04/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مشه‌و به‌ڕازيل و كۆڵۆمبيا به‌يه‌ك ده‌گه‌ن
له یاری دووه‌می قۆناغ هه‌شتی مۆندیال هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و كۆڵومبیا به‌یه‌كده‌گه‌ن .
كه كاتژمێر 11ی شه‌و به‌كاتی كوردستان ئه‌م یارییه ئه‌نجام ده‌درێت . له یارییه‌كی زۆر به‌هێزی ئه‌م قۆناغه دا كۆڵمبیا ڕووبه‌روی به‌ڕازیل ده‌بێته‌وه .
ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی كه توانی له قۆناغی گروپه‌كان توانی هه‌ر سێ یارییه‌كه‌ی بباته‌وه و به یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی سه‌ركه‌وێت و له قۆناغی شانزه‌شدا توانی ئۆرۆگوای وه‌لا بنێت و به سه‌ركردایه‌تی رۆدریگز كه ئێسته له پێشه‌نگی گۆڵكارانه به تۆمار كردنی پێنج گۆڵ خۆیان بگه‌یه‌ننه قۆناغی هه‌شت و ئێستاش له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل میوانداری مۆندیالن كه‌وتوون .
له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕازیل كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا به ئاشتی زۆر باشه‌وه دهربكهێت بهلاَم تا ئێستا ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی نیشان نه‌داوه له قۆناغی گروپه‌كان توانی وه‌كو یه‌كه‌می گروپ سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغی شانزده و له‌و قۆناغه‌ش روبه‌ڕوی چیللی بوویه‌وه به زه‌حمه‌ت و به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی برده‌وه و خۆی گه‌یانده ئه‌م قۆناغه و ڕوبه‌روی كۆڵۆمبیا بووه‌ته‌وه .
بهڕزایلیش به سه‌ركردایه‌تی نیمار دووه‌م گۆڵكاری مۆندیال تا ئێسته كه به تۆمار كردنی 4 گۆڵ له ڕیزبه‌ندی دووه‌مه .