و كردویانه‌ته مه‌زه‌یه‌ك بۆ خۆیان و ژه‌هرێكیش بۆ كوشتنی ئێمه!، ئێمه‌ش نه ئه‌وه‌یه دیندارێكی راسته‌قینه‌و ئیسلام ویست بین، نه‌ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌ویستێكی زیره‌ك و راستگۆبین،كرداری بیست و سێ ساڵی رابووردوو به‌ڵگه‌مانه!، یانی ئه‌وان به دوو چه‌كی (حه‌رامه‌وه) شه‌رمان ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش ئێستا‌و له‌م رووداوه نوێیانه‌دا خه‌ریكه بیرمان ده‌كه‌وێته‌وه كه‌هه‌ردوو چه‌كه‌كانمان له جبه‌خانه‌و مه‌شجه‌به‌كان هه‌ڵواسیوه‌و تۆز دایپۆشیوه، هێشتا نه‌چووه بچێت، فه‌رموون ئه‌وه ئیسلامه‌تی راسته‌قینه و فه‌رموون ئه‌وه‌ش خاك و خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌سۆزیی ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و ده‌تانه‌وێت ئه‌م هه‌له‌مان له‌كیس نه‌چێت). ئه‌گه‌ر سه‌رنجی خۆتان ئاسایی بده‌نه وشه‌كان كه رسته‌ی تایبه‌تم لێیان چنیوه بۆتان رۆشن ده‌رده‌كه‌وێت كه :
1- به‌شێكی ئاماژه‌كانم حوكمه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناحه‌زانه‌ی خۆهه‌ڵقورتاندنی ده‌رودراوسێ، كه‌واته ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسیه به‌ڵام شێلراوه به فیكری تایه‌فی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی و كینه‌ی مێژوویی و مله‌جه‌ره‌ی ئابووری و ململانێی سه‌رخستنی سه‌روه‌ری و سیاده له‌سه‌ر زه‌وی وزاری گه‌لان ئه‌گه‌ر به خۆشی یان ترشی بێت.
2- په‌نجه‌م خستووه‌ته‌سه‌ر ئالوده بوون و به په‌لكه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌رجه‌عی (دینی- تایه‌فی) له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی و ده‌زگا ده‌ستورییه‌كانی عێراق. كه ئه‌مه‌ش له هه‌ماهه‌نگی تێپه‌ریكردووه‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاكانی بوونه‌ته (زرێوان)ی مه‌رجه‌ع .
3- ئه‌وان حه‌رامزاده‌ییانه هاتوون و چوون چه‌كی (دینی-تایه‌فی) و چه‌كی نه‌ته‌وه‌په‌رستی ،ته‌بعه‌ن له عێراق و له ئێرانیش، به‌كار دێنن بۆ چه‌ماندنه‌وه‌ی عێراقیه‌كان به گشتی و سووننه‌ی عه‌ره‌ب به تایبه‌ت و دواتر كوردستانیه‌كان، هه‌م وه‌كو ئه‌وه‌ی كه كوردن و وه‌كو ئه‌وه‌ش كه سوونیین.ئه‌وان كه‌له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن شتێكن و كه ده‌سه‌ڵاتیش بۆیان ته‌خت ده‌بێت مه‌خلوقێكیترن !.
4-گه‌لی كوردیش له رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه رێگریان لێكراوه له‌وه‌ی به ئیسلامێكی راسته‌قینه‌ی خوایی وه‌ڵامی ئه‌وان بدرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌ش ئیددعای ده‌كه‌ن جگه گرفتی یه‌كتر خواردنه‌وه‌و جه‌نگی سارد‌و گه‌رمی ناوخۆیی و زۆرتركردنی دوژمنایه‌تیكردنی گه‌لانی ناوچه‌كه‌و داگیركردنی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی هه‌مه‌چه‌شنه هیچي نه‌خستووه‌ته به‌رچینه‌كه‌مان !. یانی له هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه بووین،به‌ڵام ئه‌وان به‌هه‌ردوو چه‌كه‌كه شه‌رمان ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت به چه‌كێكی وه‌همی (نه‌ته‌وه‌یی)جه‌نگی دوو چه‌كی حه‌قیقی ( ئایین و نه‌ته‌وه‌په‌رستی) بكه‌ین !.
5- هێشتا نه‌چووه فه‌رموون ئه‌وه ئیسلامی راسته‌قینه بیخه‌نه كار‌و خۆتانی پێ به‌رزو پایه‌دار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌مه‌ش رازی نین فه‌رموون له نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌كه‌تاندا راستگۆبن و مه‌مانكه‌ن به ئاشی ئاشوبێكدا چه‌ند نه‌وه‌یه‌كیترمان گیرۆده بكات .
كه من بۆ خۆم ناتوانم ئه‌و شایه‌تیه بده‌م كه بیری نه‌ته‌وه‌په‌رستی به‌دیل بێت و چاره‌ی ده‌ردی ئێمه‌ی پێ بێت .به‌ڵكو كاره‌ساتی هێناوه بۆ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه و هێشتا ئاماژه‌كانم ته‌واو نه‌وتووه و بابمێنێ بۆدواتر له‌سه‌ر ئه‌م نوسینه برای به‌رێزم و دۆستی نزیكم مامۆستا مهدی ئه‌بوبه‌كر شتێكی كه‌ی نوسیوه و پێده‌چێت له تێگه‌یشتنمان بۆ ئایین و بۆ نه‌ته‌وه‌و بۆ دیوكراسی دوو قه‌ڵه‌می جیاوازبین ئه‌وه‌تا نوسیوێتی : ....
لاپه‌ره‌ی دووه‌م :
....... ئه‌وه‌تا نوسیوێتی : (مامۆستا گیان هه‌ردوو چه‌كه‌كه بۆ ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا حه‌رامه، چونكه به‌هه‌ر چه‌كێكیان بچینه شه‌ڕه‌وه هه‌رگیز لێی ده‌رباز نابین و دۆڕان به‌نسیبمان ده‌بێت، له‌م دۆخه‌دا تاكه چه‌كێك كه ده‌توانێت هه‌م له‌شه‌ڕ بمانپارێزێت و هه‌م له"شه‌ڕ"ه‌كه‌شدا به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌ربازمان بكات چه‌كی دیموكراسیی و بڕوا بوونه به‌فره‌یی كلتوریی، ئه‌و چه‌كه پێشتر ده‌بێت له‌ناو خۆماندا بیخه‌ینه‌كار و واز له‌سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر بهێنین، دواتریش هه‌وڵی خستنه‌كاری بده‌ین بۆ هه‌موو عێراق، به‌بۆچونی من و به‌گوێره‌ی ئه‌زموونی گه‌لان هه‌موو چه‌كه‌كانی وه‌كو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب و ئایین ته‌نیا شه‌ڕه‌كه خه‌ستتر ده‌كاته‌وه‌و هه‌مووان تێیدا دۆڕاو ده‌رده‌چن ).
پێم باشه -پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر قسه‌كانی مامۆستا رابووه‌ستم- برۆمه‌وه سه‌ر ئاماژه‌كانی پێشوترم هه‌ندێك شه‌رح بكه‌م بۆ شه‌رحه‌كه‌ی پێشووم. كه ده‌مه‌وێت بڵێم گرفت یان (گرفته‌پرسیار)ی گه‌وره‌مان زۆره با بۆ ئێستا و لێره‌دا حه‌وت خاڵ هه‌ڵده‌مه ئه‌و گۆره‌ی :
1- ئه‌وان دوو چه‌كی ئایین و نه‌ته‌وه‌په‌رستی به‌كار دێنن.
2- ئێمه‌ش هه‌ردوو چه‌كه‌كه‌مان له‌كار خستووه. نه ئایین رۆڵی هه‌یه و نه نه‌ته‌وه‌ویستیش، دیاره له‌و پاڵپاڵێنه‌ی له نێوان ئێمه‌و ئه‌وانی شیعه‌و عه‌ره‌بی عێراقی به گشتی مه‌به‌ستمه.
3- ئه‌ی شه‌رو ئاشتی به‌چ بكرێت و گیان و مه‌عنه‌ویاتی مانه‌وه و به‌ره‌نگاری گه‌ل و گه‌لنیشین كامه‌یه ئه‌گه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه‌خۆشه‌ویستی خرانه‌لاوه؟!.
4- جه‌نگی ئابووری و شه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی و ته‌پۆلكه‌یه‌ك و ده‌ره‌تانی ئاویی ناتوانێت له‌جێی بیروباوه‌ری ئایینی و هه‌تا بیری نه‌ته‌وه باڵایی یان نه‌ته‌وه‌په‌رستی دانیشت و شوێنیان پێ چۆڵكات بكات .
به‌دیلی ئایین و نه‌ته‌وه به هه‌موو پاشگره‌كانی وه‌كو نه‌ته‌وه‌ویستی یان باڵایی یان په‌رستی یان ..یان .. ئابووری نیه‌و ناتوانێت بیانته‌رێنێت ، به‌ڵكو ئابووری ئامرازێكه له‌وانه‌یه شه‌ره‌كه خۆش بكات یان بیكوژێنێته‌وه به‌ڵام مرۆڤ له‌وه گه‌وره‌تره ئابوری بكاته ئایین و خوایه‌كی په‌رستراو !.
5- ئایین به‌ها باڵاكان و باوه‌ره به‌رزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه هه‌میشه‌یی و هه‌مه‌گیرییه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م مرۆڤه‌كان و به ترسی خوای گه‌وره له نهێنی و ئاشكرا‌و به سزا‌و پاداشتی قیامه‌ت و دونیاش رایان دێنێت و په‌روه‌رده‌یان ده‌كات . ئه‌م هه‌یبه‌ت و سوڵتانه مه‌عنه‌وییه له دڵان‌دا جگه له ئایین(ئیسلام) له كوێ دێته ده‌ست ؟!.
6- زاراوه‌كان پێویستی به زیره‌كی و زیته‌ڵی هه‌یه هه‌تا به پێی شوێنیان به ووردی به‌كاربهێنرێن، باش بیخوێننه‌وه نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌ویستی ونه‌ته‌وه خۆشه‌ویستی و نه‌ته‌وه باڵایی و نه‌ته‌وه‌په‌رستیم هه‌موویم به‌كارهێناوه به‌ڵام پێویسته هه‌ریه‌كه‌و له شێوینی خۆیدا بێت و وه‌كو خۆشی لێی حاڵی ببن، بۆیه ده‌ڵێم مه‌سه‌له‌ی ئایین و نه‌ته‌وه به هه‌موو زاراوه جیاجیاكانه‌وه پێویسته قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین تا روون بێت تاكوێ قبوڵه و له كوێدا فرێدراوه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ی دیموكراسیش دێت له دوودیدی جیوازمانه‌وه.
7- له خاڵی پێینجه‌مدا شتێكم نوسیوه به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم : پێوه‌ری باڵا و پێودانگی نه‌گۆر چیه بۆ هه‌موو خاڵه‌كانی رابووردوو، بۆ ئه‌وه‌ی تێنه‌كه‌وین و خه‌ڵكیش له‌ته‌ك خۆمان نه‌خه‌ینه سارای وێڵ بوونه‌وه ؟!.
لاپه‌ره‌ی سێیه‌م :
دوای ئه‌وه‌ی له دوولاپه‌ره‌ی پێشووداو له دوانزه خاڵدا هه‌ندێك ئاماژه و پاشان هه‌ندێك گرفته پرسیارم كه له خولگه‌ی مه‌به‌سته‌كانی وتارۆكه‌كه‌م ده‌سوڕێنه‌وه كه ئومێدم هه‌یه قادرمه‌یه‌ك بێت بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشنێكی هاوبه‌ش بۆ من و مامۆستا مهدی و خوێنه‌رانی به‌ڕیزم، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامنامه‌كه‌ی مامۆستا مهدی ده‌خه‌وه به‌رچاو هه‌ندێك قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م، ئه‌و ده‌ڵێت : (مامۆستا گیان هه‌ردوو چه‌كه‌كه بۆ ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا حه‌رامه، چونكه به‌هه‌ر چه‌كێكیان بچینه شه‌ڕه‌وه هه‌رگیز لێی ده‌رباز نابین و دۆڕان به‌نسیبمان ده‌بێت، له‌م دۆخه‌دا تاكه چه‌كێك كه ده‌توانێت هه‌م له‌شه‌ڕ بمانپارێزێت و هه‌م له"شه‌ڕ"ه‌كه‌شدا به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌ربازمان بكات چه‌كی دیموكراسیی و بڕوا بوونه به‌فره‌یی كلتوریی، ئه‌و چه‌كه پێشتر ده‌بێت له‌ناو خۆماندا بیخه‌ینه‌كار و واز له‌سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر بهێنین، دواتریش هه‌وڵی خستنه‌كاری بده‌ین بۆ هه‌موو عێراق، به‌بۆچونی من و به‌گوێره‌ی ئه‌زموونی گه‌لان هه‌موو چه‌كه‌كانی وه‌كو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب و ئایین ته‌نیا شه‌ڕه‌كه خه‌ستتر ده‌كاته‌وه‌و هه‌مووان تێیدا دۆڕاو ده‌رده‌چن ).
هه‌رچه‌نده مامۆستا رسته‌ی یه‌كه‌می قسه‌كه‌یانی كۆت و به‌ندكردووه به عیباره‌تی .... ....(ئێستا) حه‌رامه!، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌و ئه‌سیراندنه هێشتا ئه‌وه فریامان ناكه‌وێت تا بیكه‌ینه به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستادا ئه‌و دوو چه‌كه (ئایین) و (نه‌ته‌وه‌ویستی) له‌سه‌ر خۆمان حه‌رام بكه‌ین، چونكه هه‌رشتێك بتوانرێت حه‌رام بكرێت له زه‌مه‌نێكدا ئه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حه‌رامكردنه‌كه درێژ بكرێته‌وه هه‌تا ده‌بێته حه‌رامی یه‌كجاری و سه‌رتاسه‌ری زه‌مانی و مه‌كانی !!. ئه‌م خاتیمه خراپه‌ش یانی دوور خستنه‌وه‌ی ئاماژه‌و ئامانجه‌كانی ئایین و پاشان نه‌ته‌وه‌ویستی له كایه و مایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤه‌كان و بێ ده‌نگ كردنی هه‌ردوكیان له رۆڵ و ره‌نج گێران بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه مرۆڤ له پێناویدا خه‌لق بووه.
ئه‌نجا قسه‌كه‌ی من له‌كات و ساتێكی جه‌نگاویدا یادم كردووه، به‌ڵام خۆ ئه‌وه، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت دووانه‌كه (ئایین) و (نه‌ته‌وه ویستی)ته‌نها چه‌كی جه‌نگ و جه‌نگاوه‌رانن و ئیتر ناگونجێت له كات و كاروانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و ده‌روونیدا كار‌و كاریگه‌ییان هه‌بێت،دواتر من ئایین(ئیسلام)م وه‌ك پێوه‌ری شته‌كان و ترازووی شه‌خسه‌كان خستووه‌ته یادی خوێنه‌ران نه‌ك وه‌ك بابه‌تێكی تایه‌فی و تایبه‌ت به تاقمێك و بێ به‌ش كردنی دونیا له‌به‌ره‌كات و حه‌سه‌ناتی ئه‌و ئایین(ئیسلام)ه. ده‌ی ئه‌گه‌ر ئایینێك بكرێت پێوه‌ر بێت و رۆڵی له جه‌نگ و جه‌وله‌كانی ئاشتیدا هه‌بێت و تایبه‌تیش نه‌بێت به تاقمێك و ته‌وه‌رێكی دیاریكراویی كاتیی به چ هه‌قێك خۆم و خه‌ڵكیی لێ ته‌ریك و بێ به‌ش بكه‌م ؟!.
لاپه‌ره‌ی چواره‌م :
...... ئه‌نجا مامۆستا مه‌هدی به كوردی ده‌فه‌رمووێت : (.. چونكه به‌هه‌ر چه‌كێكیان بچینه شه‌ڕه‌وه هه‌رگیز لێی ده‌رباز نابین و دۆڕان به‌نسیبمان ده‌بێت..). مه‌به‌ستی ئه‌و چه‌كی ئایین و چه‌كی نه‌ته‌وه‌یه!، لێره‌دا پێویسته ئه‌وه به روونی بچێته گوێمانه‌وه كه ئایین(ئیسلام) ئامانج له بوونی له‌وه‌دا كۆنه‌بووته‌وه كه ته‌نها ئامرازی شه‌ڕو شه‌ركه‌رانه، یان ته‌نها ئامانجه كه جه‌نگه‌وه‌ران له‌سه‌ریانه جه‌نگی له پێناودا بكه‌ن، نه ئه‌وه‌یه ته‌نها ئامراز‌و نه ئه‌وه‌شه ته‌نها ئامانج بێت !!.
ئه‌م قسه‌یه‌م یانی ئێمه بۆ ژیانی ئاشتی و ژینگه ئاشوباوییه‌كانیش ناتوانین بێ ئایین هه‌ڵوێستی مرۆڤانه وه‌رگرین له رووداوه‌كان، خۆ ئێمه ناشتوانین هه‌موو ژیانمان هه‌ر به ئاشتییه‌وه بروات یان هه‌ر به ئاشوب و ئاژاوه‌وه به‌رده‌وام بێت، ژیان هه‌ندێكی ئاشتیه و هه‌ندێكیشی ئاژاوه‌یه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌خلاق و رێنماییه ئاینیه‌كان تایبه‌ت به ئاشتی كه راستگۆیی و ئازادیی و دادپه‌روه‌ییه بۆ جه‌نگه‌كانیش به‌زه‌یی و سنور نه‌به‌زاندن و كه‌رامه‌ت پارێزییه وه‌كو خۆیان كاریان پێبكرێت نه‌ك شیعاری بێ زه‌مین و بێ زه‌مینه بێت.
ئامرازه‌كانیش زۆرن و دوای ئایین به مانا مرۆییه ته‌زویركراوه‌كه ده‌كرێت دونیا و مادده‌گه‌ری و نه‌فس په‌رستیش ببنه ته‌نكه‌ره به‌نزین و رۆڵی ترسناكیان هه‌بێت له جۆر‌و ئاستی جه‌نگه‌كان و ته‌قاندنه‌وه‌ی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشته‌وایی پێكهاته‌كاندا، وه ده‌شكرێت جگه له (ئامانجی) ئایین پارێزیی به (ئامرازی) جه‌نگیی ئامانجیترمان زۆره له‌وانه ئازادیی پارێزی و گیان پارێزی و سامان پارێزیی و وه‌چه پارێزی و ژیریی پارێزیی و زه‌ویی و خاك پارێزیی و زۆریتر، ئه‌مانه‌ش ئامانجی باڵان و شه‌ریعه‌ت له‌و پێناوه‌دا جه‌نگی رێپێداوه ئه‌گه‌ر بانگه‌وازو بانگه‌شه‌و گفتوگۆ هیچی سه‌وز نه‌كرد.
حه‌قیقه‌تێك هه‌یه نابێت لێی دووره‌په‌رێزبین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هیچ جه‌نگ و ئاشتیه‌ك له دونیا نه‌بووه‌و نابێت ئه‌گه‌ر بیروباوه‌ڕێك یان ئاینێك یان (ئایدۆلۆژیایه‌ك)ی ئاسمانی یان زه‌مینی ،خوایی یان مرۆیی له پشتیه‌وه نه‌بێت و نه‌كرابێته ئامراز یان ئامانج یان هه‌ردووكیان!، باشه دوای ئه‌م حه‌قیقه‌ته بێ چه‌ندوچوونه بۆچی و له‌به‌رچی من وتۆ و ئێمه و هه‌موومان داوا بكه‌ین ئایین له جه‌نگ به‌رینه ده‌ره‌وه ؟!، ئه‌وان به ئایینه‌وه بێنه شه‌رمان و ئێمه‌ش ئایین ئاواره بكه‌ین و ببینه دوژمنی ؟!.
بۆ بابه‌تی نه‌ته‌وه‌ش ئه‌ویش چه‌كێكی دووسه‌ره‌یه ئه‌گه‌ر (نه‌ته‌وه‌په‌رستی) بوو ئه‌وه رێك ئه‌و قسه‌ی مامۆستایه‌و هیچ ئاكامێكی خێری لێ نابێته‌وه جگه وێرانكاری و له‌ده‌ستدانی وجودی گه‌ل و نیشتمان و ده‌یان ئه‌زمونی له‌و جۆره‌مان هه‌یه له مێژووی ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌ب و گه‌لانی ئاسیا‌و ئه‌فریقاش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر (نه‌ته‌وه‌ویستی) و رزگاری نه‌ته‌وه بێت له سته‌م و سته‌مكارانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی و دوور ئه‌وه هه‌رزوو شه‌ریعه‌ت كردوێتی به ئه‌رك نه‌ك ته‌نها داواكاری!.
لاپه‌ره‌ی پێنجه‌م :
سروشتی مرۆڤه‌كان به شكڵێكه كاتێك توشی به‌ڵایه‌ك یان ناخۆشیه‌ك یان نه‌خۆشیه‌ك یان زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك یان جه‌نگ و هه‌رایه‌ك ده‌بن زۆرتر زووتر په‌نا ده‌به‌ن بۆ خوای گه‌وره‌و داوای رزگاریی و لوتفی ده‌كه‌ن،كه‌چی رووی ده‌ره‌وه‌و زاهیری قسه‌كه‌ی مامۆستا مهدی ئه‌وه‌مان لێداوا ده‌كات كه ئایین (ئیسلام) هیچ موداخه‌له‌یه‌كی پێنه‌كرێت له ژیانی جه‌نگیی و جه‌نگاوه‌راندا!. ئه‌ی پاشه ئه‌گه‌ر به‌ره‌و خودای گه‌وره نه‌چن و داوای په‌نای نه‌كه‌ن ئه‌ی رو بكه‌نه كوێ؟!، هیچ مه‌نتیق و ژیرییه‌كیش له‌وه‌دا نابینم ئه‌گه‌ر بووترێت مه‌سه‌له‌ی ئایین و هات و هاوار بۆ خوای تاك و ته‌نها له كاتی به‌ڵاو باری قورس‌دا مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌خسییه‌و كارێكی فه‌ردییه!، كه‌مامۆستا مهدی ئه‌مه‌ی نه‌وتووه،ئه‌ی نابینن- هه‌تا خه‌ڵكی دوور له دینیش- كه لێیان ده‌قه‌ومێت به كۆرس و وه‌ك تیپی سرودو به‌یه‌ك ده‌نگ هاواریان بۆ خوا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه هه‌تا فریایان كه‌وێت!.
كه ئه‌م واقیعه ده‌روونیه هه‌یه و مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌ر له خۆشیشیدا سه‌ركه‌شانه بسوڕێن به‌ڵام كه ووتیان هات و فریای خۆتان كه‌ون ئیتر خوای گه‌وره ده‌بێته په‌نای ئه‌وڵ و ئه‌خیریان، مادامێك ئه‌م واقیعه هه‌یه بۆچی خۆمان رێكی نه‌خه‌ین و پێش رووداوه‌كان له‌ته‌ك خوای خۆمان رێكنه‌وین و منه‌تی قبوڵ نه‌كه‌ین؟!، دوور له رووی مامۆستا مهدی ، هه‌ركه‌سێك ئه‌م جۆره عه‌قڵه‌ی - وابزانێت هاوارو په‌نابردن بابه‌تێكی فه‌ردییه نه‌ك جه‌ماعی- پێبێت ده‌بێت بچێته لای حه‌كیمێك و خۆی راده‌ستكات بۆ چاره‌یه‌ك !.
ئه‌ی ئه‌وه نیه داوا ده‌كرێت له شه‌رعناسان كه ئایا حوكمی مردن له پێناو خاك و خه‌ڵكدا چییه‌و پێشیان ده‌وترێت به ده‌نگی به‌رز وه‌ڵام بده‌نه‌وه با بگاته گوێی هه‌موو پێشمه‌رگه‌و جه‌نگاوه‌ران هه‌تا سه‌نگه‌ر چۆڵ نه‌كه‌ن و له‌و رێوه دوژمن نه‌یه‌ته وڵاتمانه‌وه، ئه‌وه‌تا داوای حوكمی گرتن و نه‌گرتنی رۆژویی ره‌مه‌زان و شێوه‌ی قه‌صرو جه‌معی نوێژه‌كان ده‌كه‌ن و بۆشیان رۆشن كراوه‌ته‌وه!، خۆ ئه‌مانه موداخه‌له پێكردنی فیعلیی ئایینی ئیسلامه بۆ ناو قوڵایی جه‌نگه‌كان و سه‌رتاپای ژیانی جه‌نگاوه‌ران،
باشه چۆن له‌م دژه‌ناوو( تناقض)ه حاڵی بین كه به پێویست ده‌زانرێت ئایین نه‌چێته ناو واقعی جه‌نگ و جه‌نگاوه‌رانه‌وه- له‌وانه‌یه به پاساوی ترس بێت له شه‌ری تایه‌فی- له‌و لاشه‌وه به هاوارو فوغانن كه ئایین (ئیسلام) قسه‌ی هه‌بێت و هانی خه‌ڵك بدات بۆ مردن له پێناوی خاك و خه‌ڵكدا ؟!، باشه ئایا ده‌كرێت و كارێكی شه‌رعی و شه‌ریفانه‌یه مرۆڤێك ئیسلامی لێ دوور بخرێته‌وه‌و كاتێكیش كوژرا پێی بووترێت شه‌هید و ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ئه‌مه‌ی نه‌وت حه‌یای بكه‌نه ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه؟!.